ئارام ملا نوری
هه‌رله‌منداڵیه‌وه یه‌كێك له خه‌ونه كانم سه‌فه‌رێك بۆ ئێران بوو به‌تایبه‌ت بیستبووم كه خزمێكی زۆری باوكم له‌وێیه ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌ئومێدتر بووم كه ڕۆژێك هه‌ر دێت من ئه‌و سه‌فه‌ره بكه‌م، ڕۆژێكیان من و دایكم وتاقه براكه‌م دانشتبوین باسی ئێران هاته نێو, منیش به‌دایكم ووت ئه‌وه بۆ نه‌ڕۆین سه‌ردانێكی ئه‌و خزمانه‌مان بكه‌ین خۆ ئه‌وان هه‌میشه ته‌له فونمان بۆ ئه‌كه‌ن و سه‌ردانمان ئه‌كه‌ن؟ زۆر باش بووهه‌روه‌كو به‌ره‌وپیری نه‌هامه‌تی خۆمبڕۆم خێراخێراشه‌یتان به‌ڕێی كردین, من و دایكم دوای چه‌ند ڕۆژێك پاسپۆرت‌و فیزه‌مان وه‌رگرت و كه‌وتینه ڕێ به ره‌وه ئێران، كاتژمێر (4)ی ئێواره بوو گه‌شتینه یه‌كه‌م شاری ئه‌ودیوسنور, هه‌ر كه‌له ئۆتۆمبیله‌كه دابه‌زیم وای چ هه‌وایه‌ك چ دونیایه‌كی تر, ئه‌و شقامانه بۆ ئه‌وه‌نده پاكن ؟ ئه‌م هه‌مووه سه‌وزایه. دایكم چونكه چه‌ند جارێكی تر هاتبو هه‌موو شوێنه‌كانی شاره زابوو، بڕیارمان دا بڕۆینه نزیك ترین ماڵ چونكه زۆر ماندوو بوین، چه‌ندشه قامێكمان بڕی به پیاده و گه‌شتینه به‌ر ده‌ر گایه‌كی شین، به‌هۆی سه‌یركردنی دراما‌و فیلمه سینه‌مایه‌كانی ئێرانه‌وه هۆگریه‌كی‌زۆرم هه‌بوو له‌منداڵیه‌وه بۆزه‌نگی ده‌رگاكانی ئه‌و ولاَته‌ی, هه‌میشه به دایكمم ئه ووت تۆ بێژی ڕۆژ ێك بێت و بده‌م له زه‌نگێكی ده‌ر گایه‌كی ماڵێكی ئێران و بێژێ به‌ڵێ؟ ئاخرئه‌وكات ئه‌و جۆره ئاژێرانه لای خۆمان نه‌بوو, بۆیه زۆرم پێ خۆش بوو و زۆریشم لاسه‌یربوومیوان له به‌ر ده‌رگایه‌وخاوه‌ن ماڵیش له‌ماڵه‌وه قس
ه‌ی له گه‌ڵ ده‌كات. دایكم ووتی: كوڕم ئه‌مه ئاواته‌كه‌ت ئه‌وه زه‌نگه‌كه ده‌ستی پیانێ منیش چوومه پێشه‌وه‌ئه‌م ویست ده‌ست بخه‌مه سه‌ردوگمه‌كه و شه‌یتان به‌نه‌عله‌ت بێت كچێك كراسێكی كوردی سه‌وزی زۆر جوانی له به‌ردابووده‌ر گاكه‌ی كرده‌وه، هه‌رچی سه‌وزی سروشته له‌به‌رچاوم كه‌وت, كه‌چاومان به‌یه‌ك كه‌وت هه‌ستێكی زۆر غه‌ریبم لادروست بوو هه‌ستم ئه‌كرد دڵم ده‌رچووه له سینه‌م, ڕۆشتینه ژوره‌وه دوای به خێر هاتن كردنمان دوباره ئه‌و كچه هاته‌وه ده‌سمان كرده قسه كرد ن و پرسیار كرد ن له یه‌ك، واها شێوه‌یه‌ك قسه مان ده‌كرد وه‌ك و چه‌ندساڵێكه تێكه لاَویكی زۆر مان بووه له‌هه‌موو قسه كانمانا هه‌ستێكی زۆر و هۆگرییه‌كی زۆری بۆ گوێگرتن له‌یه‌ك تیا‌بوو , ئه‌و شه‌وه مان ڕۆژ كرده‌و چه‌ند خزمێكمان هاتن به‌شوێنمانا، من بێ ئه‌وه‌ی كه‌سیان بناسم ڕقم ئه‌بووه له هه‌موویان چوونكه ئه‌بوایه به بۆنه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌و ماڵه جێبێڵم كه‌دڵم تێیدا به‌جێماوه, كاتێك خواحافیزیمانكرد دوای چه‌ند مه‌ترێك سه‌یرێكی ده‌رگاكه‌یانم كرد بینیم به‌دزییه‌وه سه‌یرم ئه‌كات, هه‌ركه‌من سه‌یرم كرد یه‌كسه‌ر ده‌رگاكه‌ی داخست, له‌گه‌ڵ ڕۆشتنما له‌و ماڵه دڵ و چاوم به جێ مابو ئه‌و شه‌قامه جوانانه ئه‌و هه‌مووه درخته سه‌وزانه هیچ جوانیه كیان نه‌مابوو له به‌ر چاوم، چه‌ندڕۆژێكامان تێپه‌ڕ كردله‌ماڵه‌كانی تر زۆر بێتاقه‌ت بووم زۆر نائارام بووم ، یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابورد من ئه‌وم نه‌بینی بوو ته‌واو بێتاقه‌ت بوبوم ته‌نانه‌ت نانم نه‌ئه‌خوارد خه‌ریك بو ڕام ئه‌كرد له‌هه‌موو كه‌س، به‌یانیانێكیان درا له‌ده‌رگا كه ده‌رگایان كرده‌وه سه‌یرم كرد باوكی و دایكی هاتوون به‌شوێنمانا بمان به‌نه‌وه بۆ ماڵی خۆیان هه‌ر به‌بینینی ئه‌وان هیچ عه‌یبێكم نه‌ما، گه‌ڕاینه‌وه بۆماڵ ئه‌وان چه‌ند دڵمان خۆش بوو خوایه‌گیان! هه‌ر ده‌قیقه‌یه‌كی به قه‌ده‌ر چه‌ندین ساڵ خۆشبو هه‌رچی براكانی و باوكی ئه‌یان ووت وه‌ره تابڕۆین ده‌ورێكی بازاڕ بده‌ین ئه‌مووت نایه‌م حه‌وسه‌ڵه‌م نیه، به‌لاَم نه‌م ئه‌زانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه ئه‌و هه‌موه حه‌زوو بینینی ئێران وخزمایه‌تیه‌ی تێدابوو جێماوه له‌ماڵیانا و ده‌رچوونی ئاسان نیه‌و به‌ده‌ست خۆم نیه هه‌رگیز، كات تێ ئه‌په‌ڕی و من سه‌رخۆش سه‌رخۆش ئه‌بوایه هه‌ر ڕۆژ چه‌ند كاتژمێرێك له‌ماڵی ئه‌وان بو مایه ئینجا بۆماڵه‌كانی تر بڕۆشتمایه, دیسان ملی ئیبلیسی ناچیز بشكێت, له به‌ر ئه‌وه‌ی له وانه یه‌كا كه‌وتبو مه ده‌وری دووه مه‌وه ئه‌بوایه بگه ڕێمه‌وه بۆ عێراق ئاااخ چه‌ند ناخۆشه ؟ ئه‌و شه‌وه‌ی كه بۆ به‌یانیه‌كه‌یا من ئه‌بوایه بگه‌ڕێمه‌وه چ كورت بوو! تاوه‌كو به یانی ئێمه نه‌خه‌وتوین و قسه‌مان كرد، پرسیاركردن له‌یه‌ك تر حه‌ز كردن له چ وه‌رزێك؟ له چ هونه‌رمه‌ندێك؟ له‌چ كارێك؟ چ ڕنگێك؟ چ ئاواتێكمان هه‌بوو و هه‌موو شته‌كانمان زۆر له یه‌كه‌وه نزیك بوو، خوایه‌گیان به‌یانی بڕوامان نه‌ده‌كرد به‌و دابڕانه, به‌لاَم هه‌رچۆن بوو بڕوامان پێهێناو دوای گریانێكی زۆر و شین كردنی هه‌ردوولا خواحافیزیمان كرد.
گه‌ردون چ بێڕه‌حمه چ بێ به‌زه‌ییه ئه‌ی خوا ناكا له‌وهه‌موه ڕه‌حمه‌ی تۆ به‌رپریشكێكمان بخا هه‌ر كه‌گه‌یشتمه سنوری خۆمان یه‌كسه‌ر وه‌كو فڕێبدرێمه قه‌فه‌سێكی گه‌وره‌ی پڕ له باڵنده‌ی بێ گیان ومردوو,هه‌ستم به‌ته‌نهایه‌كی زۆر ده‌كرد له شلۆق ترین شوێناهه‌ستم به‌ته‌نیایه‌كی زۆرده‌كرد، چه‌ند سه‌عات دائه‌نشتم له یه ك شوێنا به‌س بیرم ئه‌كرده‌وه, كاتی خه‌و تن وهه‌ستان كارم ته‌نها بیركردنه‌وه بوو له‌ڕۆژانی ڕابوردو، هه‌ركه‌س منی ئه‌بینی هه‌ستی به لاوازیم ئه‌كرد, خوگرتن به‌ئه‌و گۆرانیه‌یانه كه له به‌ر ئه‌و ئه‌م ووت حه‌زم لێ یه، ته‌واو بێتا قه‌ت بوبوم هه‌ر كچێكم ئه‌بینی جله‌كانی لێكچونێكی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌بوایه ڕاده‌چه‌ڵكیم، شه‌ش مانگم به‌و شێوه‌یه تێپه‌ڕكرد تاوه‌كو شه‌وێكی باراناوی ته‌له‌فۆنێی بۆكردم هه‌ركه‌ووتم: ئه‌لو یه‌كسه‌ر بێ هه‌واڵ پرسین ووتی: انشاالله دوبه‌یانی پێكه‌وه‌ین ووتم: چۆن؟ بڕوام نه‌ده‌كرد
ووتی :دێین بۆ ماڵتان, ئه‌ی خوایه گیان ئه‌مه خه‌ون بوو، زۆر به‌خێرای به‌و بارانه ڕۆشتمه ده‌ره‌وه به‌ره‌و چۆڵه‌وانیه‌ك ده‌ستم كرد به هاوار هاوار، ئه‌گریام پێ ئه‌كه‌نیم خۆم ئه‌كوتایه ناو ئاوقوڕو به‌ده‌نگی به‌رز له‌خۆشیانا گۆرانیم ده‌وت. ئه‌و ڕۆژه‌ی بڕیار بوو ئه‌وان بێن چوین له سه‌ر سنور هێنامانن، به‌درێژای رێگه ئێمه سه‌یری یه‌كترمان ئه‌كردو پێ ئه‌كه‌نین وئه‌گریاین،(15 ) ڕۆژ مانه‌وه ئه‌م ماوه‌یه هه‌رگیز دووباره نابێته‌وه، نه‌وه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌ی به سه‌ر چوو به ڵكوو له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو حه‌ز و ئاوات و هیواكانم له‌و ڕۆژانه‌دا ده‌بینی, دووباره فه‌صڵی گریان وجیابونه‌وه ده‌ستی پێكرده‌وه, تاوه‌كو یه‌ك ساڵ و حه‌وت یان هه‌شت مانگ یه‌كتر مان نه‌بینی به لاَم هه‌میشه یه‌كمان له بیربوو ، ته‌نانه‌ت ته‌له فۆنیشمان نه ئه‌كرد چونكه نه‌مان ئه‌توانی قسه بكه‌ین له‌ته‌له‌فۆنا,ڕۆژێكیان پرسم كرد له‌ماڵه‌وه كه ئه‌مه‌وێت دووباره بڕۆمه وه بۆئێران وه‌ك له‌ده‌ردم بزانن هیچ برسێكیان نه‌كرد ووتیان خوات له پشت, بڕیارم دابوو هه‌ر چۆن بێت ئه بێت نه‌یه‌مه‌وه تاوه‌كو پێی نه‌ڵێم به‌لاَم دوباره به‌یه‌ك گه‌یشتینه‌وه جگه له‌هاو سه‌نگ كردنی حه‌زه‌كانمان و چه‌ندین قسه‌ی ناسك له‌و شه‌وه ساردانه‌دا كه‌وه‌ك ساردی داهاتوی ئه‌و به‌رامبه‌رم جورئه‌تی ووتنی ئه‌و هه‌سته‌م نه‌بوو به‌ڕاسته‌وخۆ، تاوه‌كو ئه‌و ڕۆژه‌ی بڕیار بوو بێمه‌وه ده‌ستم كرد به گیرفانما كلینسكێكم دابه‌ده‌ستیه‌وه و ووتم ئه‌وه ئه‌شكه‌كانتی پێبسڕه‌وشتێكم نوسیوه تیایدا بیخوێنه‌وه له ماڵه‌وه ،كه گه‌یشتمه ماڵ ته‌له‌فۆنم كرد خۆی هه‌ڵی گرت یه‌كسه‌ر :وتی (دوست داره‌م ) دنیام له‌به‌رچاوبوبه‌به‌هه‌شت، ئه‌و له‌حزه كاشكی گیانم ده‌ر بچوایه‌و وای نه وتبایه.
كه‌تۆهاتی له‌نه‌ومیدی نه‌ماباس
له‌هیجرو ئینتیزار ئیدی نه‌ماباس
* نالی
چه‌ند مانگێك هه‌میشه په‌یوه‌ندیمان پێكه‌وه ئه‌كرد به (ته‌له‌فۆن به‌نامه به‌باران به‌ده‌ركه‌وتنی مانگ به‌هه‌ڵهاتنی خۆر به‌به‌به..) هیچ سه‌رفێكم نه‌بوو جگه له كارت سه‌ندن بۆ مۆبایله‌كه‌م, وای لێهات له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌مدا كارێك بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كه‌م پاره له‌ماڵ بسێنم.
ڕۆژێكیان دایكم دڵی زۆر خۆشبو وتم : خێره دایه ئه‌وه ؟ ووتی: له‌خوا به زیادبێ براكه‌ت داوای ژن ده‌كات, منیش زۆرم پێخۆش بوو چونكه سه‌ره‌ی من و دوای ئه‌و خۆمیش ئه‌بووم به پیاوی ماڵ له‌م قسانه دابوین برام خۆی كرد به‌ژوراو منیش هه‌ستام ده‌ستم كرده ملی و ماچم كرد ووتم: پیرۆزه به‌دڵی خۆش, پرسیارم كرد برا كێت بۆ بێنین ؟
ووتی: كه‌سێكه ئه‌و نه‌بێت ژن ناهێنم هه‌رگیز، منیش ووتم ئه‌ی به‌سه‌ر چاو هه‌ركه‌س تۆبڵێی ئێمه ئه‌ی خه‌ینه سه‌ر سه‌رمان، ووتی فلاَنه كچی خزممان له ئێران به‌ڕاستی له‌وه‌ته‌ی هاتووه بۆ ئێره بووه به خولیام, منیش ژێر پێم ته‌ڕ بوو كه‌ئه‌و قسه‌كه‌ی كرد ئاگام له خۆم نه‌مابه‌بێ ئاگای چووم به‌ره و په‌نجه‌ره كه‌مان و كه‌وتم ئه‌وه‌نده‌م زانی له نه‌خۆش خانه چاوم هه‌ڵ هێنا و توانای قسه‌كردنم نیه, ئه‌وه‌بوو تادوو هه‌فته نه‌م توانی قسه بكه‌م هه‌ربیرم له‌و قسه‌یه ده‌كرده‌وه خوایه‌گیان ئه‌مه چ بوو ووتی؟ تۆبڵێی به‌ڕاستی بێت؟
من چاك بوو مه‌وه بریابمردمایه, برام هه‌ر به‌رده‌وام بوو له داواكه‌ی، زۆر كارم كرد تاوه‌كو نه‌ی هێنێ به‌لاَم به‌داخه‌وه دادی نه‌دا، ته‌له‌فۆنم كرد بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌م ووتی وه‌لاَهی من ماوه‌یه‌كه ئه‌مه‌وێت ئه‌م شته‌ت پێ‌بڵێم هه‌رچه‌ند فكری لێ ئه‌كه‌مه‌وه من و تۆ به‌یه‌ك ناگه‌ین ، ووتم: ئه‌وه چیی ده‌ڵێی؟ ووتی: به‌خوا به‌ده‌ستی خۆم نیه احساس ئه‌كه‌م ئه‌مه‌ی من و تۆ ڕێكی نایه‌ت. چ بڵێم چه‌ند ساڵه‌دایكم به‌و حاڵه‌و به‌و بێكه‌سیه ئێمه‌ی به‌خێو كردووه ئێستامن شیرازه‌ی خێزانه‌كه‌مان تێك ناده‌م به‌و ئاسانیه، قه‌یناكا به‌س نیه بۆ براكه‌ی خۆمه؟
به لاَم له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌و ببێته بووكی دایكم و براژنی من من نابێت له‌م ماڵه بم بۆیه بڕیارم دابڕۆم به‌ره‌و هه‌نده‌ران بۆ هه‌میشه، من ناتوانم گوێم له‌و قسانه بێت ڕۆژێك له ڕۆژان دام نابوو من بیكه‌م ئێستا براكه‌م به‌به‌ر چاومه‌وه بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌می بكات، هه‌میشه پێم ئه‌وت ئه‌و ڕۆژه‌ی یه‌كه‌م جار هاتمه ماڵتان چێشتێكی زۆر خۆشم خوارد، بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیه‌كه‌مان هه‌ركات بڕیاری هاوسه‌ریمان دا یه‌كه‌م چێشت ئه‌وچێشته‌م بۆ بكه ناوی (سبزی خورشتی بوو)، ئه‌یوت: به‌سه‌ر چاو، ئێستامن چۆن به‌رگه‌ی ئه‌وه ئه‌گرم ئه‌و ئه‌و چێشته بكات وبه‌تایبه‌ت بۆمنی نه‌بێت؟
نازانم چ عه‌شقێكه؟ كه‌من وتۆ ئه‌وه‌نده
یه‌كترمان خۆش ئه‌وێت؟ بۆیه‌كیش بین نامانه‌وێت
نازانم چ هه‌ستێكه؟ پێم خۆشه‌و پێت خۆشه
كه‌هه‌میشه لای یه‌ك بین به‌لاَم هه‌رگیز بۆ یه‌ك نه‌بین
له‌به‌ر تۆتازه‌كه‌سم ناچێت به‌دڵ له‌كاتێكدا هه‌ردوكمان یه‌كمان
پێ نیه قه‌بوڵ نی یه قودره‌ت من كاری ڕۆژ گاره چ بكه‌م له‌تۆم ئه‌كات ئاواره
به‌لاَم نازانم تۆ له‌به‌ر چیت؟ به‌ئاسانی منت برد له‌بیرت؟
ئاسۆ |