|
|
 |
کاتیک من‌و شۆخان له‌و ژوانه‌دا تێکه‌لاوی هه‌ستی یه‌ک بوین هه‌مو بێ ده‌نگیه‌کانمان شکاند
له‌و ژوانه‌دا بو شۆخان په‌رده‌ی کچێنی له ده‌ست دا به‌لام ئێمه هه‌رگیز دلگران نه‌بوین له‌و شته‌ی که روی دا...چۆنکه بروامان به عه‌شقی خۆمان بو ئه‌مان زانی هه‌ر رۆژێک بێت ئه‌گه‌ین به یه‌ک..
به‌لکو به‌لێنمان نوێ کرده‌وه که تا دوا هه‌ناسه دوو عاشقی ئه‌م سه‌رده‌مه بین
چاوه‌کانی شۆخانم ماچ کرد خۆشه‌ویستم دلنیا به که هاوسه‌ری ژیانم هه‌ر تۆ ئه‌بی..تۆ ئه‌و که‌سه‌ی که دلم به تۆوه به‌نده تۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ژیانی من داوات ئه‌کات..په‌یمان ئه‌ده‌م شۆخان گیان له مرۆ به دواوه خه‌ونه‌کان بێنمه دی..
شۆخانیش ده‌سته‌کانمی کوشیو چاوه‌کانی ئاراسته‌ی چاوم کرد..خۆشم ئه‌وێت باوان گیان.نه‌که‌ی حاشا له‌و عه‌شقه‌مان بکه‌ی خۆت ئه‌زانی تازه من ژنم کچ نیم..له‌م رۆ به دواوه ئه‌بێ هه‌نگاوه‌کانمان خێرا تر بێت..له به‌ر ئه‌وه‌ی له دله راوکێ رزگارمان ببێ..خۆت ئه‌زانی له ناو کۆمه‌لگای ئێمه‌ده ئه‌گه‌ر که‌سێک شوی نه‌کردبێتو ژن بێ چه‌نده سامناک و پر مه‌ترسیه..باوان گیان تو ئه‌و عه‌شقه‌ی که هه‌ردوکمانی گه‌وره کرد به خۆشه‌ویستی...توخوا نه‌که‌ی به جێم بێلی نه‌که‌ی له یادم بکه‌ی تازه من هی تۆم...
منیش چاوه‌کانم پر ببو له فرمێسک کاتیک وشه ناسکه‌کانی شۆخانم ئه‌بیست..شۆخان گیان دلنیات ئه‌که‌مه‌وه به زوترین کات ماله‌وه بنێرمه داوات دلنیاشم مالی ئێوه خۆشحال ئه‌بن تۆ ئه‌ده‌ن به من...شۆخان ده‌ستی کرده ملم‌و هه‌ستی پر بوو له خۆشه‌ویستی...به هه‌نسکه‌وه وشه‌کانی ده‌ر ئه‌بری باوان گیان چاوه‌رێی وه‌فای تۆم هیوادارم به زوترین کات ببم به هاوسه‌رت منیش په‌یمان ئه‌ده‌م تا دوا هه‌ناسه عه‌شقی پاکم نه دۆرینم..کات تێپه‌ری ئه‌بوایه شۆخان برواته‌وه..به‌لام دلی نه هات ژوانه‌که‌مان چۆل بکه چه‌ند کات ژمێرێکی تردانیشت..به‌لام له به‌ر هاتنه‌وه‌ی ماله‌وه‌مان ...شۆخان ناچار بوو برواته‌وه..ئه‌وه‌بوو باوه‌شیکی گه‌رمان به‌یه‌کدا کردوو شۆخان رۆشته‌وه...
به‌ته‌نیا من مامه‌وه که‌وتمه ناو ده‌ریای خه‌یالو وشکانیم لێوه دیار نه بوو چاوه‌رێی ده‌ستێکی به هێز بوم بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ده‌ریایه رزگارم بکات‌و عه‌شقی باوان نه‌خنکێت...
ته‌نها ده‌ستێکیش که به هێز بێت ئه‌ویشماله‌وه‌مان بوو که ئه‌گه‌ر بچنه داوای شۆخان بۆ من ...
ئه‌و کات هه‌مو ئاواته‌کانم دێنه دی مالی شۆخانیش دلنیام رازی ئه‌بن شۆخان بده‌ن به من
ئه‌زانن من کچه‌که‌یانم خۆش ئه‌وێ باوکی هه‌ستی پێمان کرد بوو
له‌و خه‌یاله‌نه‌دا بوم ماله‌وه‌مان درگای حه‌وشه‌یان کرده‌وه‌و هاتنه ژوره‌وه..منیان بینی به ته‌نها له ژوره‌وه دانیشتوم پێیان سه‌یر بوو که نه‌چومه‌ته ده‌ره‌وه..
روخسارم نامۆی پێوه دیار بوو شێوه‌م پر بو له‌نهێنی دایکم پرسی شێرکۆ گیان چی بوه بۆ بێ
تاقه‌تی...منیش وتم هیچ نیه دایه گیان که‌مێک هیلاکم..دایکیشم جێگای بۆ داخستم که بخه‌وم به لکو که‌مێک بحه‌سێمه‌وه...دایکم نه‌ی ئه‌زانی که هیلاکی جه‌سته نیم..به‌لکوو هیلاکی
عه‌شقێکی پاکم...که وا به ئاسانی هیلاکیم ده‌ر ناچێ..
تا ئه‌و کاته‌ی به شۆخان ئه‌گه‌م من هه‌ر هیلاکم........به‌لام شیلانی خۆشکم له من تێ ئه‌گه‌یشت ئه‌یزانی که من به‌س سوتاوی عه‌شقی شۆخانم..بۆیه لێی پرسیم شێرکۆ چی بوه خۆ له‌یه‌ک توره نه‌بون؟
منیش وتم نا شیلان گیان خوا نه‌کا من چۆن له عه‌شقێک خۆم ئه‌تۆرێنم که هه‌مو ژیانم به‌و به‌ستراوبێت..من چۆن گولێک هه‌ل ئه‌وه‌رێنم که باخه‌وانه‌که‌ی خۆم بێت...به‌لام...به‌لام...نازانم
بلێم چی...
به‌لام چی شێرکۆ بۆ قسه ناکه‌ی قسه بکه تا بتوانم یارمه‌تیت بده‌م...
منیش وتم شیلان گیان ماوه‌یه‌کی زۆره من‌و شۆخان خۆشه‌ویستی یه‌کین..زۆر جار شۆخان داوا کاری هاتوه به‌لام ئه‌و له به‌ر من شوی نه کردوه..باوکیشی لێی توره بوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شوو ناکه
گه‌ر ئه‌مجاره داواکاری هه‌بێت به‌زۆر ئه‌یده‌ن به شوو..من بۆیه بێ تاقه‌تم...
شیلانیش وتی جا کوری باش ئه‌وه بێ تاقه‌تی بۆ چیه من قسه له گال دایکما ئه‌که‌م...
که به بچنه داوای شۆخان بۆت..ئه‌وه‌بوو شیلانی خۆشکم قسه‌ی له گه‌ل برا گه‌وره‌کامو دایکما کرد ..هه‌ر چۆنێک بوو ماله‌وه‌مان رازی بون..ئه‌وه بوو من ته‌له فۆنم بۆ شۆخان کرد ئاگادارم کرده‌روه کا ماله‌وه‌مان دێنه داواکاریت..
ئه‌وه بو برا گه‌وره‌کامو له‌گه‌ل چه‌ند ناسێاوێکمان له گه‌ل دایکما چونه مالی شۆخان..
منیش له ماله‌وه چاوه‌رێیوه‌لامێکی خۆش بوم..
زو زو به شیلانی خۆشکمم ئه‌وت تۆ بلێت شۆخان بده‌ن به من...ئه‌ویش دلی خۆش ئه‌کردم ئه‌ی وت دلنیابه رازی ئه‌بن..
دوای سێ کات ژمێر ماله‌وه‌مان هاتنه‌وه...
که ماله‌وه‌مان گه‌رانه‌وه له مالی شۆخان منیش چاوه‌رێی هه‌والێکی
خۆش بوم له‌لایه‌ن براکه‌مو دایکم .شیلانی خوشکم له براکه‌می پرسی
چیتان کرد شۆخانیان دا به شێرکۆ؟
براکه‌شم به توره‌ییه‌وه وتی نه‌خێر..دیار بو براکه‌م تاقه‌تی وه‌لام دانه‌وه‌ی نه‌بو.ئێنجا من روم کرده دایکم وتم بۆ دایه شۆخانیان نه‌دا به من له به‌ر چی؟
دایکم به هه‌ناسه‌یه‌کی سارده‌وه وتی کورم واز له‌و ماله بێنه باوکی
زۆر که‌له ره‌قه به هێچ شێوه‌یه‌ک رازی نابێ..وا چاکه ئه‌و کچه له بیر خۆتی به‌یته‌وه..
که گوێم له‌و قسانه‌ی دایکم بو پر به ده‌نگم هاوارم کرد شۆخان
خۆشه‌ویستمه به‌لێ شۆخان ئه‌و که‌سه‌یه که دلم به‌س ئه‌وی ئه‌وێت
که‌س ناتوانێ ئه‌وم له بیر بباته‌وه ئاماده‌م حاشها له ئێوه بکه‌م به‌لام هه‌رگیز ناتوانم حاشا له گه‌وره‌ترین خۆشه‌ویستم بکه‌م ..دایه گیان بمبوره
که ئه‌و قسانه ئه‌که‌م له ئاستی تۆ..به‌لام توخوا هه‌رگیز قسه‌ی وا مه‌که من ناتوانم شۆخان له یاد بکه‌م..
ئه‌وه بو دایکم داوای لێ بوردنی کرد .زابی عه‌شقی من‌و شۆخان عه‌شقیکه..نه‌مره..هه‌ره‌گیز له یاد ناکرێ .هه‌ر بۆیه دایکم په‌یمانی دا
که دوباره بچێته‌وه بۆ داوای شۆخان..
من ئه‌و شه‌وه‌م به دلێکی پر خه‌مه‌وه برده سه‌ر تا به‌یانی ئه‌وه بوو
شۆخان ته‌له‌فۆنی بۆ کردم..باوان گیان نه‌که‌ی له یادم بکه‌ی نه‌که‌ی
بێزار ببی .به جارێک‌و دو جار ئه‌گه‌ر ماله‌وه‌مان تۆیان نه‌ده به من..ئه‌گه‌ر خۆ راگر بین .و کۆل نه ده‌ین هه‌ر بۆ تۆ ئه‌بم ..خۆت ئه‌زانی له ژوانێکه
له گه‌ل تۆیه په‌رده‌ی کچێنیم دانه ..بۆیه باوان گیان تکا ده‌که‌م حاشا
له و خۆشه‌ویستیه‌مان نه‌که‌ی ..باوان گیان نامه‌وێ بمرم ..ئه‌مه‌وێ بۆ
ساتێکیش بێ ئه‌بێ ببم به هاوسه‌رت..ئه‌مه‌وێ زۆر قسه‌ت له گه‌ل بکه‌م به‌لام باوان گیان ئێستا کاتم نیه چۆنکه باوکم دێته‌وه بۆیه ئه‌بێ
ته‌له‌فۆنه‌که داخه‌مه‌وه..
به‌ر له داخستنه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنه‌که..هاوارم کرد..به گریانه‌وه..له یادت ناکه‌م شۆخان دلنیابه..عه‌شقی باوان عه‌شقێکی سه‌ر شێته.هه‌ر ئه‌بێ
به ئاواتی خۆی بگات..عه‌شقی باوان ئاگرێکه‌و ده‌ریا ئه‌سوتێنێ
له یادت ناکه‌م دلنیابه لێدانی دلی باوان ته‌نها بۆ تۆیه فریشته‌که‌م
باوان له پێناوی تۆ هه‌زاران جار ئه‌ژێتو ئه‌مریت..
ئه‌وه بوو دایکم‌و براکه‌م بریاریان دا هه‌فته‌ی دا هاتو بچنه‌وه مالی شۆخان
داوا له باوکی بکه‌ن که شۆخان بده‌ن به من..
ئه‌و هه‌فته‌یه‌شم لێ بو به سالێک چاوه‌رێی ره‌حمو به‌زه‌ی رۆژگارم
ئه‌کرد..چاوه‌کانم له چاوه‌روانیه لێل ببو..چار نه‌بوو ئه‌بوایه چاوه‌ریی
فرمان‌و بریاری گه‌وره‌کان بین تاکو به ئاواتی خۆمان بگه‌ین..هه‌فته تێپه‌ری
براکه‌مه چه‌ند ناسیاوێکمان له گه‌ل دایکمه خۆیان ئاماده کرد بۆ مالی
شۆخان.منیش شۆخانم ئاگادار کرده‌وه که ئه‌م حه‌سره دوباره ماله‌وه‌مان
دێنه‌وه بۆ داوات..ماله‌وه‌مان رۆیشتن بۆ مالی شۆخان..من‌و شیلانی خۆشکیشم چاوه‌رێ هه‌والێکی خۆشمان ئه‌کرد..
ئه‌م جاره زیاد له چوار کات ژمێر تێپه‌ری ماله‌وه هه‌ر نه‌هاتنه‌وه..
خه‌ریک بوو دلم ئه‌ته‌قی به‌لام شیلانی خوشکم دلی خۆش ئه‌کردم ئه‌ی
وت ئه‌مجاره ته‌واو رازی ئه‌بن شۆخان دێته ماله‌که‌مانه‌وه ئه‌بێ به هاوسه‌رت..منیش په‌یمانم به شیلانی خوشکم دا ئه‌گه‌ر بێت‌و شۆخانم
بده‌نی ئه‌م جاره جوانترین دیاری له لایه‌ن منه‌وه بۆ تۆیه...
ئای چه‌ند خۆشه ماله‌وه بێن بلێن شۆخانیان دا به شێرکۆ توخوا شیلان
ئه‌گه‌ر شۆخانیان دا به من له‌سه‌ر کارتی ئاهه‌نگ گواستنه‌وه‌که مه‌نوسن
شۆخان بۆ شێرکۆ ئه‌بێ بنوسن شۆخان بۆ باوان ..چۆنکه شۆخان ئێستا
به باوان ناوم ئه‌با..کاتیکم زانی ماله‌وه به ده‌نگه ده‌نگ هه‌تنه‌وه گوێم
له قسه‌کان به‌و ناره‌زای خۆیان ده‌ر ئه‌بری به‌رانبه‌ر به من
یه‌کسه‌ر تێ گه‌یشتم که ئه‌م جاره‌شیان شۆخانیان نه‌داوه به من .
ئاخ تاوانم چیه..ئاخه‌ر بۆ لاوێکی وک من‌و هه‌زاران لاو به‌ده‌ست داب‌و نه‌رێتی کۆمه‌لگاوه بنالێنن. ئه‌ی باشه من‌و شۆخان مرۆڤ نین ئه‌ی که مرۆڤین بۆ ئه‌بێ له حه‌زو ئاره‌زوه‌کانی خۆمان بێ به‌ش بین..بۆ ئه‌بێ
هه‌ر چاوه‌رێی بریارو فرمانی گه‌وره‌کان بین..دلنات ئه‌که‌مه‌وه شۆخان
هه‌رگیز ده‌ست به‌رداری عیشقت نابم..ئه‌بێ بتکه‌م به هاوسه‌ری ژیانم |
|
 |
|
|
|
|
ده‌نگ بده به‌م ماڵپه‌ره |
|
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
|
|
|
 |
|
|
|
|