|
|
 |
زۆرم خه‌فه‌ت خوارد که شۆخان ته‌له فۆنه‌که‌ی داخسته‌وه به سه‌رما ئه‌و شه‌وه به خه‌مو ازارێکی زۆره‌وه چومه ناو جێگاکه‌م...زۆرم له خۆم کرد بخه‌وم به‌له‌م نه‌م توانی.....
باشه بۆ چی شۆخان ته‌له‌فۆنی داخسته‌وه به سه‌رما به‌بێ خوا حافیزیو به بێ هیچ...هه‌ر چۆنێک بوو ئه‌و شه وه خه‌وتم .. به‌یانی له گه‌ل بانگ کردنی دایکم بۆ نان خواردنی به‌یانی خه‌به‌رم بۆیه‌وه..
له گه‌ل خه‌به‌ر بونه‌وه‌م دوباره که‌وتمه‌وه بیرکردنه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی شه‌و باشه بۆ وای کرد چیم وتبوو..من که ژماره‌ی ته‌له فۆنم له شۆخان وه‌رگرت وتم ته‌واو ئاواته‌کانم هه‌موی هاته دی نه‌م زانی ئه‌وه‌نده‌ی تر دلشکاو تر ئه‌بم..
له‌و بیرکردنه‌وانه‌یه بووم زه‌نگێکم بۆ هات ..که سه‌یری مۆبیله‌که‌م کرد له‌لایه‌ن شۆخانه‌وه بوو..سه‌یره شه‌و ته‌له‌فۆنی داخست به سه‌رما ئێستا خۆی زه‌نگم بۆ ئه‌کا...
زۆر به خێرای وه‌لامی ته‌له‌فۆنه‌که‌م دایه‌وه پاش سلاوو هه‌وال پرسین ..نه‌یهێشت من پرسیار بکه‌م که بۆ شه‌و ته‌لافۆنه‌کای داخست به‌سه‌رما...
یه‌کسه‌ر ئه‌و که‌وته قسه زۆر داوای لێبوردنی لێ کردم شێرکۆ گیان ببوره که شه‌و به‌بێ خواحافیزیو به‌بێ سوپاس بۆ هه‌سته جوانه‌کانت ته‌لافۆنه‌که‌م داخسته‌وه ..به‌خوا له‌و کاته‌یا باوکم هاته ژوره‌وه داوای پێنوسیکی لێ کردم وه دوای ئه‌وه‌ش ماله‌وه به ئیشی ناو مال سه‌ر قالیان کردم ..بۆیه نه‌م توانی ته‌له‌فۆنت بۆ بکه‌مه‌وه..
من دوباره سوپاسی ئه‌و هه‌سته جوانه‌ت ئه‌که‌م شێرکۆ گیان که تۆ بۆ منت هه‌یه به‌راستی من زۆر خۆشحال ئه‌بم..که خۆشه‌ویسته‌که‌م شێرکۆ بیت..ئه‌زانم که کورێکی راست گۆو له سه‌ر خۆیت..به‌لام ئه‌بێ هه‌ول بده‌ین که یه‌ک ببینین..چۆنکه به ته‌له‌فۆن هه‌مو و هه‌ستێک ده‌ر نابرێ..له ده‌ره‌وه به جوانی له یه‌ک تێ ئه‌گه‌ین...که ئه‌و قسانه‌م له شۆخان بیست من زۆر خۆشحال بوم‌و منیش سوپاسێکی گه‌رمم له شۆخان کرد..
بریارمان دا کا دوای دوو رۆژ له مه‌شته‌له‌که‌ی سه‌رچنار یه‌ک ببینین..
ئه‌و دوو رۆژه من له چاوه‌روانیه بوم حه‌زم ئه‌کرد زۆر زوو رۆژ تێپه‌رێ..به‌له‌م ئه‌و دوو رۆژه به‌قه‌د سالێک بوو بۆ من کاته‌کان نه‌ئه‌رۆیشت
تا دوو رۆژه که تێپه‌ریو بریارمان دا کات ژمێر دووی پاش نیوه‌رۆ یه‌ک ببینین
من نیو کات ژمێر پێش کاتژمێر دوو له‌وێ بوم وه شۆخانیش له کاتی خۆیه هات....سلاوێکی گه‌رممان له یه‌ک کرد‌و چوینه ناو مه‌شته‌له‌که‌وا..
له‌ژێر سێبه‌ری دارێکه هه‌ردوکمان دانیشتین..دیار بوو پێش ئێمه هه‌زاران دلداری وه‌ک من‌و شۆخانی لێ دانیشتبوو..چۆنکه دلدارانی شاره‌که‌م ته‌نها ژێر دارێک شک ئه‌به‌ن بۆ ژوانی خۆشه‌ویسته‌که‌یان..
چۆنکه خۆشه‌ویستی له ولاتی ئێمه‌دا تاوانه..خۆشه‌ویستی وه‌ک تلیاکو
هیرۆینو حه‌شیش له ولاتی ئێمه‌ده ناو ده‌برێت..
هه‌ر بۆیه من‌و شۆخانیش ئه‌و ژێر داره‌مان کرد بوو به جێ ژوانمان..
من له ژێر ئه‌و داره پیرۆزه‌دا که‌وتمه هه‌ست ده‌ربرین..شۆخان ئه‌مه‌وێ
له ئیستاوه بتکه‌مه گلێنه‌ی چاوه‌کانمو عه‌شقی هه‌ردوکمانی تێا ببینم
ئه‌مه‌وی دلم به دلت بناسینم..ئه‌مه‌وێ بۆ یه‌ک بین له خه‌مه‌کانی یه‌ک
تێ بگه‌ین...سوێندت بۆ ئه‌خۆم عه‌شقی تۆ هه‌میشه له ناخم دا بێت
چرکه‌یه‌ک له یادت نه‌که‌م..بۆیه پێت ئه‌لێم خۆشم ئه‌وێت ئه‌ی ژاکاوی خه‌ونه‌کانم..تۆ له گه‌ل ته‌مه‌نی من دای تۆ زۆر گه‌وره‌ی له دلی مندا
تۆ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی که شه‌وانه له ئاسمانی دلی مندا ئه‌گه‌شێته‌وه
تۆ ئه‌و ده‌ریایه‌ی که سه‌رچاوه‌که‌ی له ناخی دلی من دایه
بۆیه په‌یمانم داوه تا دوا هه‌ناسه هانه بۆ عه‌شقی تۆ به‌رم..ئه‌م جاره‌ش
پێت ئه‌لێمه‌وه خۆشم ئه‌وێت شۆخان گیان..
شۆخانیش چاوه گه‌شه‌کانی بریبۆیه ناو چاوم..ئه‌ویش په‌یمانی دا تا دوا هه‌ناسه بولبولی عه‌شقی ئاواز بۆ عه‌شقی من دا بنێت..ئه‌و رۆژه چه‌ند
کات ژمێرێک به‌یه‌که‌وه بوین دواتر مالئاوایمان له یه‌ک کرد...
من‌و شۆخان خۆشه‌ویستیه‌کی یه‌کجار زۆرمان دروست کرد..
شۆخان بریاری دا پێم نه‌لێ شێرکۆ...بۆیه ناوی لێنام باوان...هه‌ر به باوان ناوی ئه‌بردم.......
خۆشه‌ویستی من‌و شۆخان گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی که زۆر به‌ی کاته‌کان به‌یه‌که‌وه بوین هه‌ر له‌به‌ر خۆشه‌ویستیه‌کی زۆر شۆخان بریاریدا که به شۆرکۆ ناوم نه‌بات ...بۆیه به باوان بانگی ده‌کردم.
رۆژ به‌رۆژ و کات له‌دوای کات ژیان جوانی خۆی ئه‌نواند گوڵه‌کان بۆن بۆن خۆشتر ئه‌بون
ئه‌شقی من‌و شۆخاان هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر دل پاکی و راست گۆی.
هه‌موو کات سوێندمان ئه‌خوارد که هه‌ر ئه‌بێ به ئاواتی خۆمان بگه‌ین ،خه‌ونه‌کانمان بهێنینه دی،له‌زۆربه‌ی ژوانه‌کانماندا باسمان له‌هاوسه‌ری ژیانمان ئه‌کرد.........چۆن به‌یه‌ک بگه‌ین و له‌کام هۆڵدا ئاهه‌نگی بۆیه‌ک بون بگێڕین و کام گۆرانی بێژه بانگ بکه‌ین ئاهه‌نگه‌نگه‌که‌مان پرله‌شادی بکات‌و کام مۆدێله جوانه بۆ به‌رگی بوکێنیوو کام ره‌نگه‌ش جوانه بۆ جل و به‌رگی زاوایم ..........خه‌یاله‌کانمان زۆر شیرونو جوان بون بون.............
هه‌ستی من‌و شۆخان زۆر له‌یه‌ک نزیک بوو هه‌ستم ئه‌کرد له‌داهاتودا ئه‌بین به‌دوو هاوسه‌ری خۆشه‌ویست چاوه‌ڕێی بووم که‌شۆخان په‌یمانگا ته‌واو بکاتوو ئه‌وکات بچمه داوای بیکه‌م به‌جوانترینو پیرۆزترین هاوسه‌ری ژیانم ....من په‌یمانم دابوو که چاوه‌رێی بکه‌م تا په‌یمانگا ته‌واو بکات ...شۆخانیش په‌یمانی دابوو که له‌من زیاتر ئه‌لقه‌ی ده‌ستگیرانی که‌سی تر له‌په‌نجه نه‌کات ...شۆخانیش زۆر داوا کاری ئه‌هات به‌لام شۆخان خۆشه‌ویستی منی له‌دڵدابوو نه‌یه‌توانی له‌یادم بکات بکات‌و شوی نه‌ئه‌کرد..............
شۆخان ئه‌یزانی من به‌بێ ئه‌و تازه ناتوانم بژیم....ژیان به‌بێ شۆخان بونێکی نیه تاقه ئاواتم که‌من هه‌مبوو ته‌نیا شۆخان بوو ئه‌یزانی که ئه‌یزانی ئه‌وم له‌ده‌ست بروات توشی گه‌وره‌ترین شکست ئه‌بم له‌ژیان بۆیه ئه‌ویش نه‌یه‌ویست هه‌گیز به‌جێم بێلێت خۆشه‌ویستی من‌و شۆخان هه‌ر به‌رده‌وام بوو ...رۆژ به‌رۆژ زیاتر هۆگری یه‌ک ئه‌بوین من زو زوو ئه‌چوم بۆ په‌یمانگا سه‌ردانیم ئه‌کرد،.....ئه‌ویش به‌پێی مه‌جال ئه‌هات بۆ ماڵمان
هاتنی شۆخان بۆ ماڵمان زۆر ئاسای بوو چونکه ناسیاویمان هه‌بو له‌گه‌ل ماڵی شۆخاندا....
ساڵانێک تێپه‌ری به‌سه‌ر خۆشه‌ویستی من‌و شۆخان ئه‌ستێره‌کانسه‌وز تر ئه‌بون گه‌لاکان سه‌وزتر ئه‌بون..خۆی له‌لێوو ناشارێته‌وه عه‌شق به‌ره‌نگی جوان ئه‌رازێنێته‌وه و برگی ره‌ش ناپۆشیوو شه‌پۆلی ده‌ریاکان به‌هێزتر شاعیر شعره‌کانی ناسک‌تر ئه‌بێت و گه‌ردون جوانی خۆی خۆی ئه‌نوێنێ عه‌شقی من‌و شۆخان عه‌شقێکی پیرۆز بوو پرماناو پرخۆزگه‌ی جوان جوان بوو
خۆشه‌ویستی من و شۆخان هه‌روا ئاسان نه‌بوو...به‌رۆژ له‌گه‌ڵ خه‌یاڵه‌کانمادابوو به‌شه‌ویش له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌کانما بووم ،،،،ته‌نها بۆچرکه‌یه‌کیش نه‌مه‌توانی دوور له‌یادی شۆخان بم.....
رۆژێکیان ماله‌وه‌مان که‌له‌لایه‌ن ناسیاوێکمان بانگێشت کرابوون که‌نانی نیمه‌رۆ له‌وێ بخۆن ئه‌وه بوو ماڵه‌وه مان رۆیشتن ،به‌ڵام من داوام من نه‌چم دایکم زۆر داوای کرد بچم به‌لام داوای لێبووردنم لێی کرد وتم ناتوانم بێم..،،ئه‌وه‌بوو من ته‌له‌فونم بۆ شۆخان کرد ووتم حه‌زئه‌که‌م بتبینم زۆرت بیر ئه‌که‌م ماڵه‌وه‌مان له‌میوانین ئه‌گه‌ر بتوانی سه‌ردانیم بکه‌یت بۆ ماڵمان،،،،
ۆخانیش خۆشعاڵی خۆی ده‌ربری بریاری دا پاش یه‌ک کاتژمێری که بێت بۆلام..،
ئه‌وه بو کات تێپریو شۆخان له‌ده‌رگای حه‌وشه‌ی دا‌و منیش به‌دڵێکی خۆشه‌وه ده‌رگاکه‌م لێی کرده‌وه باوه‌شێکی گه‌رممان به‌یه‌کداکرد وه‌کوو بڵێیت بیست‌و بێنج ساڵه یه‌کمان نه‌بینیووه.،،چوینه ژوره‌وه‌و دانیشتین به‌یه‌که‌وه ،،،
من په‌رداخی شه‌ربه‌تم بۆ شه‌خان هێناو کاسێتێکی زه‌که‌ریا عبداڵڵه م خسته سه‌روو گۆرانیه‌کان له‌هه‌ستی منوو شۆخان نزیک بوو،،،،هه‌ردوکمان له‌ناو چاوی یه‌ک بوو له‌عشقی خۆمان ئه‌دواین .،،سوپاسی گه‌ردونمان ئه‌کرد که‌له‌سایه‌ی عشقێکی پاک‌و پر سۆزدا ئه‌ژین هیوامان ئه‌خواست که‌به‌زوترین کات بینین به‌هاوسه‌ری یه‌کتر چونکه توانای چاوه‌روانیمان نه‌ما ئه‌مانویست گشت سات‌و وه‌ختێ به‌یه‌که‌وه‌بین ،،،،شۆخانیش له‌ته‌واو کردنی په‌یمانگا بوو ئه‌وه‌نه‌ی نه‌مابوو خێندن ته‌واو بکات ،،،،،کاتی ئه‌وه هاتبوو من‌و شۆخانیش ببین به‌دو هاوسه‌ری خۆشه‌ویست،،،،،،،،،،،،،
له‌م ژوانه‌دا هیوای بۆیه‌ک بونمان ئه‌خواست سوجده‌مان بۆ خوای عه‌شق ئه‌برد که‌به‌یه‌کمان شادبکات .
له‌وژوانه‌دا هه‌سته‌کان قولتر بوو نه‌وه حه‌زه‌کان زیادی کرد مه‌سته‌کانی مه‌یخانه حه‌زیان به پێکی شه‌راب ی ئه‌کرد ....زه‌وی تامزرۆی بارانێکی به‌هێزی ئه‌کتد......
ئاگری عه‌شق ئه‌وه‌نده‌ی تر په‌ره‌ی سه‌ند .....لێوه‌کانمان عه‌زیان به‌ماچی تر ئه‌کرد هه‌ربۆیه ویستم ماچی ئه‌مجاره‌مان به‌هێزتر بێتر بێت له‌ماچه‌کانی ژوانی ژارانمان له‌م ژوانه‌دا تێر ماچ نه ئه‌بوین ...ماچه‌کان زیادیان ئه‌کرد قولتر ئه‌بون هه‌ردوکمان ون بوین ئاگامان له‌خۆمان نه‌ما که‌چی ئه‌که‌ین خۆشه‌ویستی هه‌مو ترسێیکی له‌بیر بردبوینه‌وه هه‌سته‌کانمان به‌ته‌نیا له‌ماچ تێر نه ئه‌بون داوای زیاتری ئه‌کرد ،،،،،ئه‌وه‌بوو ژوانی ئه‌مجاره‌مان به‌ماچ کۆتای نه‌هات..
به‌ڵکوو زۆر شتی تر خۆشه‌ویستی خۆمان به‌ماچ نه‌سه‌لماند به‌ڵکو زۆر شتی تریش ..........ئه‌وه بو له‌و ژوانه‌دا په‌رده‌ی کچێنی له‌ده‌ست دا سۆخان...
ئاسمان هاواری ئه‌کردوو هه‌ور ئه‌گریا .و ئه‌ستێره به‌مانگی وت بۆ هێشتت ..
مانگ وتی تاوانی ده‌ریا بوو.ده‌ریا وتی من بێئاگابووم خۆشه‌ویستیو عه‌شق تاوانباره ...عه‌شق هاته وه‌ڵام به‌مانگو ئه‌ستێره‌و ده‌ریای وت ئێوه خۆتان تاوانبارن چونکه باوانو عه‌شقه‌که‌ی تاوانبار ئه‌که‌ن
نه‌خێر ئه‌وه تاوان نیی...ئه‌وه خۆشه‌ویستیه
|
|
 |
|
|
|
|
ده‌نگ بده به‌م ماڵپه‌ره |
|
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
|
|
|
 |
|
|
|
|