|
|
 |
ئه‌شقی باوآن وه‌رزێک نیه زو تێپه‌رێو گه‌لا سه‌وزه‌کان زه‌رد بن‌و هه‌ڵوه‌رن ..بارانێک نیه بۆ چه‌ند ساتێک داکات ،خه‌نده‌یه‌ک نیه زو زو له‌سه‌ر لێو نه‌مێنێت ،فرمێسکێک نیه جار جار له چاوێک بێته خوارێ
ئه‌شقی باوان چیاکانه
له هه‌وره تریشقه ناترسی و ئه‌ستێره‌یه ده‌ستی ناحه‌زانی ناگاتێ.....
له‌پاش ئه‌وه‌ی که‌سو کارم دوجار چوو نه ماڵی باوکی شۆخان به‌ڵام به‌ڵام باوکی کۆنه په‌رستانه بیری ئه‌کرده‌وه .........ئه‌بوایه ئه‌و فرمانی بدایه که شۆخان بده‌ن به‌من .....به‌ڵام هه‌رگیز ئاماده نه‌بوو ....
ئه‌شقی باوانیش بێزار نابێ به‌دو جار بگره به‌هه‌زاران جاریش..هه‌میشه په‌یمانم نوێ ئه‌کرده‌وه....سوێند به‌و که‌سه‌ی ئه‌شقی باوانی دروست کرد..سوێند به‌و که‌سه‌ی که‌منی نامۆ لێی بێ به‌شم هه‌ر ئه‌بێ به‌ئاوات بگه‌م...........
ئاخر بۆچی تاوانه گه‌ر من که‌سێکم خۆشبوێ ..بۆچی نابێ به‌دڵی خۆمان ژیانی هاوسه‌ری خۆمان هه‌ڵبژێرین
ئاخر باوکی شۆخان بۆ خۆت گوناهبار ئه‌که‌یت به ئه‌شقی باوان....ئه‌ی ناترسی ئاهی دو عاشقی وه‌کو من‌و شۆخان بتگرێ.
ئه‌ی ناترسی خوای عشق رسوات بکات ...ئاخر من شۆخانم خۆشه‌وێت ..ئه‌مه‌وێ ببێ به هاوسه‌ری ژیانم ...ئه‌ویش له‌من زیاتر که‌سی ناوێت ....ده‌لێمان گه‌رێن با بۆچه‌ند ساتێک لێوه‌کانمان له لێوی یه‌ک بده‌ین..ده‌لێمان گه‌رێن ...
ئێمه دو عاشقین ئێوه بۆ له‌ناومان ده‌به‌ن ..لێمان گه‌رێن با ئاهه‌نگی بۆیه‌ک بون ساز بکه‌ین
ئێوه‌ش وه‌رن بۆ ئاهه‌نگه‌که‌مان سه‌ما بکه‌ن..هه‌ڵپه‌رن...پیرۆزبایمان لێبکه‌ن دیاری خۆتان پێشکه‌ش بکه‌ن.....خۆشعاڵی خۆتان ده‌ربرن....
نه‌ک به‌و ده‌رده‌مان به‌رن.......بمان سوتێنن هه‌زاران جار دڵی دوو عاشق گر تێبه‌ره‌ده‌ن
ئاخ ئه‌شقی باوان به‌ره‌و نا ئومێدی ئه‌روات ...وا عه‌زه‌کانی له‌ناو ئه‌چێت ....
وا سێیه‌م جاره که‌سو کارم ئه‌چن بۆ داوای شۆخان که‌چی باوکی ئاماده نیه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربرێت ....به‌هیچ جۆرێک رازی نابێت .........
وا بو به‌چواره‌م جار من هه‌ر له‌سه‌ر په‌یمانی خۆم ماوم شۆخانیش هاوار ئه‌کات تخوا باوان گیان
له‌یادم نه‌که‌یت ....ئازارت کێشتوه ....به‌ڵام ئه‌شق پیرۆزه ..له‌یادی نه‌که‌یت
وا بو به پێنجه‌م جار ده‌رگای به‌ختی من‌و شۆخان هه‌ر نه‌کرایه‌وه ......ته‌مه‌ن به‌سه‌ر چو وه‌رز گۆرا
هاورێکانم وا به خۆشه‌ویستی خۆیان گه‌یشتن .....هاوسه‌ری خۆیان هه‌ڵبژارد .هاورێکانم وا کۆرپه‌کانیان له‌ئامێزدایه و منوو شۆخان به‌ته‌نیا خه‌موو ئازار له‌ئامێز مان دایه.
وا بو به شه‌شه‌م جار من‌و شۆخان هه‌ر له‌یه‌ک دورین..
ئه‌وه گه‌وره‌ترین تاوانی کۆمه‌ڵگاکه‌مانه ...له‌دوای شه‌شجار دو عاشقی نائومێدین .......ئه‌ی خوایه خۆت فه‌رموته هه‌مو شتێ له‌لای من ئاسانه ..ئه‌ی بۆ من‌و شۆخان هه‌ر له‌یه‌ک دورین هۆی چی یه ناگه‌ین به‌یه‌ک
خوایه گیان من لێره‌دا گله‌ی له‌تۆ ده‌که‌م بمبوره که وا ده‌ڵێم به‌ڵام له کتێبه جوانه‌که‌ی تۆ که ناوی قورعانه ...خۆت ژیانی هاوسه‌ری به‌جوانترینو پیرۆزترین ئه‌رک ناوده‌به‌یت...خۆ من‌و شۆخانیش هاوسه‌ریمان هه‌ڵبژاردوه .ئه‌ی بۆ به‌یه‌ک ناگه‌ین ....ته‌نها که‌سێک که‌من شکم بردایه بۆ من دایکم بوو .....بۆیه داوام لێکرد بۆ عه‌وته‌م جار بچێته‌وه داوای شۆخان ..به‌ڵام دایکم زۆر به‌توره‌ی وه‌ڵامی ئه‌دامه‌وه .
ئه‌یوت خۆمن گاڵته‌چی ئێوه نیم ئه‌وه شه‌ش جاره ئه‌چینه داوای بۆ باوکی رازی نابێت ...به‌سه واز له‌و کچه بێنه..
من له‌تۆ زیاتر حه‌ز ئه‌که‌م شۆخان بێته ئه‌و ماڵه‌وه ..به‌ڵام چیبکه‌ین باوکی که‌له ره‌قه.......
چی زۆره کچی که زۆر ئه‌و هه‌مو پورزا جوانه‌ت هه‌یه یه‌کی له‌وانت بۆ ئه‌هێنم ...ئیتر دایکم به‌جێی هێشتم
منیش هه‌ردو ده‌ستم خسته سه‌رچاوم و چاوه‌کانم پربون له فرمێسک ئاخر بۆ هه‌میشه چاوه‌کانی من لێل بێ به فرمێسک ئاخر بۆ دڵم ببێ به‌که‌لاوه‌ی خه‌م حه‌سره‌تی ژیان
....دایکم گه‌رایه‌وه بۆلام ده‌ستی هێنا به‌سه‌رماو منیش له‌چاوانم به‌رز کرده‌وه سێرم کرد شیلانی خوشکیشم ده‌گری.
روم کرده دایکم و به هه‌نسکه‌وه ئه‌دوام دایه گیان ته‌نها تۆ شک ئه‌به‌م هیوادارم تۆش له ئازاره‌کانی من تێبگه‌یت ...دایه گیان دایه گیان من عاشقم عاشق من جگه له شۆخان نامه‌وێت که‌سی تر ببێت به هاوسه‌رم ساڵانێکه من‌و شۆخان په‌یمانمان به‌یه‌ک داوه ...........ناتوانین به‌ئاسانی یه‌کتر له‌بیر بکه‌ین یادگاریه‌کی زۆرمان هه‌یه به‌یه‌که‌وه گه‌ر ئه‌و کچه بۆ من نه‌بێت دڵنیابه ژیانی من ئه‌بێت به‌دۆزه‌خ
دایکم تاراده‌یه‌کی زۆر تێگه‌یشت له ئازاره‌کانم ....به‌ڵێنی پێدام به‌یانی له‌گه‌ڵ براکه‌ما بۆ جاری حه‌وته‌م بچێته‌وه داوای شۆخان ..
که‌دایکم ئه‌و باڵێنه‌ی پێدام که‌مێک هاتمه‌وه سه‌رخۆم و که‌مێک دڵخۆش بوم ئه‌موت ئه‌مجاره دواجاره باوکی رازی ئه‌بێت و شۆخانم ئه‌ده‌نێ چونکه ئه‌مه حه‌وته‌م جاره ...............شه‌وم به‌خه‌یاڵ به‌سه‌ر برد تا رۆژ بۆوه
بۆنان خواردنی به‌یانی له‌پێش هه‌مویان هه‌ڵسام براکه‌م له‌سه‌ر نان خواردن بریاری دا که عه‌سر بچنه‌وه داوای بۆ جاری حه‌وته‌م ...به‌لام براکه‌م سوێندی خوارد گه‌ر ئه‌مجاره رازی نه‌بن ئیتر قه‌ت نه‌چێته‌وه ئه‌م ماڵه ...بۆیه خۆزگام ئه‌خواست که ئه‌مجاره‌یان شۆخانم بده‌نێ ئه‌وه بو بۆجاری حه‌وته‌م که‌سو کارم خۆیان ئاماده کرد بۆماڵی شۆخان ..منیش چاوه‌رێی هه‌واڵیکی خۆش بوم |
|
 |
|
|
|
|
ده‌نگ بده به‌م ماڵپه‌ره |
|
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
|
|
|
 |
|
|
|
|