ده‌ست درێژی سێکسی

كاتێك چاو بە فایلەكانی نێو دادگاكان دەگێڕین چەندین رووداوی سەیر و تاوانی بێزراو دەبینین و دەخوێنینەوە، ئەو جۆرە تاوانانەی كە دادگاكان سزای تاوانبارانیانی لەسەرداوە و لەو كۆمەڵگەیە روودەدەن ، بەڕاستی شایانی ئەوەن بە چاوێكی ورد و زانستییانە سەیر بكرێن و بخوێندرێنەوە و ببنە مایەی هەڵوێستە لەسەركردن و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی زانستی و قوڵ، بۆ ئەوەی هۆیە راستەقینەكانی ئەو جۆرە تاوانانە بدۆزرێنەوە و رێوشوێنی كاریگەر دابنرێن بۆ ئەوەی پلانی چارەسەركردنیان بۆ دابنرێت، خستنەڕووی ئەم كێشەییەش بریتییە لەوەی گەنجێكی بیست ساڵی دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەر منداڵێك كە تەمەنی لە (10) ساڵ رەتینەداوە و دادگایەكی تایبەتمەندی تاوان حوكمی (5) ساڵ زیندانی كردنی بۆ بڕیوەتەوە، جا بابزانین وردەكارییەكانی ئەم تاوانە چۆن و
پی بووە؟
شەوی رووداوەكە
(س،ع) گەنجێكی 20 ساڵەیە و یەكێكە لەچوار كوڕەكەی مام(ع) كە پیاوێكی كاسبكارە، ئەم پیاوە هەمیشە لەگەڵ ئەو كوڕەی لە كێشە دابووە، هۆیەكەشی ئەوەبووە (س) بەردەوام هاوڕێی كەسانی خراپ و حەب ومەی خۆر بوو، كەسانێك جگە لە كێشە دروستكردن بۆ خۆیان و خەڵكی و خێزانەكانیان هیچی دیكەیان نەدەكرد،.. ئەم جۆرە كەسایەتییە و ئەم پاشخانە كۆمەڵایەتییە چاكترین زەمینەسازێنەر بوون بۆ ئەوەی (س) بخرێتە نێو كاری بەدڕەوشتی وەك دەستدرێژی كردنە سەر منداڵ، ئەوەبوو لە یەكێك لەو هەوڵانەی كە داویەتی بەسەر كارە بەدڕەوشتییەكەیەوە دەگیرێت و دووچاری گرتن دەبێت (هۆشمەند) كە هەم خزمی ئەو منداڵەیە كە لەلایەن (س)ەوە دەستدرێژی دەكرێتە سەر هەمیش شەوی رووداوەكە لە نزیك شوێنەكەوە بووە و بەم شێوەیە ئەم رووداوەی بۆ گێڕاینەوەو گوتی:
شەوێكی هاوین بوو، دوای نانخواردنی ئێوارە، ئێمە راهاتبووین دەچووینە باخچەی (گ) خۆمان بە یاری جۆراوجۆر سەرقاڵ دەكرد، ئەو شەوە وەكو هەموو شەوانی تر شێروانی هاوڕێمان بەخۆی و بە منداڵەكەیەوە هاتە ئەوێ (شێروان) هەر وەك جاران خەریكی یاری كردن بوو، منداڵەكەش لە تەنیشتییەوە دادەنیشت، ئەوەبوو (س،ع) كە زۆر جار شەوانە دەهاتە ئەوێ، هات و لەسەر ئەو كورسیە دانیشت كە منداڵەكەی شێروانی لێ بوو، كە ناوی (شڤان)ە، منداڵەكەی هەڵسان و لەسەر كۆشی خۆی دانا و خۆشی لە جێگەی ئەو لەسەر كورسییەكە دانیشت، ئەوەبوو نیوكاتژمێرێكی پێ چوو، بەڵام ئاگامان لە منداڵەكە نەمابوو، باوكی كە ئاوڕێكی پشتە خۆی دایەوە، بینی منداڵەكە نەمابوو هەندێ بەم لاوە بەولا چاوی گێڕا هەر بەرچاوی نەكەوت، تۆزێك شڵەژاو تەنگاوبوون رووی لەمن كرد و گوتی: ئەرێ (هۆشمەند) شڤانت نەدیوە گوتم دەمێك پێش ئێستا لێرەبوو، نازانم بۆ كوێ چووە... ئیدی رووی وەرگێڕایەوە بەلای یارییەكەی، بەڵام سات تا ساتێك دووبارە سەیری ئەملاو ئەو لای دەكردەوە، نزیكە چارەگە سعاتێك كەمتر یا زیاتری پێ چوو، خۆی پێنەگیرا و پێی گوتم (هۆشمەند) كاكە چاوێك بگێڕە و بزانە (شڤان) نابینییەوە منیش لەسەر قسەی ئەو رۆیشتم و هەندێ گەڕام، هیچم بەرچاو نەكەوت، گەڕامەوە لای (شێروان) و گوتم بەخوا دیار نییە، وەرە با پێكەوە بگەڕێین نەوەك شتێكی لێ بەسەر هاتبێ، ئەوەبوو یەك دوو برادەری تریشمان كە دیتیان (شێروان) لەبەر بزربوونی منداڵەكەی شڵەژاوە و نازانێ روو لە كوێ بكات، ئەوانیش هاتن و پێكەوە دەستمان بە گەڕان كرد، ئینجا لەبەر ئەوە شوێنەكە باخچەیەكی گەورەی ناو شار بوو، شەویش بوو، دەبوایە بن دارەكان بگەڕێین و هاواریش بكەین و بانگی شڤان بكەین ئەوەبوو من و شێروان و برادەرێكی خزمان، لە پڕگوێمان لە گریانی منداڵێك بوو و دەنگەكەی لە ناكاو پچڕا، زانیمان ئەمە شڤانە، بەرەو رووی دەنگەكە چووین و لە پەنا دارێكەوە تارماییەكمان بینی، لایتێكی چەرخمان لێدا و زەلامێكمان بینی خەریك بوو پانتۆڵەكەی لە پێ بكات و شڤانیش بە حەپەساوی و بەنوزە نوزێكی كزەوە دانیشتبوو، یەكسەر كابرامان لە هەڵڵا دا و كردمانە هاتووهاوار و سەرنجی برادەرەكانی ترمان خەڵكی دورتریشمان بۆ شوێنەكە راكێشا، شێروان تاوی دایە گەنجە كە و نەیهێشت پانتۆڵەكەی لەبەر بكات، هەر ئەو دەمیش برادەرەكەی ترمان رایكرد بۆ ئەوەی پۆلیسی فریاكەوتنی ئەو شوێنە ئاگادار بكەنەوە، ئەوەبوو دوای دوو سێ خولەك سێ پۆلیس گەیشتن، بەڵام هەتا پۆلیس هات شێروان هەندێ پرسیاری لە منداڵەكەی كرد و هەندێ پرسیاریشی لە كابراكرد، ئیدی زانی كە ئەو گەنجە بەدڕەوشتە (شڤان)ی كوڕی بۆیە هێناوەتەوە ئێرە تا كاری سێكسی لەگەڵ دا بكات، لە كاتێكدا منداڵەكە تەمەنی تەنیا (10) ساڵان بوو، شێروان كە گوێی لە قسەكانی منداڵەكەی بوو، ئاگر لە هەناوی بەربوو، ئەوەندە توڕە ببوو، نەیدەزانی كابرا بكوژێ، چی لێ بكات، پشتی ملی گرتبوو، لە پشتەوە را بەمستان لە پشتی دا لە تەپڵی سەری و لە دەمووچاوی دەدا، كابرای كەتن كەر ئەوەندەی مست و شەق بەدەموچاوی كەوتبوو خوێن لە دەم و لووتی فیچقەی دەكرد، تا پۆلیس گەیشتن(شێروان) كابرای نیوە مردوو كرد، بەهەرحاڵ پۆلیس هاتن و كابرایان بەسەر تاوانەوە گرت و بردیانە پۆلیسخانە.
رۆژی دواتر
ئەو شەوە دوای ئەوەی لێكۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ كرا و دۆسییەی بۆ كرایەوە، دۆسییەكەی رەوانەی لای دادوەری ئێشكگر كرا ئەویش بۆ ماوەی دوو رۆژ بڕیاری بەندكردنی دا هەتا دادوەری تایبەتمەند سەیری دۆسییەكەی دەكات، بۆ رۆژی دواتر دایك و باوكی (شڤان) ی تەمەن (10) ساڵە دەچنە بنكەی پۆلیس بۆ بەدواداچوونی كێشەكە، لە بنكەی پۆلیسیش ئەفسەری لێكۆڵینەوە رێككارە یاساییە پێویستەكان رایی دەكات (هۆشمەند) ئەم لایەنەشمان بۆ دەگێڕێتەوە و دەڵێ: بەیانییەكەی لەگەڵ (شێروانی) هاوڕێم كە بەڕاستی بۆی پەرۆش و خەمباربووم و پێشم گوتبوو كەمن هاوخەمیشم لەم میحنەتەدا هەرچی پێمبكرێ هاوكاری دەكەم، لەسەر ئەو بنەمایە بەیانی پێكەوە چووینە بنكەی پۆلیس و لەوێش منداڵەكەیان رەوانەی پزیشكی دادی كردبوو، ئەوانیش پشكنینی پزیشكیان بۆ كرد ونووسیبوویان كە ویستراوە منداڵەكە دەستدرێژی سێكسی لەسەر بكرێت بەڵام كارە تاوانییەكە نەتوانراوە ئەنجام بدرێ چونكە منداڵەكە تەمەنی بچووك بووە و تاوانباریش نەیتوانیووە كارەكە تەواوبكات.. ئیتر (شێروان) لە بارودۆخی منداڵەكەی دڵنیا دەبێ و رادەی تاوانبارێتی(س)یش دەزانێ بۆیە واز لە تۆڵە سەندنەوەی كەسی دینێ و چارەنووسی تاوانەكە تەسلیم بە دادگا و عەداڵەت دەكات، ئیدی رێككارە یاساییەكان دەستپێبدەكەن و پۆلیس دانپیانانەكانی تاوانبار و رێنمایی تاوانی بۆ رێكدەخەن و هەرچی شتێك پێویست بێ ئەنجامی دەدەن و دوای یەك دوو مانگ لێكۆڵینەوە و دادگایكردن دواجار دادگا بڕیاری خۆی دەردەكات بە ئیدانەكردنی تاوانبار (س،ع) بە تاوانی ئەنجامدانی دەستدرێژی سێكسی لەسەر منداڵێكی تەمەن(10) ساڵان و گیرانی بەسەر تاوانەوە و بڕیاری (5) ساڵ و مانگێك حوكمی بۆ دەبڕێتەوە.
سەرەنجام
دیاردەی تاوانی دەستدرێژی سێكسی بە هەموو جۆرەكانییەوە تاوانێكی نا مرۆڤانە و قێزەونە، بەڵام لەوەش نا مرۆڤانەتر تاوانلێكراو منداڵێكی وەها، بچووك بێ، دیارە (س،ع) كە گەنجێكی (20) ساڵەیە و وەك لە ناوەڕۆكی بەرگری نامەی پارێزەرە داكۆكیكارەكەی داهاتووەكە كارەكەی (س،ع) كارێكی بەدڕەوشتی و نەویستراوە، بەڵام گەنجێك كە لە وەها تەمەنێك بێت دیارە برادەری خراپ و ئەو ژینگەیەی كە تیایدا بوون هەروەها جۆری كەسایەتی تاوانبار، بوونەتە هۆكار وپاڵنەری ئەو تاوانەی، بەڵام بێ ئەوەی ئاماژە بە كەمتەرخەمی و هەست نەكردن بە بەرپرسیارێتی دایك و باوكی بدرێت، بەتایبەتی باوكەكەی كە وەك لە میانی ناوەڕۆكی لێكۆڵینەوەكان بە دەركەوتووە باوكی نەیتوانیووە، بەشێوەیەكی دروست و راست پەروەردەی بكات و بە پەروەردەیەكی رەوشت بەرزانە گۆشی بكات و وەكو باوكێك لێ نزیك بێتەوەە و پێداویستییەكانی بەپێی توانا بۆ فەراهەم بكات و یارمەتی بدات لە چارەسەركردنی گرفتەكانی، واتە كەمتەرخەمییەكی راستەقینە و بەرپرسیارێتییەكی راستەوخۆ، بۆ باوكیشی دەگەڕێتەوە راستە خۆی تاوانباری یەكەم بوو بەڵام باوكیشی ئەو بەرپرسیارێتیەی بەر دەكەوێ لەم تاوانەدا.

 
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
ده‌نگ بده‌ به‌م ماڵپه‌ره
 
ده‌نگ بده‌ به‌م ماڵپه‌ره
sarchil1@hotmail.com
 
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
 
Today, there have been 27 visitors (36 hits) on this page!
This website was created for free with Own-Free-Website.com. Would you also like to have your own website?
Sign up for free