|
|
 |
شیماو هودا دوو هاوڕێ وده‌سته خوشك بوون له خوێندنگه‌یه‌کی ئاماده‌ی ده‌یان خوێند دوو خوێند کاری زیره‌ك بوون هاوڕێیه‌تی هه‌مووکه‌سێکیان نه‌ده‌کرد زۆربه په‌رۆش بوون بۆ ته‌واو کردنی خوێندنگه و خه‌ونیان به‌و ڕۆژه‌وه ده‌بینی که‌ی بێت بچنه زانکۆ به ئاواتی دڵیان بگه‌ن .....
هاوڕێیه‌تی ئه‌م دوانه هه‌ر به‌رده‌وام بوو ڕؤژێك هودا مۆ بایله‌که‌ی ده‌رهێنا ووتی شه‌یما باڕه‌سمێك بۆ یادگاری بگرین ئه‌یخه‌مه‌سه‌ر مۆ بایله‌که‌م ..شیماش ووتی باشه به‌ڵام زۆر ووریابه به‌رده‌ستی که‌س نه‌که‌وێت ....هودا به پێکه نینه‌وه ووتی خه‌مت نه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌ستی که‌سێك که‌وت ئه‌وا هه‌ردووکمان تیا ده‌چین نه‌ك به‌ته‌نیا تۆ....
ڕۆژێك براکه‌ی هوداکه ناوی جمیل بوو ئه‌م ڕه‌سمه‌ی له مۆ بایلی خوشکه‌که‌یدا بینی پێی ووت ئه‌و کچه کێیه هوداش ووتی ئه‌وه هاوڕێمه براکه‌ی ووتی ڕه‌سمی ته‌نیای ئه‌و کچه‌ت نیه ،،هودا ووتی بۆچیته ووتی ئیشم پێیه‌تی ووتی نه‌ء نیمه براکه‌ی به هودای ووت ئه‌گه‌ر ڕه‌سمێکی ته‌نیای ئه‌و کچه‌م بۆ بێنیت مۆ بایلێکی ئاخر مۆدێلت بۆ ده‌کڕم به‌ڵام خوشکه‌که‌ی داوای براکه‌ی ڕه‌فز کرده‌وه‌و ووتی هه‌رگیز خیانه‌تی واله‌گه‌ڵ شیما ناکه‌م به‌ڵام براکه‌ی زۆری لێ پاڕایه‌وه که هه‌وڵی له‌گه‌ڵ بدات بۆی ڕازی بکات ...به‌ڵام کاتێك هودا به جمیلی ووت که له‌لای باوکم شکاتت لێ ده‌که‌م ئه‌مجاره دوو باره‌ی بکه‌یته‌وه ..له‌و ڕۆژه‌وه ئیتر جمیل بێ ده‌نگ بوو به‌ڵام له هه‌لێك ده‌گه‌ڕا که‌چۆن دڵ شیما ڕاکێشیت بۆ لای خۆی ماوه‌یه‌کی زۆر جمیل هه‌رکه‌مینی بۆ شه‌یما داده‌نا تا قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات به‌ڵام ئه‌م هه‌ر ڕه‌فزی ده‌کردو ئیهمالی ده‌کرد کاتێك له خوێندنگه به هودا ی ده‌وت ئه‌وه بۆ دوومانگه کوڕێك وازم لێ ناهێنێت هه‌راسانی کردووم به‌ڵام هودا نه‌یده‌زانی که‌ئه‌وه براکه‌یه‌تی ده‌یوت شیما ئیهمالی بکه ئێمه خوێندن ته‌واو ده‌که‌ین ....تا ئێواره‌یه‌ك له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی شیمادا بۆ ماڵه‌وه کوڕێکی تر ڕێگه به شیما ده‌گرێت له و‌کاته‌دا جمیل ئاگای لێ ده‌بێت و په‌لاماری کوڕه‌که ده‌دات پێی ده‌ڵێت ئه‌وه ئامۆزامه‌و ده‌زگیرانمه به‌چ هه‌قێك دێیته سه‌ر ڕێگای...له‌و ڕۆژه‌وه جمیل ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ شیما دروست ده‌کات به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م واته شیما له‌گه‌ڵ هودا هاوڕێن بۆیه جمیل ناوی خۆی ده‌گۆڕێت له‌لای شیما ده‌ڵێت ناوم ئه‌حمه‌ده بۆ ئه‌وه‌ی خوشکه‌که‌ی نه‌زانێت که ئه‌وه جمیلی برایه‌تی..... جمیل و شیما بون به‌دوو خۆشه‌ویست زۆربه‌ی کاته‌کانی فه‌راغیان له‌گه‌ڵ یه‌کدا به‌ته‌له‌فۆن و به چونه ده‌ره‌وه به‌سه‌ر ده‌برد ڕؤژێکیان جمیل ووتی به‌شیما ء ئه‌ڵێی چی له ئیستاوه ماڵ پێکه‌وه بنێم تا تۆ ئه‌مساڵ پۆلی شه‌ش ته‌واو ده‌که‌یت خانوده‌کڕم و له‌گه‌ڵ شتی ماڵداوله هاویندا ماره‌ت ده‌که‌م ده‌تگوێزمه‌وه شیما که‌گوێی له‌م قسانه‌ی جمیل بوو له‌خۆشیاندا خه‌ریك بوو شێت ده‌بوو ،،،ووتی باشه خۆشه‌ویسته‌که‌م تۆ ماڵ ئاماده‌بکه منیش شه‌ش ته‌واو ده‌که‌م ،،،،به‌یانی شیماهات بۆ خوێندنگه بۆ هودای گێڕایه‌وه که[ئه‌حمه‌د] واته‌جمیل خان‌و ده‌کڕیت و له‌دوای پۆلی شه‌ش ده‌نێرێته داخوازیم ..........هودا کاتێك گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه به جمیلی برای ووت ئه‌وکچه‌ی هاوڕیم واته شێما کوڕێکی هه‌ڵبژاردووه ئه‌م هاوینه ماره‌ی ده‌کات ناوی ئه‌حمه‌ده به‌ڵام جمیل ده‌ستی کرد به پێکه‌نین ووتی جا دڵنیایه له‌وه هودا ووتی زۆریش کوڕه‌که خانووی بۆ ئه‌کڕێت ..بۆ هه‌مووکه‌س تۆیه تائێواره ئه‌سوڕێیته‌وه له‌کۆڵانان دینارێك له‌گیرفانتا نیه ئه‌ته‌وێت کچی خه‌لکیشت بۆ ڕازی بکه‌م من شیمام له‌چاوم خۆشتر ده‌وێت بۆیه قه‌د نه‌مویست له‌گه‌ڵ تۆ توشی زه‌ره‌ری بکه‌م ..جمیل ووتی ده که‌واته ئێستاش ئاگات لێی بێت باتووشی زه‌ره‌ر نه‌بێت ئه‌م قسه‌ی کردوو چووه ده‌ره‌وه ،،،،،،،،به‌ڵام هودا هیچ بایه‌خێکی به‌قسه‌کانی نه‌دا......
شیما له‌ماڵه‌وه دانیشتبوو به‌ده‌م سه‌عی کردنه‌وه بیری له‌قسه‌کانی ئه‌حمه‌د ده‌کرده‌وه له‌پڕ گوێی له جه‌ڕه‌سی ته‌له‌فونه‌که‌ی بوو ..ها ئه‌حمه‌د گیان ئه‌وه تۆیت ئه‌وه بۆ دووڕۆژه ده‌نگت نیه ...به‌خوا بڵێم چی گوڵه‌که‌م دووڕۆژه ده‌گه‌ڕێم و له‌هه‌وڵدام کۆشکێکی وا نادۆزمه‌وه که‌شایه‌نی شاژنی خه‌ونه‌کانم بێت ....ئه‌حمه‌د گیان کۆشکم بۆ چیه به خۆشه‌ویستی جوانترین کۆشك دروست ده‌که‌ین ..........شیما گیان خانوویه‌کی زۆر خۆشم ده‌ست نیشان کردووه ...ڕه‌ئی دایکیشمی تیایه که خانووه‌که‌ی زۆر به‌دڵه که‌مێك پێشه‌کیم داوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ به‌دڵت نه‌بێت ئه‌وا نایکڕم گوله‌که‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی خانوو خانووی تۆیه ....هیوادارم کاتێك دروست بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بێیت خانووه‌که ببینیت ...باشه‌ناونیشانم بده‌رێ به‌یانی له‌مه‌کته‌به‌وه له‌گه‌ڵ هودای هاوڕێم دێین بۆ سه‌یری خانووه‌که |
|
 |
|
|
|
|
ده‌نگ بده به‌م ماڵپه‌ره |
|
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
|
|
|
 |
|
|
|
|