شانۆی خۆشه‌ویستی3

پێم ناخۆش بوو که نه م ئه توانی وه ک لاوێک ژیانی هاوسه ری بۆ خۆشه ویسته که م پێک بهێنم به بۆنه ی هه ژاریمه وه.
زۆریشم حه ز ئه کرد به ئاواتی خۆمان بگه ین من و شادی بۆیه ک بین..

من هه موو  ده ربرینه کانی شادیم به سه ند کرد

په یمانم دا  که ماله وه مان ئاگا دار بکه مه وه بچنه مالی شادی داوا له که س و کاری بکه ن شادیم پێ ببه خشن...

ماله وه مان ئاگادار کرده وه به لام که سو کار ی من دوو دل بون له وه ی که شادیم پێ بده ن..چونکه ئه وان سه رمایه دارو  ده وله ه ند   من کوره هه ژارو کرێچی...

دوای هه فته یه ک  که سو کارم چون بۆ مالی شادی

دوای  دوو هه فته شه کراو خواردنه وه ی منو  شادی  بوو  که سو کاری پێیان به خشیم

سێ مانگ  شادی  ده گیرانم بوو  هه ولمان دا زوو ئاهه نگی گواستنه وه بکه ین خانویه کمان گرت به کرێ له گه ره  کی رزگاری شاری سلێمانی..هه موو پێداویستیه کانی ناو مال شادی جێ به جێی کرد من به شێکی که م....
رۆژی 12/مانگی 3 ی 2005 ئاهه نگی گواستنه وه ی من و شادی بوو  به ئاواتی  خۆمان گه یشتین


من و شادی ژیانی هاوسه ریمان پر له رێز گرت نو خۆشه ویستی بوو له هه موو چونه ده ر وه یه کو گه رانێکده هه میشه
پێکه وه بوین هه میشه ده ست له ناو ده ستی یه ک بوین نه با بۆ چرکه یه کیش له یه ک ون بین ئاره زومان له یه ک بوو
چاوه کانمان خۆش حال بوو به سه یر کردنی یه ک .ژیانێکی یه کجار ئاسوده مان هه بوو

شادی مالێکی خۆشی رازاندبۆیه وه .باری ئابوریشمان زۆر باش بوو له سه ر قسه ی ئه و من وازم له کاره که ی خۆم هێنا چیتر نه ئه چوم بۆ کرێکاری دێوار بروخێنم یا بینا دروست بکه م چیتر به یانیان کاتژمێر پێنج هه ل نه ئه ستام ..به لکو شادی
ئۆتۆمێلێکی ته کسی بۆ کریم ده ستمکرد به و کاره

راستی لاویکی ماندو و هه ژار بوم پێش ئه وه ی شادی بناسم و ببێت به هاوسه رم به لام کاتێک ژیانی  هاوسه ریم له گه ل شادی پێک هێنا ژیانێکی ئاسوده م بۆ لوا

ژیانی منو شادی پر بوو له سۆز له خۆشه ویستی له باوه ش گرتن ..به یانیان به دله که م بانگی ئه کردم له خه و به ئاگای ئه هێنام ئێوارانیش که له کار ئه گه رامه وه به باوه ش و ماچ به خێر هاتنی ئه کردم....


دوای شه ش مانگ
ئێواره یه ک له ئێش گه رامه وه .چاوه کانی شادی وه ک رۆژانی تر گه ش وکراوه نه بوو روخساری پر بوو له ماته مینیو بێ  تاقه تی ئه و ئێواره یه نه ئامێزی بۆم گرته وه بۆ باوه ش نه لێوی نزیک کرده وه بۆ ماچ


پرسیم بۆ بێ تاقه تی  ؟

شادی بێ تاقه ت نیم به لکو که مێک ماندوی جه سته م ...

سۆران.............خۆت هیلاک مه که هه ر تۆم هه ی نامه وێ به روخساری ماته می بت بینم ئه یزم.

شادی........ئه مرۆ چوم بۆ تاقی گه /سۆنار/ پێیان وتم دوو گیانی کۆرپه که شت کوره

سۆران....گیان له و مژده  خۆشه زۆر خۆشحالم بوم زو تر قسه ت نه کرد ناوی بنێین چی؟

شادی.....منیش خۆش حالم جارێ  واز له ناو بێنه...


پاش چه ن رۆژێک..

شادی زۆری لێ کردم که ته کسیه که م بفرۆشم و بچم بۆ ئه و روپا
به لام ئه مجاره یان من قسه ی شادیم ره تکرده وه رازی نه بوم
سۆران...چۆن بتوانم تۆ به جێبهێلم دور بکه و مه وه له تۆ  یا کۆرپه ی شیرینم نه بینم

شادی....هه ر ماوه یه ک له یه ک دور ئه بین پاشان تۆ هه ول بده ئێمه ش ببه ی...راستی سۆران گیان بێزارم له  کوردستان ئه مه وێ له ئه وروپا بژین.

سۆران............به ته نیا نارۆم گه ر تۆش نێیت..



بریارما ن دا که من و شادی به یه که وه سه فه ر بکه ین....

مالو ئالتون و ته کسیه که مان فرۆشته وه ..چومبۆ لای که سێک که ره وانه ی ئه وروپامان بکه
من و شادی چوین بۆ ولاتی سوریا له وێ ئه وکه سه ی که ئێشه کانی بۆ ئه کردین هاته لامان دوو  جه واز سه فه ریولاتی سویدی بۆ هێناین بریاری دا هه فته ی را بردوو له هێلی ئاسمانی سوریا
ره وانه ی ولاتی سویدمان بکه


کابرا وتی هه فته یه کی تر  به لام مانگێک له سوریا ماینه وه

دوای ئه و مانگه  خۆمان له ولاتی سوید بینیه وه
من و شادی ئاوات خواز بوین له ولاتی سوید ژیانێکی خۆش ببه ینه سه ر وه سالی تازه ی 2006 ببێته مایه ی کامه رانیمان
وه چاوه رێی بوین کۆرپه له دایک نه بوه که مان له دایک بێت و ببین به خێزانێکی یه ک گرتوو...

سه ره تای ژیانمان له ولاتی سوید له خانویه ک به سه ر برد که له لایه ن مافی مرۆڤی سوید بۆ مان دانرا ...ژیانی ئه ووپام زۆر له لا سه خت بوو .له لادێیه ک ئه ژیاین ته نها به فری سپیمان لێ دیاربوو هیچ که سێکمان نه ئه ناسی په شیمان بوم زۆر که خۆم خسته ئه و داوه ..
به لام هیوام به خۆم بو که ژیانم ئه گۆرێت هه ول ئه ده م ژیانێکی ئاسوده پێک بهێنم بۆ خۆم و خێزانه که م


دوای سێ مانگ چومه سه ر کار
لای که سێک کارم ئه کرد کرمانج بوو  دوکانی پیتزای هه بوو له کاتژمێر 10 به یانی تا 10 شه و له لایه ن ولاتی سویده وه کاره که م  قه ده خه بوو بۆم نه بوو ئێش بکه م ئه و کاره ی من ره شیان پێ ئه وت

به خۆش حالیه وه رۆژی 4ی مانگی 6  شادی بوو به دایکی کوره که م کۆرپه یه کی چاوره شمان بو ناومان نا کوردستان

دوای 8 مانگ ژیانم له ئه ورپا
شادی زۆر سارد بو له گه لم خۆشه ویستی جارانی نه ما بو له ئاستم رۆژانه بۆله ی ئه کرد به سه رما به بێ ئه و ه ی من هیچ تاوانێکم هه بێت
زۆر دلگران بوم که به م شێوه یه شادیم ئه بینی .هه موو رۆژێک 12خوله ک کارم ئه کرد که ئێوارانیش ئه گه رامه وه بۆ مال توشی ئازاری ئه کردم شادی..

شادی ته نها دلی به کۆرپه کاشمان خۆش نه بوو هه ستم ئه کرد که کۆرپه که مان بێ خزمه ته

 
ئێورا ره یه ک له سه ر کار گه رامه وه بۆ مال د رگای مالم به هێمنی کرده وه گوێم له گریانی کۆرپه که مان بوو
به ته نیا به بێ ناز له ناو جۆلانه که یدا شینو مۆر ببۆیه وه ئه گریا


  چومه ژوره که ی ئه و دیو
ئه روانم شادی به ته له فۆن قسه ئه کات گوێ به گریانی ساواکه ی نادات
شادی که منی له پر بینی ره نگی زه رد هه لگه راو تێک جوو
پرسیم قسه له گه ل کێ ئه که ی
شادی........له گه ل دایکمه

سۆران......سلاو له دایکت بکه ...ئه ی گوێت له گریانی کوردستان نیه
شادی....نا گوێم لێ نه بوه خه وت بوو دیاره ئێستا هه لساوه

سۆران....وانیه من ده مێکه ئاگادارم ئه و مناله ئه گری

شادی...واته بروات به من نیه..

سۆران......نه خێر   ئه ی بۆ ته له فۆنه که ت  داخسته وه نه تهێشت قسه له گه ل دایکت بکه م...

شادی...دایکم کاتی نه بوو بۆیه دام خسته وه


خۆم یه کسه ر ته له فۆنم بۆ دایکی شادی کرد ..ئه حوالم پرسی

دایکی شادی گله ی له من و شادی ئه کرد که ئێمه دره نگ دره نگ ته له فونیان بۆ ئه که ین

منیش وتم ئه ی ئێستا شادی قسه ی له گه ل نه ئه کردی؟

دایکی شادی وتی نه خێر ئه وه بۆ  یه ک مانگ ئه چێ گوێم له ده نگی شادی نه بوه!!!!!!!!!!!!!!!!!!!

سه یره راسته و خۆ ته له فۆنم داخسته وه  روم کرده شادی 
شادی بۆ راستت نه وت کوا قسه ت له گه ل دایکت ئه کرد؟

شادی....ئێستا تۆ چیت ئه وێت به لێ قسه م له گه ل ئه و نه ئه کرد

سۆران...ئه ی بۆ یه که م جار وات وت؟

شادی....سه رم مه هێشینه ژوره که ش به جێ بهێله!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!

زۆر تێک چوم به و ده ربرینانه ی شادی له هه مان کاتیشدا دلم پیس کرد  بۆیه ناچار بوم به زله یه ک له رومه تی شادی باجی درۆکه ی بده مه وه
یه که م جار م بوو به و شێوه یه ره فتار بکه م

شادی یه کسه ر شکاتی پۆلیسی لێ کردم هه ر ه و شه وه پۆلیس هات منیان برد

6 کاتژمێر له به ندیخانه مامه وه
پۆلیس پێی راگه یاندم که شادیت لێ دورئه که ینه وه له سه ر داواکاری خۆی

که چومه ماله وه ...شادی له وێ نه بوو مناله که شی برد بوو

دوای 2 رۆژ  په یوه ندی پێ کردم به ته له فۆن  پێ وتم که ئه بێت ته لاقم بده یت...
منیش وتم مه حاله ته لاق دان   زۆر پارامه وه که بگه رێته وه به له م سودی نه بوو

شه وێک ته له فۆنێکم بۆ هات ژماره که یم نه ئه زانی  کاتێک جوابم دایه وه که سێک بوو  هه ره  شه ی لێ ئه کردم 
ئه بێت واز له شادی بێنی شادی خێزانی منه له بیری خۆتی ببه وه

له و کاته  یه  هۆشم لای خۆم نه ما دلم پر بوو له په ستی

//////////////////////////////
لێره دا چیرۆکه که به کورتی ئه یبرێنمه وه گه ر باسی تاوانه کانی شادی بکه م چاوه کان پر ده بن له فرمێسک و  دله کان له لێدان ئه که و ن و شاعیر پێنوسه که ی خامۆش ئه نوسێت و مێژوو به نه ته وه یه کی بێ وه فامان تۆمار ئه کات ئه و عاشقانه ی چاوه رێن به خۆشه ویته کانیان شاد بن بێ  ئومێد ئه بن ئه ترسن وه ک سۆران هه ناسه سارد بن
شادی مرۆڤێکی تاوان بار بوو په پوله ی سوتاند کۆرپه ی رۆح شیرینی بێ باوک کرد دلی له سیداره دا

شادی گه رایه وه بۆ لای ئه و کوره ی که یه که م جار ناسی بوی
ژیانی هاوسه ری له گه ل سۆراندا نه ما
کۆرپه که شی نه ویست
سۆرانیش نه یتوانی مندالێکی ته مه ن 3 مانگه به خێو بکات
کوردستان ئێستا بێ دایک و باوکه مندال پارێزی سوید به خێوی ئه کات

چیرۆکی شانۆی خۆشه ویستی هاته کۆتای


تۆ ئاگر بویت
به وه نیه به روخسار
مرۆڤ بویت
تۆ ره شه با بویت
گولت وه راند
زوو له خۆت بای بویت

ئه ی ناترسی
شاعیر بتکه به هۆنراوه
هه موو دنیا بت ناسێ
که دلێکت کرد به که لاوه

برۆ ئه ی تاوان بار
به دادگای عه شق به ند بکرێی
به نه فره ت بی سه د جار
به ئاهی سۆران بسوتێی

سوپاس بۆ هه موو هاورێیان چاوه کانتان هه ر گه ش بن
کاکه سامی گیان هاورێی ئه زیزم ئه وه دوا به شی ئه م چیرۆکه بوو بم بوره گه ر دره نگ نوسیمه وه


نوسینه وه ی چیرۆک په یوه ند

 
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
ده‌نگ بده‌ به‌م ماڵپه‌ره
 
ده‌نگ بده‌ به‌م ماڵپه‌ره
sarchil1@hotmail.com
 
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
 
Today, there have been 25 visitors (34 hits) on this page!
This website was created for free with Own-Free-Website.com. Would you also like to have your own website?
Sign up for free