|
|
 |
ئه‌مه چیرۆك و سه‌رگوزه‌شته‌ی یه‌كێكه له‌و ئافره‌تانه‌ی كه نێچیر و قوربانی ئه‌م جۆره هاورِێتی و په‌یمانه سۆزدارییه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه ، كه به هه‌موو توانایه‌وه ده‌نگ هه‌ڵ ده‌برِێ و هاورِه‌گه‌زه‌كانی خۆی ئاگادار ئه‌كاته‌وه له په‌یمانی پرِ درۆی كورِان .
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو ئه‌و به سه‌رهات و تاوانانه‌ی كه تووشی خۆی بووه ، تووشی یه‌كێكی تر بێ و دوا رِۆژی وه‌كو ئه‌م بسووتێ ، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه چیرۆك و به‌سه‌رهاتی خۆیمان بۆ ده‌گێرِێته‌وه و ئه‌ڵێ *:
رِوَژێك له رِوَژه‌كانی ساڵی خوێندنم بوو له ده‌روازه‌ی زانكۆ هاتمه ده‌ره‌وه بینیم كورِێك له به‌ر ده‌رگای زانكۆ ، به‌رامبه‌رم رِاوه‌ستاوه ئه‌م كورِه رِوخسارێكی رِێك و پێك و جل و به‌رگێكی پاك و جوانی له به‌ردابوو ، به چه‌شنێك سه‌یری ده‌كردم وه‌ك بڵێ ی ده‌مناسی ، به‌ڵام من هیچ بایه‌خێكم پێ نه‌دا ، پاشان دوام كه‌وت و ده‌ستی كرده قسه وه‌شاندن به‌ده‌نگێكی نزم و له سه‌رخوَ به چه‌ند ووشه‌یه‌كی مناڵانه و تازه پێ گه‌یشتوانه له دوامه‌وه قسه‌ی ده‌وه‌شاند وه‌ك : ( ئه‌ی جوانكیله من ته‌نها توَ شك ئه‌به‌م !! ئه‌مه‌وی ببی به هاوسه‌رم !! ده‌تخوازم !! من چاودێریت ده‌كه‌م رِه‌فتار و رِه‌وشتی توَ شاره‌زابووم !! ) . منیش له ئه‌نجامی ئه‌م رِه‌فتاره مناڵانه‌ی كورِه ، و ئه‌م قسه هیچانه‌ی به‌په‌له كه‌وتمه‌رِی ، بـــه چه‌شنێك ده‌رِوَیشتم لـــه كاتی رِێكردندا قــاچه‌كانم بــه یه‌كدا ده‌چــوون و ( چین چین یان چۆرِ چۆرِ ) ئاره‌ق به نێو چه‌وانمه‌وه دا ده‌چۆرِا ، چونكه یه‌كه‌م جارم بوو تووشی ئه‌م جوَره هه‌ڵوێستانه‌بم ، به هه‌رچه‌شنێك بێت به ماندوو بونێكی زۆر و دڵه خورپه‌وه گه‌شتمه ماڵه‌وه ، ته‌نها بیرم له‌م به‌سه‌رهاته‌ی ئه‌مرِوَم ده‌كرده‌وه ، ئه‌و شه‌وه‌ش له‌ترس و دڵه‌رِاوكێدا خه‌و له چاوانم تۆرا و نه‌متوانی بخه‌وم ، رِۆژی داهاتوو به‌هه‌مان شێوه له كاتی ده‌رچوونم له ده‌روازه‌ی زانكۆ ، بینم لێو به خه‌نده به‌رامبه‌رم رِاوه‌ستاوه ، به‌م شێوه‌یه رِاوه‌ستان و رِێكردن له پاشمه‌وه و قسه وه‌شاندنی مناڵانه رِۆژ له دوای رِۆژ درێژه‌ی ده‌كێشا هه‌موو رِۆژێ ، هه‌موو ئه‌م كردارانه كۆتایی هات به نامه‌یه‌كی بچوك كه له به‌ر ده‌رگای ماڵی ئێمه فرِێی دابوو كه نامه‌كه‌م بینی جاری یه‌كه‌م نه‌متوانی هه‌ڵی گرم ، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت توانیم نامه‌كه هه‌ڵگرم . له‌و ساته‌دا ده‌سته‌كانم له ترسانا هه‌ڵده‌له‌رزین ده‌سته‌كانم له ترسانا بوو بوونه ده‌ستی ئافره‌تێكی به ساڵا چوو كه نه‌توانێ پارچه كاغه‌زێك هه‌ڵگرێ و ده‌ستی بله‌رزێ . نامه‌كه‌م كرده‌وه‌و خوێندمه‌وه پرِبوو له ووشه‌ی ( سۆز !! ) و ( ئه‌وین داری !!! ) و داوای لێبوردن كردن به‌هۆی ئه‌و رِه‌فتارانه‌ی كه رِۆژانه ئه‌نجامی داوه ، و بوونه‌ته هۆی بێزاركردنی من ، و وه‌رِه‌ز بوونم .
پارچه كاغه‌زه‌كه‌م درِاند و پاش چه‌ند ساتێك زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌كه لیی دا هه‌ڵمگرت ، هه‌مان ئه‌و كورِه‌ی هه‌موو رِۆژێ به ووشه‌ی سۆزداری دوام ئه‌كه‌وێ وا ئێستا له ته‌له‌فۆندا پێم ئه‌ڵێ : نامه‌كه‌ت خوێنده‌وه یان نه‌ت خوێنده‌وه پێم ووت ئه‌گه‌ر ماڵه‌وه‌مان ، یان كه‌سوكاره‌كه‌م ئاگادار كه‌مه‌وه ئه‌و جا وای به حاڵت ، له پاش یه‌ك سه‌عات جارێكی تر ته‌له‌فۆنی كرده‌وه ، و هه‌وڵی ئه‌وه بوو كه خۆی خۆشه‌ویست كات له‌لام ، به‌وه‌ی كه مه‌به‌سته‌كانی پاك !! و بێگه‌ردن !!! و دوورن له درۆ و فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن !!!! و ئه‌یه‌وێ جێگربێ و ژن بهێنێ !!! وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و كۆشكێكم بۆ دروست ده‌كات !!! و هه‌موو ئاواته‌كانم دێنێته‌دی !!! وه له هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆی به ته‌نها ماوه‌ته‌وه وه... وه... وه... هتد ، له‌و كاته‌دا به‌رامبه‌ر به‌م كورِه منیش دڵم نه‌رم بوو جۆرێك له به‌زه‌یی هاتنه‌وه و خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر به‌و كورِه له دڵما دروست بوو ، وام لێهات نامه‌م بۆ ده‌نووسی هه‌موو ساتێك چاوه‌رِوانی ته‌له‌فون كردنی كورِه بووم .
پاش ئه‌وه‌ی له كاتی ده‌رچوونم له زانكۆ چاوم بۆ كورِه ده‌گێرِا !!! به‌ڵكو چاوم پێ بكه‌وێ و بیبینم به‌ڵام بێ هوده بوو ، كه‌چی رِۆژێكیان كه له زانكۆ هاتمه ده‌ره‌وه ، بینیم به‌رامبه‌رم رِاوه‌ستاوه ، به‌و بینینه وه‌خت بوو له خۆشیانا بفرِم !!!! پاشان وای لێهات له‌گه‌ڵیا به سه‌یاره‌كه‌ی ده‌ر ئه‌چووم بۆ پیاسه‌كردن و هه‌موو كون و كه‌له‌به‌ری ئه‌م شاره ده‌گه‌رِاین ، كه له‌گه‌ڵیا ده‌بووم وام هه‌ست ده‌كرد كه توانای بیر كردنه‌وه‌م نه‌ماوه وه‌ك بڵێی مێشكی له جه‌سته‌م ده‌رهێنابێ ، باوه‌رِم به قسه‌كانی ده‌هێنا و متمانه‌م پێ ی بوو !! به تایبه‌تی كاتێك ده‌یووت تۆ ته‌نها هی منی !!! و له دوا رِۆژ دا له یه‌ك ماڵدا ده‌ژین له یه‌ك خانوو دا ژیان به سه‌ر ئه‌به‌ین !!! كاتێك كه ده‌یوت تۆ شازاده جوانه‌كه‌ی منی وه‌خت بوو له خۆشیانا بفرِم !!! وه ئه‌و كاتانه‌ی ووشه‌ی سۆزداریم لی ده‌بیست وام هه‌ست ده‌كرد له خۆشییه‌ك دا ده‌ژیم جگه له من كه‌سی تر نییه‌تی ، به‌ڵام له یه‌كێك له رِۆژه‌كاندا چ رِۆژێك بوو رِۆژێكی رِه‌ش ، هه‌موو ژیانی تێكشكاندم ئاره‌زوه‌كانی له بیر بردمه‌وه خۆشترین رِۆژه‌كانی ژیانم بیر چووه‌وه ، و دوا رِۆژی سوتاندم ، رِۆژێك بوو به‌ره‌و چه‌شتنی تالڕ ترین ئازار رِاپێچی كردم ، له پێش چاوی هه‌موو خه‌ڵكی شه‌ره‌فی شكاندم و قیزه‌ونی كردم .
رِۆژێك بوو وه‌ك رِۆژه‌كانی تر له‌گه‌ڵیا بۆ پیاسه كردن ده‌رچووم ، بـه‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ خۆ‌یا بردمی بۆ یه‌كێك له خانووه ئاماده‌كراوه‌كان ، چووینه ژووره‌وه و به ته‌نهایی پێكه‌وه دانیشتین من و ئه‌و كه‌سی سێ یه‌ممان ته‌نها شه‌یتان بوو ، له‌و ساته وه‌خته دا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌م بیر چوو كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علية ه وسلم) فه‌رموبووی : " لا يخلون رجل بامرأة إلا كان الشيطان ثالثها "( صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة :1/792 ، برقم :430 ) .
واته : هه‌رگیز پیاوێك له گه‌ل ئافره‌تێكدا به ته‌نها نابن ، ئیللا شه‌یتان سێ یه‌میان ده‌بێت .
به هیچ شێوه‌یه‌ك بیرم لای ئه‌م فه‌رمووده‌یه نه‌بوو ، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان شه‌یتان دڵی داگیر كردم و پرِی كرد له ووته و ووشه‌ی ئه‌م كورِه لاوه ، دانیشتین و یه‌ك بۆ یه‌ك ده‌مانرِوانییه یه‌كتر و نیگامان ده‌گۆرِییه‌وه . به‌م شێوه‌یه به بێ ئه‌وه‌ی به خۆم بزانم بووم به نێچیری ئه‌م كورِه ئه‌وه‌ی خوا پێ ی خۆش نه‌بێ پێ كردم ، ئه‌و رِه‌فتاره ناشایسته‌یه له نێوانماندا ئه‌نجام دراو ، گرانبه‌هاترین سامانی ژیانمم له ده‌ست دا به چه‌شنێك هه‌تا هه‌تایه ده‌ستم ناكه‌وێته‌وه . وه‌كو شێت هه‌ستام و پێم ووت : چیت پێ كردم ؟!! چیت ؟!! چیت به‌سه‌ر هێنام ؟!!
ووتی : مه‌ترسه تۆ خێزانی منی !!!( هاوسه‌ری منی !!! ) .
ووتم : چۆن ده‌بمه خێزانی تۆ ، هێشتا نه ماره‌ت برِیوم و نه خوازبینیش له نێوانمان دا رِووی داوه ؟!!
ووتی : به‌م زوانه ماره‌ت ده‌كه‌م .
به‌و حاڵه گه‌رِامه‌وه ماڵه‌وه ، قاچه‌كانم توانای هه‌ڵگرتنی جه‌سته‌میان نه‌بوو . له هه‌ناومدا ئاگرێك ده‌یسوتاندم ، خوایه چیم به خۆم كرد ؟ ئاخۆ من شێت بووم ؟! چیم به سه‌ر هاتووه ؟ هه‌موو دونیا له‌به‌ر چاوم رِه‌ش هه‌ڵگه‌رِا ، ده‌ستم كرد به گریان گریانێكی زۆر به كولڕ وتوند و تالڕ ، باری ژیان و ته‌ندروستیم تا ده‌هات خراپ تر ده‌بوو ، تا گه‌یشته ئه‌و په‌رِی خراپی وه وای لێكردم وازم له خوێندن هێنا . هیچ كه‌سیش له كه‌س و كاره‌كه‌م نه‌یانتوانی هۆكاری ئه‌و بار ودۆخه بزانن كه به سه‌رما هاتووه و تیایدا ده‌ژیم .
به‌ڵام خۆم په‌یوه‌ست كرد به‌و تروسكه ئومێده‌ی كه زۆر جار به خه‌یاڵمدا ده‌هات ، ئه‌ویش ( به‌ڵێن و په‌یمانی ئه‌و كورِه بوو به خواستنم !!!! ) .
رِۆژگار به سه‌ر ده‌چوو به‌ڵام بۆ من قورسترین و تالڕ ترین رِۆژگاری ژیانم بوو ، به لای منه‌وه رِۆژگارێك بوو به قورسی چیایه‌ك قورسایی خستبووه سه‌رم . دوای ئه‌وه چی رِووی دا ؟ ئه‌و رِوداوه له ناكاوه بوو كه هه‌ستی هه‌ژاندم و هه‌موو ژیانمی تێك شكاند ، هه‌موو ئاره‌زووه‌كانی پووچه‌لڕ كرده‌وه . چ رِووداوێك بوو ؟ ئه‌و هه‌ڵوێسته ناشایسه بوو كه له شه‌یتانێك بینیم ، و بووه مایه‌ی شێواندنی ژیانم .
زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌كه لیی دا هه‌ڵم گرت ، گوێم لی بوو ده‌نگی له دووره‌وه ده‌هات ، پێی ووتم : ئه‌مه‌وێ بتبینم بۆ كارێكی گرنگ ، خۆشحالڕ بووم وام هه‌ست كرد ئه‌م كاره گرنگه ئاماده‌كردنی ئیش و كاری ماره‌برِین و خوازبینی كردنی منه ، به‌ڵام كه‌بینیم ده‌م و چاوی نیشانه‌ی توورِه‌ی له سه‌ر دیار بوو |
|
 |
|
|
|
|
ده‌نگ بده به‌م ماڵپه‌ره |
|
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
|
|
|
 |
|
|
|
|