|
|
 |
مەسەلەی كوشتنی ئافرەت لەسەر نامووسپارێزی و شوشتنەوەی شورەیی دیاردەیەكی بەربڵاوە لەو كۆمەڵگا داخراوانەی كە تابینە قاقا نوقمی دابورترادسیۆنی سیۆسۆلۆژی و جڤاكین جا ئەو كەسانەی بڕوایان بەو جۆرە سزایە هەیە لە دژی ئافرەت لە مومارەسەكردنیدا هیچ جوداییەك ناكەن لەنێوان كچ و ژندا، و بەبێ رەچاوكردنی پێوەر و پێوانگە یاسایی و شەرعییەكان راستەوخۆ خوێنی كچ و ژنەكانیان دەڕێژن و خۆشیان بە پاڵەوانی سپی كردنەوەی رووی خێزانەكانیان دەزانن.. لە هەر وڵاتێكدا ئەگەر یاسا هەبێت هیچ كەسێك بۆی نییە بە یاسای دارستان بڕیاری مەرگ و كوشتن بەسەر ئافرەتدا بسەپێنێ، بەڵام كاتێ عەقڵی عەشایەری رەپێشی یاسا و ئایین دەكرێت و بە موقەدەستر دەزانرێ ئەودەم تاكی دواكەوتوو هەڵدەستێ بە كوشتنی ئافرەت و هەموو سنوورەكان دەبەزێنێ لەم رۆژانەدا كە بە سەفەرێك بەرەو سلێمانی دەرۆیشتم لەناو پاسەكەدا كە سەركەوتبووم برادەرێك كە هاوشانم دانیشتبوو رووداوێكی بۆ گێڕامەوە كە ئەو كاتەی ساڵی 2002 ماڵی لە تكریت بووە ئەم بەسەرهاتە لەوێ روویداوە بۆیە ئەویش بە ئەمانەتەوە بۆی گێڕامەوە.
نهێنی ژنهێنانم
نەشئەت ناوی ئەو پیاوەیە كە بەسەرهاتی خۆی و هاوسەرەكەی وەها گێڕاوەتەوە لەو كاتەی لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراوە و دواتر لە بەردەم دادوەردا نهێنییەكانی ژیانی خۆی بە تەواوی خستۆتە روو كە چۆن ژنی هێناوە و سەربووردەی ژیانی چۆن بووە و پاشان لە سەرچی ژنەكەی تەڵاقداوە.. نەشئەت دەڵێت: من جگە لەخۆم برایەك و دوو خوشكم هەیە و كوڕی گەورەی ماڵم باوكم خانەنشینی سەربازییە ساڵی 2002 ماڵمان باری كرد بۆ تكریت.. بەڵام ماڵی مامێكم كە خاوەن مەڕوماڵاتێكی زۆر بوو لە گوندێكی دەورووبەری ئەو شارە دەژیان منیش زۆر زۆر سەردانی ئەو گوندەم دەكرد چونكە زۆر خۆشیم بە ژیانی شاردا نەدەهات زیاتر حەزم لە كەشوهەوای گوند و خەوتن و ئیسراحەتی بن رەشماڵ بوو من هەرچەندە خوێندنم پێ تەواو نەكرا و نەشمدەتوانی هیچ كارێكی وابكەم كە خۆمی پێ بەڕێوەبەرم بۆیە.. بە باوكم گوت چیتر من ناتوانم لێرە بژیم و بڕیارمداوە بچمە لای ماڵی شێخ محەمەدی مامم، بەڵام باوكم سەرەتا زۆری لا ناخۆش بوو چونكە دەیگوت پیاوێك نەتوانێ كارێك بكات و خۆی بژێنێ سبەی رۆژیش كە ژنی هێنا دەبێتە پەند و ناتوانێ ماڵ و منداڵی خۆی بەڕێوە بەرێت بۆیە باوكم دەیگوت كوڕەكەم خۆت فێری پیشەیەك بكە تاسەر نابێ هەر چاوت لە دەستی من بێت بەڵام من تازە بڕیاری خۆم دابوو پێم خۆش بوو لەگەڵ حوسێنی ئامۆزامدا پیشەی شوانێتی بكەم بۆیە باوكم ئەمجارەیان رای خۆی گۆڕی و گوتی كەواتە دەبێت مونیرەی ئامۆزات بخوازی كە كچی شێخ محەمەدی مامم بوو ئیتر ئەوە بوو من چووم بۆ لادێ و مانگی جارێك دوو جاران سەرم لە ماڵی باوكم دەدایەوە ژیانێكی زۆر خۆشم لە گوندی بەسەر دەبرد ئەوەی راستی بێت تەماعیشم لە مونیرەی ئامۆزامدا هەبوو چونكە ئەگەر ئەوم خواستبایە هەر لە پاڵ مامدا دەژیام چونكە پیاوێكی دەوڵەمەند و دەسترۆ بوو رۆژان هاتن و رۆیشتن نازانم لەبەر چ هۆیەك بوو مونیرە ناڕازی بوو كە مێرد بە من بكات وگوتی من شوو بە ئامۆزا ناكەم چونكە وەك برای خۆم سەیری دەكەم ئەوەبوو منیش بە یەكجاری دەستم بەربوو تائەوەی مونیرە مێردی بە پیاوێكی تر كرد بەڵام من هەر لەماڵی مامدا مامەوە و شێخ محەمەدی مامم بەڵێنی پێدام كە خۆی ژنێكم بۆ بهێنێ |
|
 |
|
|
|
|
دهنگ بده بهم ماڵپهره |
|
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
|
|
|
 |
|
|
|
|