نه‌شمیل-ی به‌سته‌زمان هه‌ر به‌منداڵی له‌جیاتی ئامیَزی پرِ میهرو خۆشه‌ویستی دایك و باوك چاوی به‌نه‌هامه‌تی و ناسۆری ژیان ئاشنا بوو، ئه‌و ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵان بوو باوكی به‌رِووداوی ئۆتۆمبیَل گیانی له‌ده‌ستداو دایكیشی هه‌ر زوو شووی كرده‌وه، به‌و هۆیه‌وه نه‌شمیل ده‌چیَته ماڵی مامی و له‌ویَ ژیان به‌سه‌رده‌بات، ئه‌وه‌ی كه زیاتر ژیانی ئه‌م كچۆڵه‌یه‌ی ناخۆش كردبوو، ده‌ستكورتی و هه‌ژاری ماڵه مامه‌كه‌ی بوو، هه‌ر چۆنیَك بوو له‌ماڵیَكی سارد‌و له‌گه‌ڵ گرفته‌كانی ژیاندا نه‌شمیل گه‌وره بوو، تا له‌ته‌مه‌نی چوارده ساڵیدا، كورِی ناسیاوی ماڵیَكی دراوسیَی ماڵی مامی ده‌یبینیَت و دوای هه‌واڵ پرسین ده‌نیَریَته خوازبیَنی، هه‌رچه‌نده مامه‌كه‌ی رازی بوو بیداته شوو، به‌ڵام له‌ناخه‌وه حه‌زی ده‌كرد ئه‌م زاوا باش و ده‌وڵه‌مه‌نده به‌نسیبـی كچه‌كه‌ی خۆی بوایه كه ته‌مه‌نی(23) ساڵ بوو. به‌مشیَوه‌یه مه‌راسیمی هاوسه‌رگیرییه‌كه به‌رِیَوه‌چوو نه‌شمیل كه‌وته خۆشییه‌وه، سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی میَرده‌كه‌ی تا ئه‌وپه‌رِی ریَزی لیَده‌گرت، خانووییه‌كی سه‌ر به‌خۆشی بۆ كرِیبوو، ئه‌وه‌ی دڵی ده‌یخواست ده‌یهیَنایه به‌رده‌ستی، وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌زمانی حاڵ پیَی بڵیَ ئیتر من تۆڵه‌ی رۆژانی نه‌بوونی و هه‌ژاریت بۆ ده‌كه‌مه‌وه، به‌جۆریَك ژیانی ده‌گوزه‌راند، كه سه‌راپای خۆشی و پیَكه‌نین بوو، له‌لایه‌كی تره‌وه نه‌شمیل هه‌میشه ده‌ستی پرِ پاره‌و دیارییه‌كانی به‌ماڵه مامه‌كه‌یه‌وه بوو به‌هیچ شیَوه‌یه‌ك دریَغی لیَنه‌ده‌كردن، ئه‌وه‌ی ناوی گرفت و كیَشه بیَت ئه‌م ژن و میَرده نه‌یانبوو، به‌ڵام مه‌خابن مامه‌كه‌ی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خۆشحاڵ بیَت به‌و ژیانه‌ی نه‌شمیل، به‌ڵام كه ده‌بینیَت كه‌وتۆته ژیانیَكی ئاسووده‌وه‌و له‌هیچی كه‌م نییه، له‌ولاشه‌وه كچه‌كه‌یان ماوه‌ته‌وه‌و شووی نه‌كردووه، له‌گه‌ڵ خیَزانه‌كه‌یدا گرِی به‌غیلی و ئیره‌یان جووڵاو سه‌رئه‌نجام گه‌یشتنه ئه‌و برِوایه‌ی به‌هه‌ر شیَوه‌یه‌ك بیَت ئه‌و پیاوه له‌نه‌شمیل بكه‌ن و پاشان كچه‌كه‌ی خۆیانی لیَ ماره بكه‌ن، رۆژیَكیان نه‌شمیل هاته‌وه ماڵی مامی، ئامۆژنی پرسیاری ئه‌وه‌ی لیَكرد كه ئایا هیچ گرفتیَكتان نییه؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی: نه‌خیَر، به‌ڵام ئامۆژنه‌كه‌ی وایتیَگه‌یاند ئه‌گه‌ر بیَتوو چه‌ند كرداریَك ئه‌نجامبدات به‌رامبه‌ر به‌میَرده‌كه‌ی ئه‌وه زیاتر خۆشه‌ویست ده‌بیَت له‌لای، بۆیه نه‌شمیل له‌ماڵی مامی نه‌ده‌رِۆیشته‌وه تامیَرده‌كه‌ی ده‌هاته‌وه، كاتیَكیش ده‌هاته‌وه سه‌ر ماڵیَكی سارد‌و سرِو خاڵی له‌نان و خواردن، ئه‌م ره‌فتاره‌ی نه‌شمیل میَرده‌كه‌ی نیگه‌ران ده‌كات، چونكه چه‌ند جاریَك دووباره ده‌بیَته‌وه، مامۆژنه‌كه‌ی هه‌ر به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستیَت، به‌ڵكو وایتیَده‌گه‌یه‌نیَت: ئه‌گه‌ر میَرده‌كه‌ی راستده‌كات و خۆشیده‌ویَت با ئه‌و خانووه‌ی تیَیدان بیكات به‌ناوییه‌وه، بۆیه رۆژ له‌دوای رۆژ گرفت و كیَشه‌كان له‌نیَوانیاندا زیاد ده‌كات، تارِۆژیَكیان میَرده‌كه‌ی ده‌چیَته ماڵی مامی نه‌شمیل و پیَیانده‌ڵیَت: من ئیتر ناتوانم دریَژه به‌م ژیانه‌م بده‌م، سه‌رجه‌م گفتوگۆكانمان گه‌یشتۆته بنبه‌ست و زمانی لیَكتیَگه‌یشتن له‌نیَوانماندا نه‌ماوه، مامی نه‌شمیل-یش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی په‌شیمانی بكاته‌وه له‌و نیازه‌ی و وه‌كو باوكیَك به‌دڵسۆزی كار بۆ ئه‌وه بكات كه شیرازه‌ی خیَزانیان تیَكنه‌چیَت زۆر بیَویژدانانه پیَیده‌ڵیَت: راستده‌كه‌یت ئه‌و كچه منداڵه‌و به‌كه‌ڵكی ماڵ و میَرد نایه‌ت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی زاوایه‌كی چاكی وه‌كو تۆمان له‌كیس نه‌چیَت ئه‌وه من برِیارمداوه كچه‌كه‌ی خۆمت لیَ ماره بكه‌م، هه‌رواش ده‌رچوو نه‌شمیل ته‌ڵاقدراو پاش ماوه‌یه‌ك كچی مامه‌كه‌ی خواست. تیَبینی/ رووداویَكی راسته‌قینه‌یه‌و ناوه‌كه‌شی خوازراوه