|
|
 |
ئه‌میش چیرۆکێکی کچێکی داماو که بۆ به قوربانی بیر‌و باوه‌ڕ
کۆتای ساڵه‌کانی 80 کچ و کوڕێکی دراوسێمان ته‌مه‌نی لاویان بوو .له‌و کاته‌ی لاویاندا هه‌ستی خۆشه‌ویستیان گۆڕیه‌وه .هه‌ر ئه‌و هه‌سته وای لێکردن ئاگای بیر‌و باوه‌ڕیان نه‌ما .کتێك ده‌ڵێم بیر‌و باوه‌ڕ مانای باوه‌ڕ به ئاین له گه‌رمیان بێجگه له موسڵمان خه‌ڵکێکی که ده‌ژین که موسڵمان نین به هه‌رحاڵ با باسی چیرۆکه‌که‌مان بکه‌ین
سۆز و میر
سۆز خوێندکاری دواناوه‌ندی ده‌بێت میریش گه‌نجی سه‌رده‌می ڕژێم ده‌بێت بۆیه بێ به‌ش ده‌بێت له خوێند .جه‌ند جار وه‌کو جه‌ندرمه له‌سه‌ر ڕێگای خوێندنگا ده‌وه‌ستێت و له‌سه‌ر بان ئیشاره‌ت تا وه‌کو ڕۆژێك ئاخری کچ ڕازی ده‌بێت خۆشه‌ویستی وا له هه‌ردووکیان ده‌کات وه‌کو له‌یل و مه‌جنون .
بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له ناخی سۆز بزانم به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت له سه‌ر بان وه‌کو دێوانه خه‌ریکی ئیشاره‌ت بوو.به‌ڵام بۆ هه‌ستی میر وه‌کو کوڕێك به ئاسانی ئه‌توانی له هه‌ستی تێبگه‌ی ئه‌ویش له ڕێگه‌ی قسه کردن و گفتۆ گۆ له‌گه‌ڵی .میر هه‌میشه خه‌ریك کتێبی خۆشه‌ویستی خوێندن بۆ وه‌کو شیرین و فه‌رهاد مه‌م و زین جا زۆر به ده‌نگی بارز هه‌موو درواسێکانی ناڕه‌حه‌ت کرد بوو.به‌لام ئه‌و کات کاتێکی تر بوو .خه‌ڵکی بیری له هیچ نه ده‌کرده‌وه جونکه هه‌موو گه‌ڕه‌ك وه‌ك یه‌ك ماڵ بووین جه‌ند جار خه‌ڵکی پێیان ده‌وت ئه‌ویش ده‌یگوت ئاشقم توخوا وازم لێبێنن.
به‌ڕێزان منیش ته‌مه‌نم زۆر منداڵ بوو له‌گه‌ڵ منداڵانی گه‌ڕه‌ك هه‌میشه ڕێگر بووین له ئاشقه‌کان تا ناچار ئه‌بون 50 یان 100 فلسیان ده‌داینێ وازمان ئه‌هێنا.سۆز زۆر جار نه ده‌ڕۆشت بۆ خوێندنگا له‌گه‌ڵ میر به جێبه ڕبعه‌که‌ی گه‌رمیان ده‌ڕۆشتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار به‌ڵام هاوڕێکیان که شۆفێر بوو له‌گه‌ڵیان بوو نه‌وه‌ك شتێ نا به‌جێ بکه‌ن بۆیه ئه‌ویش تاوانبار ده‌بێت له گه‌ره‌ك.ئه‌م خۆشه‌ویستیه چه‌ند ساڵی پێ چوو تا ئاواره‌ی ئێران بووین و هاتینه‌وه ئه‌م ئیلاقه هه‌ر ما جا هه‌موو گه‌ره‌ك به‌مه‌ی زانی ئێمه‌ش خوا لێمان ڕازی بێت له‌سه‌ر ڕێگای قوتابخانه ده‌وه‌ستاین تاوه‌کو نه‌توانن نامه‌ش بگۆڕنه‌وه.
کار هاته سه‌ر داخوازی باوکی میر ڕازی نه‌بوو .وتی من ئه‌زانم رازی نابن بۆیه من روی خۆم ڕه‌ش ناکه‌م به‌هه‌ر حاڵ بوو پیاو مه‌عقولان جوونه داخوازی ڕازی نه‌بوون 3 جار هه‌ر فایده‌ی نه‌بوو بۆیه بڕیاری ئه‌وه‌یان دا هه‌ڵی بگرن ئێمه‌ش ته‌مه‌نمان گه‌شته لاوێتی له پلان و پشتگیری میر ئاماده بوین به‌ڵام چه‌ند که‌سێك که له ئێمه گه‌وره‌تر بوون ڕازی نه‌بوون ئه‌ویش هۆکاری ئه‌وه‌ی ئێمه عه‌شایه‌رین ئه‌مه کارێکی جوان نییه بۆیه میر ناچار بوو ئه‌م پێشنیاره قبوڵ بکات بۆ جارێکی که کار گه‌شته ئه‌وه میر ده‌یگوت هه‌ر به زۆر ئه‌یهێنم تاوه‌کو پیاو مه‌عقولان جارێکی که ڕۆشتن هه‌ر ڕازی نه‌بوون .ئه‌م جاره میر هیچ چاره‌ی نه‌ما .نیمچه کۆڵێکی دا ژنی هێنا ئه‌مه‌ش کاره‌ساتێك بوو بۆ سۆز ..ئیتر نان و ئاوی سۆز به‌س گریان بوو چه‌ند جار میر ده‌یگوت ئێستاش هه‌ر تۆم خۆش ده‌وێت به‌ڵام دوای چی ئێستا خاوه‌نی 3 منداله میر .له دڵه‌وه هه‌ر سۆزی خۆشتر ده‌وێت له خێزانی به‌ڵام خێزانی خوا لێی ڕازی بێت ڕێزی ئه‌و هه‌سته‌ی ده‌گرێت .
جا سوتانی سۆز لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات که میری له ده‌ست چوو زۆر ناخۆشه به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت له‌وانه‌یه که‌سێكی که جێی بگرێته‌وه .به‌ڵام نه‌خێر ئاگری جێگای خۆی ڕاخست له‌ناو دڵی بۆیه ئه‌بێت تا مردن بسوتێت به ته‌نیا وه‌کو مۆم ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمێکی له ده‌روه‌ی وڵات گه‌ڕایه‌وه به قسه‌ی خۆیان هاتۆته داخوازی سۆز ئه‌وانیش ڕازی بوون.به‌ڵام ئه‌و که‌سه به مه‌سه‌له‌ی سۆزی زانیبوو بۆیه ئه‌وه دواین سه‌ردانی بوو بۆ کوردستان دوای ماوه‌یه‌ك وتیان کوڕه له سه‌یاره وه‌رگه‌ڕاوه‌و مردوه به‌ڵام کاس باوه‌ڕی به‌م شته نه‌بوو.بۆیه سۆز تامردن ئه‌بێت به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ یادگاریه‌کانی میردا سه‌ربنێته‌وه میریش وه‌کو دێوانه سه‌ری خۆی هه‌ڵگرتوو هات بۆ هانده‌ران خیزانیشی به‌جێ هێشت.
به‌ڕێزان هۆکاری ڕاززی نه‌بونی باوکی سۆز ئه‌وه بوو میر موسڵمانه‌و ئه‌وان موسڵمان نین بۆیه ڕازی نه‌بوو.
له خۆشه‌ویستی ئه‌و سه‌رده‌مه مرۆڤه‌کان یه‌کیان خۆش ده‌ویست جا چ کرێکار یان مامۆستا به‌ڵام ئێستا زۆر گۆڕاوه به داخه‌وه
پێش 2 ساڵ له ماڵی برایه‌کی میر بووم زه‌نگی دا باسی ئه‌و ڕۆژانه‌م بۆ کرد زۆر پێکه‌نی و وتی به‌س نییه ڕازی نه‌بوو باوکی سۆز ئه‌گینا وا بڕیارم دابوو بچمه سه‌ر دینی .جه‌ند جنێوێکی به باوکی سۆزیش دا له هه‌مان کاتدا.. |
|
 |
|
|
|
|
ده‌نگ بده به‌م ماڵپه‌ره |
|
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
|
|
|
 |
|
|
|
|