|
|
 |
مێرده‌كه‌ى خه‌ریكى بژێوى ژیان ده‌بێت و خاوه‌نى دوو منداڵه
سۆزان خیانه‌تی لێ ده‌كات
پارێزه‌ر /ئارام ساڵح
ئه‌وكاتانه‌ى مرۆڤ كار ده‌كات له‌پیَناوى گه‌یشتن به‌ئاواتیَك، یاخود له‌پیَناوى خیَزان و خۆشه‌ویستیَكیدا، سه‌ره‌رِاى ماندوبوون و نارِه‌حه‌تى
جه‌سته‌یى و ده‌روونى، به‌ڵام جۆریَك له‌ئاسووده‌بوون ساته‌كانى ژیان و ته‌مه‌نى پرشنگدار ده‌كات، به‌ڵام ئاخۆ له‌و ساته ناخۆشترو گرانتر ده‌بیَت چى بیَت كه‌مرۆڤ هه‌ست بكات سه‌ره‌رِاى پاكیَتى و ماندووبوونى به‌رده‌وام خیانه‌تى لیَده‌كریَت؟
خیانه‌تیش له‌چ ئاست و پله‌یه‌كدا، كىَ خیانه‌تت لىَ بكات، ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌هه‌موو ته‌مه‌ن و خۆشه‌ویستییه‌كت پیَبه‌خشیوه، سۆزان و ئاكۆ ئه‌و خیَزانه‌ن كه‌خاوه‌نى دوو منداڵن به‌ناوه‌كانى به‌سۆزو به‌سته كه‌ته‌مه‌نى منداڵه‌كانیان له‌نیَوان( 6بۆ12) ساڵیدایه، به‌ڵىَ ئاكۆ بۆ په‌یداكردنى بژیَوى ژیانى خۆى و خیَزانه‌كه‌ى و له‌كه‌مده‌ستى و لاوازى توانایى ئابوورییدا هه‌وڵده‌دات زۆرترین كار بكات هه‌ندیَكجاریش به‌شه‌ودا ناگه‌رِیَته‌وه ماڵه‌وه به‌هۆى دره‌نگكه‌وتنى له‌كاتى كاركردندا كه‌كارى به‌رده‌وامى ئاكۆ بریتییه له‌حه‌ماڵى كردن و بارداگرتن بۆ مه‌خزه‌ن و له‌عه‌لوه‌ى سلیَمانیش كارده‌كات، به‌ڵام ئاخۆ ده‌بیَت ده‌رئه‌نجامى ئه‌م زیَده كاركردنه ژیانى ئاكۆو خیَزانه‌كه‌ى به‌ره‌و باشتر‌و خۆشگوزه‌رانى به‌ریَت یان به‌ره‌و ماڵ ویَرانى؟
ئاكۆ پیاویَك له‌سۆزو به‌زه‌یى هه‌ركاتیَك برِیَك پاره‌ى به‌ده‌ست بكه‌وتایه بۆ خیَزانه‌كه‌ى و پاشانیش بۆ دوو كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌ى سه‌رفده‌كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مانه هیچى له‌به‌رچاو نه‌گیرا له‌لایه‌ن سۆزانى هاوسه‌رییه‌وه، به‌ڵكو به‌پیَچه‌وانه‌وه ئه‌مانه بوونه هه‌لیَك بۆ ئه‌وه‌ى سۆزان كه‌سیَكى تر‌ى تیا بدۆزیَته‌وه بۆ پرِكردنه‌وه‌ى غه‌ریزه سیَكسییه‌كانى، سۆزان له‌گه‌ڵ دوو كچدا هاورِیَیه‌تى په‌یدا ده‌كات كه‌هه‌ردوو كیان له‌شفرۆشن كه له‌رِیَگه‌ى ئه‌مانه‌وه كورِیَكى تر ده‌ناسیَت به‌ناوى ره‌نجده‌ر كه هه‌ر كاتیَك (ئاكۆ)ى میَردى له‌ماڵ نابیَت ره‌نجده‌ر دیَته ماڵیان و كارى سیَكسى له‌گه‌ڵدا ده‌كات و پاشان به‌جیَى ده‌هیَڵیَت، دواتر (به‌سته)ى كچى سۆزان ده‌ڵیَت دایه ئه‌و كورِه كیَیه كه‌دیَت بۆ ماڵمان و تۆ له‌گه‌ڵیدا ده‌خه‌ویت، دایه ئه‌و كورِه زۆر مامه‌ڵه‌ى خراپه له‌گه‌ڵمانداو كه‌دیَت بۆماڵمان لیَمان تورِه ده‌بیَت خۆ ئه‌گه‌ر باوكم بزانیَت لیَمان تورِه ده‌بیَت ئه‌وا باوكم ده‌رى ده‌كات، پاشان دایكى به‌سته به‌تورِه‌ییه‌وه ده‌ڵیَت ناشیَت بته‌ویَت ئه‌م قسانه بۆ باوكت باس بكه‌یت و پاش لیَدانیَكى باش له‌به‌سته‌ى رۆح سوك پیَى ده‌ڵیَت برِۆ مه‌میَنه له‌به‌ر چاومدا هه‌ر ئه‌م درۆیه مابوو بۆمانى دروستبكه‌یت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ شاردنه‌وه‌ى پلان و ناپاكییه‌كاندا گه‌ردوون و هیَزى دادپه‌روه‌رى ژیان واقیعیانه تر‌و دادپه‌روه‌رانه تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا ده‌كات و ئه‌و گرىَ كۆڵانه‌ى كه‌زۆر به‌ئاسته‌م به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون به‌ئاسانى لیَكیان جیاده‌كاته‌وه كه‌ئه‌م چیرۆكه هه‌واڵه گه‌واهیده‌رى ئه‌و راستییه‌یه‌و بۆ ئه‌م به‌رجه‌سته‌بوون و به‌ده‌ركه‌وتنى راستییه‌ش، رۆژیَك ئاكۆ ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ ماڵه‌وه ده‌بینیَت دوو كچ له‌ماڵه‌كه‌یدان له‌گه‌ڵ (سۆزان)ى خیَزانیدا، دواتر ئاكۆ له‌سۆزان ده‌پرسیَت ئه‌مانه كیَن سۆزانیش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵیَت هاورِیَمن هاتوون بۆئه‌وه‌ى ماڵه‌كه‌م له‌گه‌ڵدا پاكبكه‌نه‌وه، هه‌ر به‌ماوه‌یه‌ك پاش ئه‌وه رۆژیَكى دیكه له‌كاتى گه‌رِانه‌وه‌یدا بۆ ماڵه‌وه ئاكۆ ده‌بینیَت، كورِیَك له‌ماڵیان دیَته ده‌ره‌وه دواتر كه‌ده‌چیَته ژوره‌وه له‌سۆزانى خیَزانى ده‌پرسیَت ئه‌و كورِه كیَ بوو كه له‌ماڵى ئیَمه ئیَستا چووه ده‌ره‌وه سۆزان ده‌ڵیَت ئه‌وه براى ئه‌و دوو هاورِیَیه‌م بوو كه‌ماڵه‌كه‌یان له‌گه‌ڵدا پاككردمه‌وه، هاتبوو بۆ ئه‌وه‌ى كه‌منیش بچم یارمه‌تییان بده‌م له‌ماڵ پاككردنه‌وه‌یاندا، دواتر ئاكۆ ده‌ڵیَت ئه‌ى بۆچى خۆیان نه‌هاتبوون؟
ئیتر سۆزان خۆى تورِه ده‌كات و ده‌ڵیَت چییه گومانى خراپمان لیَده‌كه‌یت و ماڵ به‌جیَده‌هیَڵت، هه‌ر دوابه‌دواى ئه‌م كیَشه‌یه (به‌سته)ى كچى ئاكۆ هه‌موو به‌سه‌رهاته‌كه‌ى دایكیان بۆ ئاكۆ ده‌گیَرِیَته‌وه كه‌چوَن دایكیان له‌گه‌ڵ ره‌نجده‌ردا خه‌وتووه‌و مامه‌ڵه‌ى كردووه، له‌گه‌ڵ گیَرِانه‌وه‌ى به‌سه‌رهاته خه‌مناكه‌كه‌داو فرمیَسكه ئاگرینه‌كانى به‌سته‌دا خه‌م هاورِیَى ئاكۆ ده‌بیَت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ى داده‌گریَت و قسه‌ى بۆ ناكریَت ته‌نیا گویَگرتن نه‌بیَت له(به‌سته)ى كچى، دواى رۆژیَك دواى ئه‌م گیَرِانه‌وه‌یه ئاكۆ روو له‌دادگاى سلیَمانى ده‌كات و سكاڵاى خۆى تۆمار ده‌كات له‌سه‌ر (سۆزان)ى خیَزانى و هه‌موو راستییه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م دادوه‌رى لیَكۆڵینه‌وه، دواى شایه‌تیدانى به‌سته‌ى كچیان له‌سه‌ر دایكى و گیَرِانه‌وه‌ى حه‌قیقه‌ته‌كه‌و دانپیَدانانى سۆزان به‌تۆمه‌ته‌كه‌دا برِیارىگرتنی هه‌ردوو تاوانبار ده‌دریَت به‌برِگه‌ى (1)له‌ماده‌ى (377)ى قانونى عقوباتى عیراقى |
|
 |
|
|
|
|
ده‌نگ بده به‌م ماڵپه‌ره |
|
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
|
|
|
 |
|
|
|
|