|
|
 |
بینیم له‌گه‌ڵ کچیکدا ده‌روات که‌نه‌مده‌زانی کێیه
دوره‌و دور به‌دوای رۆیشتم نه‌یه‌زانی له‌دوایم هێواش هێواش هه‌نگاوه‌کانم ئه‌گۆری بۆ خێرای و له‌ناخه‌وه ئه‌له‌رزیم
تا نزیک بومه‌وه بۆ ئاستی شۆخان و ئه‌وکچه‌ی له‌گه‌ڵی دابوو
سێرێکی کردم کاتێک بینیمی سڵاومان له‌یه‌ک کرد
به‌لام نه‌مه‌توانی هیچی پێبڵیم ...من له کۆلانێکی نزیک لامداو ئه‌ویش به ئاراسته‌ی خۆی رێک رۆیشت
هه‌ستم کرد سلاوه‌که‌ی ئه‌و له‌کوێوه سه‌ری هه‌لداوه‌و ئاراسته‌ی کوێی ده‌کات .له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا هێشتا نه‌مه‌توانی خۆزگه‌کانی دلم له‌گه‌ل هه‌نگاوه‌کاندا به‌رێبکه‌م تا خۆشه‌ویستی بکه‌مه سه‌رینێک و به‌ئارامی سه‌ری پیا بکه‌م.
ماوه‌یه‌کی زۆر خه‌یاڵو بیرکردنه‌وه وه‌کو ده‌ریایه‌کی قوڵ خۆیان نیشانم ئه‌دا ....وا هه‌ستم ئه‌کرد له شه‌پۆلی به‌ر ره‌شه‌بایه‌کی گێژه‌ڵۆکم چارۆکه‌ی ده‌رونم پێچی خواردوه و هێزی بونم ده‌وری نیه بۆ داگرتنی ئه‌م چارۆکه‌یه له‌کاتێکدا زۆری نه‌ماوه که‌شتی عه‌شقم نقوم بکات ..
بۆیه پیاسه‌کانی ئێوارانم زیادی کرد‌و خه‌وی شه‌وان له‌چاوانم تۆرا کۆچیان کرد خه‌یاڵی ئه‌فسانی جێی گرته‌وه..............
رۆژێکیان نزیکی لای ئێواره‌بوو وه‌کو رۆژانی که خۆم ئاماده‌کرد کراسێکی یه‌خه به‌رزی ته‌سک م له‌به‌ر کرد که دو قۆپچه‌یم له‌سه‌ره‌وی بۆ کردبۆوه به‌نیازی چونه ده‌ره‌وه ده‌رگای عه‌وشه‌کامانم کرده‌وه خوشکه‌که‌م شیلان بینیمی به‌بانگ کردنێک وه‌ستانمی
پێی وتم خێره!!!!ئه‌مرۆ ته‌واو خۆت جوانکردوه!!!
به‌راستی لام خۆش‌بوو تا به‌دوایا وتی ئه‌وه ئه‌چیت بۆ کوێ؟؟ئه‌گه‌ر ئه‌رۆیت بۆ بازار ئێشم پێته
منیش ئاماده‌ی خۆم نیشاندا بۆ هه‌ر ئێشیک که بیه‌وێت
وتی ره‌فیقێکم شوی کردوه پێویستی به دیاریه‌کی جوان‌و ناسکه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی له‌گه‌ڵ هاورێکانی که‌ی بۆ هاورێ تازه بوکه‌که‌یان به‌رن...به‌خه‌نده‌یه‌که‌وه وتم زۆر زان ئه‌وه بۆیه وتت جوانیت تا فریوم به‌یت و ئیشه‌که‌ی خۆتم پێبکه‌یت ویستم برۆم ئاراسته‌م گۆریه روی ده‌ره‌وه و با گۆرینی هه‌نگاوم وشک بووم به‌شێوه‌یه‌ک بو ئاگام له‌خۆم نه‌ما
جونکه شۆخانم بینی ئه‌و کچه‌ی خۆشم ده‌وێت ئه‌و کچه‌ی دڵمی کردۆته ریزی یه‌ک پارچه گۆرانه‌وه!!!له‌گه‌ل خوشکه‌که‌ی بو بۆ له‌ی مالی ئێمه‌وه ده‌هات
له‌گه‌ل نزیک بونه‌وه‌ی ته‌واو شڵه‌ژام ته‌نگه نه‌فه‌س بوم وه‌ک ئه‌وه‌ی بارێکی قورس له‌سه‌ر سه‌رم بێت.
به‌ڵام ئه‌م باره قورسه نه بلۆک بو نه فه‌رده ئارد ته‌نها خۆشه‌ویستیه‌کی پر له‌سۆز بو بۆ شۆخان
نه‌مزانی چۆن به‌خێر هاتنیم کرد چونکه هۆسم لای خۆم نه‌بوو!!!
سۆخان وتی پێئه‌چێت ئیشێکت هه‌بێت ؟؟
به‌شێوه‌یه‌ک وتی که پێی خۆشنه‌بو برۆم/ویستم بلێم نه‌خێر بۆ ئه‌وه‌ی لایان بمێنمه‌وه تا هێچ نه‌بێت که‌مێک له خۆشه‌ویستی خۆمی بۆ ده‌ربرم یان ته‌واو دڵی داگیر که‌م
نازانم بۆ له‌و کاته‌یا شیلانی خوشکم له‌باتی من وه‌لامی دایه‌وه
وتی وه‌لا به‌ته‌مایه بروات بۆ بازار له‌وێشه‌وه دیاریه‌کی جوانم بۆ بکرێت چونکه ئاره‌زوی ره‌فیقم شوی کردوه
چاوم سوربو له‌ناخه‌وه خۆم ده‌خوارده‌وه !!!نه‌مده‌زانی چیبه‌م تازه چارم نه‌ما ئه‌بوایه هه‌ر برۆم هه‌ستم کر سۆخان یش له‌ناخه‌وه روخاا...
ماڵ‌ئاوایم کرد‌و ئه‌وانێش چونه ژوره‌وه ..ئی چ رۆژێک بوو !!!1 له‌لایه‌ک دڵم به‌بینینی کرایه‌وه له‌لایه‌کیش خۆم وه‌کو خه‌وێکی خۆش ئه‌بینی چۆن له‌و خه‌وه خۆشه راتچڵه‌کێنن.
بۆیه بریارم دا ئه‌و به‌ڵینه‌ی به شیلانم داب‌و جێبه‌جێی نه‌که‌م وه‌کو تۆڵه سه‌ندنه‌وه هه‌رچه‌ندا بریارێکی قورس بو چونکه شیلانم خۆشده‌ویست
به‌خه‌یاڵه‌وه رێگای سه‌رچنارم گرت له یه‌کێک له کافتریاکان دانیشتم زۆر بێتاقه‌ت بوم داوای نێرگه‌له‌یه‌کم کرد
ئه‌وکات کۆشکه‌که به‌ده‌ست نه‌وزادی بله به‌هار بوو کورێکی گه‌نج له‌به‌شی کافتریاکه بوو به‌ناوی پشتیوان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ئه‌چوم بۆلای کاته‌کانی ته‌نیایم ببو به هاورێم
کاتێک دانیشتم ته‌واو رقم جوڵا بۆیه نه‌مویست هه‌ڵسم بازاره‌که بکه‌م وا به‌خه‌یاڵیشما هات که چومه‌وه قسه‌ی له‌گه ڵ نه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیزاو هه‌رگیز له‌باتی که‌سێکی که قسه نه‌کات هه‌ست به هه‌ڵه‌ی خۆی بکات بۆ جارێکی که‌ی
پشتیوانی هاورێم نێرگه‌له‌که‌ی بۆ دانامو له‌گه‌ڵیشیدا دو شیش باڵی بۆ دانام و خۆشی له به‌رامبه‌رم دانیشت له‌گه‌ڵ چاره‌کێک گرانتس چونکه ده‌ستی به‌تاڵ بوو له‌گه‌ڵیشیدا بێتاقه‌تیه‌کم له‌پشت چاویه‌وه بینی.
وتم من ته‌نها داوای نێرگاله‌م کرد به‌ڵام تۆ خواردنیشت بۆ داناوم!!!
به‌خه‌نده‌یه‌که‌وه وتی بۆ له‌پاره‌که‌ی ئه‌ترسیت؟مه‌ترسه کوری باش خۆم بۆم هێنایت حه‌زه‌که‌م دڵم نه‌شکێنیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورێکی باشی خۆشه‌ویستیت لام .
منیش وه‌رم گرت‌و ده‌ست خۆشیشم لێی کرد .
بۆ دانیشتنه‌که‌ی وتی خۆ ئاساییه دانیشتوم؟
منێش خۆشحاڵی خۆم ده‌ربری
ئه ده‌می به پێکی مه‌ی ئه‌ناو منیش سۆنده‌ی نێرگه‌له‌که ،زانیم ئه‌م مه‌ی یه‌ی که ئه‌و ئه‌یخوات فه‌رقێکی ئه‌وتۆی نیه له‌گه‌ل ئه‌و نێرگه‌له‌یه‌ی من به‌لام حه‌زم کرد بزانم چۆن فێر بووه.
بپیه پێیم وت چۆنه ئه‌م شته تاڵه ئه‌خۆیت؟
پشتیوان کورێکی روع سوک بوو به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا خه‌مباری پێوه دیار بوو.
وتی براکه‌م من کچ ێک فێری کردم!!
به‌ڵام سه‌یر بوو چونکه کچانی کوردستان حه‌زناکه‌ن خۆشه‌ویستانیان مه‌ی بخۆنه‌وه!!!
بۆیه پرسیارم لا دروست بوو.
ووتم کاکه پشتیوان کچانی کوردستان زۆر پێیان ناخۆشه خۆشه‌ویستانیان مه‌ی بخۆن ئێستا کچیش فێری کردویت !!!!!!؟ ؟؟سه‌یره!!!
پشتیوان وتی ببوره کاک شێرکۆ خه‌ڵه‌ت تێگه‌یشتیت له مه‌به‌ستم،من ساڵانێکه دڵم ئه‌سیری دڵێکه‌و هه‌تا ئه‌م سات‌و وه‌خته‌ش هه‌مو چرکه‌کانی دڵم بۆ ئه‌و لێئه‌دات!!گه‌رچی چاوه‌کانم له‌بینینی بێبه‌شه‌و چاوه‌رێی رۆژگارێک ئه‌که‌م به‌دیداری شاد ببمه‌وه.
له‌و کاته‌دا قسه‌کانیم لێبریو داوای لێبوردنم لێی کرد وتم بۆ له‌یه‌ک دابران؟
پشتیوان وتی به‌ڵێ منیش ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بزانم بۆ له‌یه‌ک دابراوین کاکه شێرکۆ گیان!
دابرانی من و ئه‌و دابرانی ئێمه نیه به‌ڵکو تاوانی رۆژگاره..........
ئه‌ی نازانیت ئه‌م رۆژگاره سه‌خته دڵی هه‌زارانی وه‌مو من‌و ئه‌وی کردوه به که‌لاوه، چراکانی خامۆش کردوه‌و ده‌رگای ئه‌وینی له هه‌زارانی وه‌کو من‌و تۆ‌و ئه‌و داخستووه............
کاکه شێرکۆ گیان ئه‌وه نزیکه‌ی مانگێکه ماڵی خۆسه‌ویسته‌که‌م چونه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر ئه‌وان له‌م شاره‌دا ئاواره بوون! منیش ماڵی قه‌ده‌ریان پینازانم!!
شێرکۆ گیان خه‌تی ته‌له‌فۆنیشی نیه له‌وێ چونکه سیسته‌می ئه‌وێ جیاوازه له‌گه‌ل ئێره بۆیه ئێستا بێهه‌واڵم له‌م خۆشه‌ویستیه
ئاخ کاکه شێرکۆ ئه‌گه‌ر ئه‌زانیت ده‌ردی دابران چه‌نده بۆسۆیه!
له‌ورۆژه‌وه‌ی لێی دابراوم ئه‌مه‌وێت بۆ ساتێک بسره‌وم به‌ڵام ناتوانمزۆر جار له‌گه‌ل ناخمدا ئه‌که‌ومه گفت‌و گۆ چیبکه‌م که بۆ ساتێک برینه‌کانم سارێژ نین ناخم پیم ئه‌ڵێت فرمێسکه‌کانت بخۆره‌وه تا دڵشاد بی من دڵۆپ به‌دڵۆپ فرمێسکه‌کانم خوارده‌وه که‌چی هه‌ر دڵشاد نه‌بووم
ناخم پێی وتم بچۆ باخچه‌کان تا تێر بۆنی گوڵ بکه‌یت! ........هه‌رگوڵێکم بینی بۆنم کرد که‌چی هیچیان وه‌ک گوڵه‌که‌ی خۆم بۆن خۆش نه‌بون!!!!!
ناخم زۆر شتی پێوتم هه‌مویم به‌قسه کرد که‌چی هیچی سودی نه‌بوو،ئاخیر شت وتی مه‌ی بنۆشه هه‌ر بۆیه فێری مه‌ی بووم چونکه له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانی هه‌ر پیکێکم یادی خۆشه‌ویسته‌که‌م لادروست ئه‌کات
ئه‌وه‌نده‌ی که ئه‌که‌ومه ده‌ریای خه‌یاڵو زامه‌کانم گه‌وره‌تر ئه‌بێته‌وه.
به‌ڵێ ئاوا فێری مه‌ی خواردنی کردم به‌ڵی دابرانی ئه‌و کچه فێری کردم!!!!!
منیش ویستم که‌مێک دڵی بده‌مه‌وه،وتم کاکه پشتیوان هیوادارم به‌یه‌ک شاد ببنه‌وه پێویست ناکات ره‌ش بین بیت ونکه خۆشه‌ویستیه‌که‌تان پیرۆزه چۆن رۆژگار له‌یه‌کی دورکردن دڵنیاشم رۆژێک ده‌بێت رۆژگار ئاواش به‌یه‌کتان شاد بکاته‌وه.
له‌گه‌ل قسه‌کانما بوم کابرایه‌ک هاتوو قسه‌کانی پێبریم داوای له پشتیوان کرد چایه‌کو نێرگه‌له‌یه‌کی سێوی بۆ به‌رێت بۆیه ماڵاوایم کرد له پشتیوان به‌لام چۆن مالاواییه‌ک ئه‌وه‌نده‌ی که نوقمی ده‌ریای خه‌یاڵ بووم
بیرم له قسه‌کانی پشتیوان ده‌کرده‌وه و به‌ده‌م رێگاوه به‌خۆمم ئه‌وت دوای کۆشسم بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی شۆخان ده‌بێت رۆژێک ئه‌ویش به‌جیم بێڵێت!!!
ئه‌بێ رۆژگار واش به‌سه‌ر من بێنێت؟؟؟بۆنا رۆژگار له‌گه‌ڵ هه‌مومانه!
که‌مێک کات تاریکی کردبو چوم به‌ره‌و لای ماڵ زانیم شۆخانو صوشکه‌که‌ی رۆیشتون و شێلانیش چاوه‌رێده‌کات به‌دیاریه‌وه برۆمه‌وه ماڵه‌وه که گفتم داب‌و بۆی بکرم تا له‌گه‌ل هاورێکانی بیبات بۆ ئاره‌زوی تازه بوک،
باچاوێکی پر گله‌ییه‌وه خۆم کرد به ژووردا!!!
شیلان له‌پێش ته‌له‌فزیۆن دانیشتببوو،له پێش گۆرانیه‌که‌ی زه‌که‌ریا بو وا چووبۆیه ناخی ئاگای له من نه‌بوو که هاتمه‌وه
رێزم بۆ هه‌مو ئه‌و به‌رێزانه‌ی چاوه‌رێی رۆمانه‌که‌م ئه‌که‌ن ئازیزان من به‌هۆی سه‌فه‌رێکی درێژ خایه‌نه‌وه له‌وه‌یه نه‌توانم وا به‌خێرای رۆمانه‌که‌م بنوسم چونکه له‌وه‌یه زۆرم پێبچێت!به‌داخوه ناتوانم درێژه‌ی پێبه‌م به‌خیاێرای به‌ڵام یاریده‌ده‌ره‌که‌م که له‌گه‌لما خه‌ریک بوو بۆ نوسینی رۆمانه‌که برای خۆمه لێره له‌گه‌لمدایه‌و ئاگاداری هه‌مو روداوه‌کانه ئه‌و بریاری داوه ته‌واو که‌ری رۆمانه‌که‌م بێت واتا له‌مه‌دوا ئه‌و خه‌ریکی نوسینی ئه‌بێت هیوادارم له برای خۆتان ببورن چونکه وا ژیانم ئه‌روات سڵاو رێزی تایبه‌تیم بۆ هه‌مو خوشک‌و براکانی مه‌کۆی خۆشه‌ویست هیوادارم تا ئه‌گه‌رێمه‌وه براکه‌ی خۆتان بیر نه‌چێت سوپاس بۆ هاورێیه‌تیه پاکه‌که‌تان هیوای ژیانێکی خۆش بۆ هه‌مولایه‌کتان به‌هیوای دیدار به‌رێزان ئیشه‌ڵا له‌گه‌ل گه‌رانه‌وه‌م به‌خۆمو بابه‌تی جوانه‌وه ئه‌گه‌رێمه‌وه لاتان هاورێیان چاوه‌رێبن بۆ نوسه‌ری ئه‌م رۆمانه کاکه په‌یوه‌ند ئه‌ویش شاعر و په‌خشان نوسێکی زۆر لێهاتوه هیوادارم به‌دڵی ئێوه‌ی گوڵ بێت
هه‌رچه‌نده ماڵاوای سه‌خته به‌ڵآم ماڵاوه گوله به‌هاره‌کان بۆ وه‌رزێکی نوێ ئه‌گه‌رێمه‌وه چونکه باخه‌وان قه‌ت ناتوانێت گوڵ جێبێڵێت!!!1 مه‌عاڵه گوووڵیش بیباخه‌وان بتوانێت هیوای خۆشیتان |
|
 |
|
|
|
|
ده‌نگ بده به‌م ماڵپه‌ره |
|
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
|
|
|
 |
|
|
|
|