کچێکی بێکه‌س1

پێشینیان راستیان گوتووە كە ژەهری مار لە خیانەت شیرینترە. واتە مرۆڤی خیانەتكار ناحەزترین تاكی كۆمەڵگایە و هیچ كەسێك ناتوانێ پشتی پێ ببەستێ و متمانەی پێ بكات. بەتایبەتی خیانەتی ئەو كەسانەی كە پیشەیەكی هەستیار و گرنگ مومارەسە دەكەن، خیانەتی ئەو جۆرە كەسانە ئێجگار قووڵ و بە سۆیە و قەت لەبیر ناچێتەوە. بۆ نموونە بواری پزیشكی كە هەستیارترین پیشەیە كە بەرپرسیارە لە ژیان و مافی مرۆڤەكان و دەبێ بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو پیشەیەدا بكرێت. خیانەت و ناپاكی تێدا نەكرێت. هەربۆیە كاتێ دكتۆرەكان بڕوانامەیان پێدەدرێ، دەبێ سوێند بخۆن بەوەی خیانەت لە پیشەكەیان نەكەن، بەڵام بەداخەوە هەندێ لەو دكتۆرانە كە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن. زۆر جار بینیومانە و بیستوومانە كەیان هەڵەی زەقیان كردووە، یان خیانەتیان لە نەخۆشەكانی بەردەستیان كردووە، وەك ئەو دكتۆرە میسرییەی كە ناوی (فەرید فاروق) بوو كوڕێكی گەنجی رەشتاڵە بوو، لە ساڵی 1985 كە هاتە عێراق، لە ناوچەكانی باشووردا عیادەیەكی تایبەتی دانا، بەڵام بەهۆی خیانەت و ناپاكییەكانیەوە، لە ساڵی 1997 لەناو نۆرینگەكەی خۆیدا كوشتیان، جا یەكێك لەوانەی كە قوربانی دەستی ئەم بەناو دكتۆرەیە بووە، ئەویش كچێكە بەناوی "حەنان" كە چۆن ئەو دكتۆر (فەریدە) نامەردانە دەستدرێژی كردۆتە سەر و لە كچێنی خستووە و پاشان تۆمەتیشی بۆ هەڵبەستووە.

حەنانی بێ دایك و باوك
حەنان ئەو منداڵەی كە هەر بە لەدایك بوونی دایكی كۆچی دوایی كرد، بۆیە نەجیبی باوكی بێ هاوسەر مایەوە، حەنان سێیەم منداڵی ئەو خێزانە بوو جگە لەخۆی برایەك و خوشكێكی تری لەخۆ گەورەتری هەبووە، بۆیە دوای دوو ساڵ "نەجیب"ی باوكی حەنان ژنێكی تری هێنایەوە، ئیتر حەنان و براو خوشكەكەی هەرلەبەردەستی باوەژندا گەورەبوون، هەرچەندە ئەو باوەژنە وەكو دایكێكی میهرەبان مامەڵەی لەگەڵ دەكردن، بەڵام هیچ ئافرەتێكی تر جێگەی دایك بۆ منداڵ ناگرێتەوە.
لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی عێراق- ئێراندا نەجیبی باوكیان جلی سەربازی كرایە بەر و راپێچی خزمەتی سەربازی كرا، ئەوە بوو ساڵی 1983 لەبەرەكانی جەنگدا لەلایەن ئێرانەوە كوژرا. كە ئەو دەم حەنان تەمەنی سێزدە ساڵان بووە بۆیە بێ دایك و باوك مایەوە، بەڵام هەر بەكوژرانی نەجیب، قانیعەی زڕ دایكیان واتە ژنی دووەمی نەجیب ئامادە نەبوو بە دیار ئەو منداڵانەوە دابنیشێ. بەڵكو دوای هەشت مانگ دووبارە ئەڵقەی لەگەڵ پیاوێكی تردا گۆڕیەوە و حەنان و براوخوشكەكانی بە تەنیا مانەوە، ئەمانیش ناچار بوون بەو مووچە شەهیدانەی كە حكومەت بۆ بڕیبوونەوە لە بری خوێنی باوكیاندا بژین و ژیان بگوزەرێنن.
رۆژان هاتن و رۆیشتن، خوشكە گەورەكەی حەنان داخوازیكاری هات و مێردی كرد. ئیتر هەر تەنیا حەنان و برایەكەی كەناوی "جەمال" بوو لەو ماڵەدا مانەوە. ئەوە بوو جەمالیش لە تەمەنی 19 ساڵیدا ژنی هێنا و هەر لەو خانووەدا كە هی باوكیان بوو گیرسایەوە. بەڵام ئەوەی بۆ بەدبەختی و چارەرەشی مایەوە، ئەو حەنانە داماوە بوو. چونكە تەمەنی 17 ساڵ بوو هێشتا كاتی شووكردنی نەهاتبوو، دەبوایە لەو ماڵەدا هەر خزمەتی براو براژن بكات كە زۆرجار براژنەكەی واتە ژنەكەی جەمالی برای شەڕ و كێشەی لەگەڵ پیاوەكەیدا دروست دەكرد و دەیگوت ئەم خوشكەت لەم ماڵە با نەمێنێ، چونكە ئازادیمانی تێكداوە، جەمالیش دەیگوت ئاخر ژنەكە ئەو گوناهە و بە هەتیوی گەورە بووە، باشە جگە لە من ئەو كێی هەیە، پەنای بۆ ببات، بەڵام ژنەكەی جەمال هەر سوور بوو لەسەر ئەوەی كە دەبێ حەنان لەو ماڵە دەربچێ، ئەوەبوو هەموو رۆژێك هەنجەتی پێ دەگرت و سوكایەتی پێدەكرد و زۆرجار بەدەستی جەمالی برای بە لێدانی دەدا، ئەم كچەش ئەوەندەی خەفەت دەخوارد و دەسەڵاتی نەبوو هیچ شوێنێكیشی شك نەدەبرد بۆی بچێت بۆیە تووشی قورحەی مەعیدە هات. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تابڵێی هەر كچێكی جوان بوو.
رۆژێكیان جەمالی برای هاتەوە ماڵ و كوڕێكی برادەری لەگەڵ دابوو، حەنانیش یەكسەرە هاتە ژووری میوانەوە و بەخێرهاتنی ئەو كوڕەی كرد و پەرداخە ئاوێكی ساردی پێدا. هەر ئەوكات حەنان دڵی بۆ ئەو لێدەدا و لە دڵی خۆیدا دەڵێت خودایە. ئەم كوڕە بۆ داخوازی من هاتبێ تا منیش بچمە رێگای خۆمەوە و رزگارم بێت لە پرتەو بۆڵەی براژن. بەڵام لەوكاتەدا جەمال بانگی حەنان دەكات و زنجیرەی خەیاڵی دەپچڕێنێ و حەنانیش لە خۆشیاندا هەنگاوێك دەكات بە دوو وا دەزانێ ئەم كوڕە شاسواری خەونەكانیەتی و بە هەر دوو پێی خۆی هاتۆتە نێو ماڵ، بەڵام حەنانی داماو نەیزانی كە خەونەكەی دەبێتە سەراب و كەفی سەر ئاو. هەر كەپێی نایە ژوورەوە جەمالی برای گوتی حەنان دانیشە و دوو قسەم لەگەڵت هەیە. نابێ قسەشم رەت بكەیتەوە. چونكە من بەڵێنم داوە رووشكێنم مەكە، حەنانیش هەروای دەزانی مەبەستی براكەی شووكردنە بەو برادەرەی بۆیە حەنان گوتی براگیان من قەت لە قسەی تۆ دەرنەچوومە تا ئێستاكە بۆیە ناتوانم بێ قسەیت بكەم. جەمالیش گوتی زۆر باشە، كەوابێ ئەم كوڕەی برادەرم كە زۆر خۆشەویستەلام، ئەوە ماوەی مانگێكە ژنی هێناوەو خۆشی تاقانەیە و دەیەوێ ماڵی خۆی بە جیا دابنێ، جا لەبەرئەوەی ئەو هاوڕێیەم دایكی نەماوە، واتە ئێستا باوكی بێ ژنە و پارەی باشیشی هەیە دەیەوێت ژن بێنێ، ئەوە كوڕەكەی هاتووە حەنان تا تۆ ببینێ و منیش رازیم، كە تۆ شوو بە باوكی بكەیت. ئا لەو كاتەدا حەنان فرمێسك بە چاوەكانیدا دێنە خوار و دەڵێت كاكە جەمال ئەوە بەڕاستتە، بۆچی من سووك و قیروسیایم، كەس منی ناوێ و ئەوەندە داماوم كە مێرد بە ئیختیارێكی ژن مردوو بكەم كە كوڕەكەی لە تەمەندا لەمن گەورەترە، وەڵڵاهی هەزارجار خۆم بكوژم باشترە لەوەی وەها داوایەك قەبووڵ بكەم، جەمال گیان دەزانی من بێكەسم و بێ خاوەنم، دەتەوێ غەدرم لێ بكەی، دەتەوێ بە قسەی ژنەكەت لەماڵ وەدەرم نەبێت لە كۆڵم كەیتەوە، ئا لەو ساتەدا جەمال هاوار دەكاتە سەر حەنانی خوشكی و دەڵێت: وس بە هەی كچی كەر تۆ كەی وات لێهاتووە قسەی من بشكێنێ، من بەڵێنم داوە كە مێرد بەو پیاوە بكەیت، بەختەوەڕت دەكات، ئەگینا لە قسەی من دەربچیت، ئیتر لەم ماڵەدا جێگەت نابێتەوە بۆ كوێ ملت دەشكێنێ دەبێ بڕۆی. مردم بەدەستتەوە تاكەی شوو ناكەی و لە كۆڵمان نابێتەوە، من و براژنت بە دەستتەوە بووینەتە پەند، هەی چەتیوەی رشكنە. كە حەنانی داماو گوێی لەم قسانە دەبێت، دەڵێت برام من دەمزانی لە شوودانی من بەو پیاوە مەبەستت لەكۆڵ كردنەوەی منە. ئەوە هەر ئێستا من دەڕۆم بۆ ماڵی سەبیحەی خوشكم و ئیتر قەیدیناكە لەپاڵ زاوادا دەژیم سەد جار باشترە لە برایەك كە نەتوانێ نانی سێ ژەمەی خوشككەی بدات. ئا لەو ساتەدا جەمالی برای گوتی هەر ئێستا بڕۆ ئەم ماڵە جێبهێڵە. ئیتر حاشا من برای تۆ نیم مادام قسەت شكاندم.

 
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
ده‌نگ بده‌ به‌م ماڵپه‌ره
 
ده‌نگ بده‌ به‌م ماڵپه‌ره
sarchil1@hotmail.com
 
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
 
Today, there have been 20 visitors (25 hits) on this page!
This website was created for free with Own-Free-Website.com. Would you also like to have your own website?
Sign up for free