شوعله‌ 2

رۆژێكیان من و ئەو كوڕەی ئامۆزام لەگەڵ مێگەلە مەڕەكەدا بووین كە چەند كیلۆمەترێك لە ئاوایی دوور دەكەوتینەوە بەخۆمان و مەڕەكەمانەوە بە لێواری رچەڕییەكدا دەڕۆیشتین كات دەمە و رۆژئاوابوون بوو لەناكاوێكدا گوێبیستی نرك و ناڵەی ئافرەتێك بووین كە زۆر بە كزی دەنگی دەهات من و ئامۆزاكەم شلەژاین و بە ئاراستەی دەنگەكەدا رۆیشتین تەماشامان كرد لەپاڵ قومەتە قەرسێلێكدا كچێك كەوتووە و خوێن لە گیانی دەتكێ و خەریكە دەمرێ ئێمەش چووینە سەر سەری من سەریم بەرز كردەوە كەچی ئەو هەر دەیناڵاند بە حوسێنی ئامۆزام گوت بڕۆ گوێدرێژەكە نزیك بكەوە و دەبە ئاوەكەی ناوی دەربێنە ئەوەبوو ئاوم بە سەروچاوی ئافرەتەكەدا كرد و هەندێكیشم كرد بە دەمییەوە و بە دوو سێ پارچە پەڕۆیەك برینەكانیم پێچا. پاشان ئافرەتەكە كەمێك لە هۆش وەبەر خۆی هاتەوە لێم پرسی خاتوون چی دەكەی لێرە و كێ وایلێكردووی هەر دەیگوت نازانم.. نازانم.. ئیتر من و حوسێنی ئامۆزام خستمانە سەر پشتی گوێدرێژەكە و من گوتم حوسێن من لە پێشدا بە گوێدرێژەكەوە ئەم ژنە دەگەیەنمە ماڵەوە تۆش وردە وردە لە دواوە مەڕەكان بهێنەوە تازە كارەكەمان وای لێهات دەبێ بگەڕێینەوە تاكو ئەم ژنە نەمردووە ئەوەبوو لە رێگادا پێم گوت ناوت چییە گوتی ناوم (شوعلەیە) و ماڵی باوكم لە تكریتە گوتم ئەی چۆن نازانی كێ وای لێ كردی گوتی ئەوەی راستی بێت ئەم بەیانییە لە كاتژمێر 8 تەوە كە لە ماڵ دەرچووم سواری تاكسییەك بووم تاكو بمگەیەنێتە بازاڕی گشتی كەچی ئەو شۆفێرە پیاوێكی ناپاك و نیاز پیس بوو دەرمانی بێهۆشكەری كرد لە لوتمدا و رێڕەوەی خۆی گۆڕی ئیتر من وەختێك بە هۆش هاتمەوە كابرای شۆفێر لە سەر سەرم راوەستابوو دەیویست تەعەددام لێ بكات بەڵام من هەر دەمقیژاند و هاوارم دەكرد بۆیە كابراش لە ترسان نەبادا كەسێك بەسەردا بێت هەروا هەڵیكێشایە چەقۆیەكی بچووكی گیرفانی سێ چەقۆی لێدام كە دوانی لە قۆڵم دا و یەكێكی تری لە رانم دا نەشئەت دەڵێت: منیش پێم گوت ئەی ئێستا ناتەوێ بچیتەوە ماڵی باوكت، لای كەسوكارەكەت گوتی نا نەخێر بە قوربانت بم مەمبەوە بۆ ماڵ چونكە باوك و براكانم خودا ناناسن و وادەزانن من رەدوو كەوتووم یەكسەر پارچە پارچەم دەكەن من حەز دەكەم ژیان لە ماڵی ئێوەدا بگۆزەرێنم منیش گوتم ئاخر خاتوون شتی وا چۆن دەبێت ئاخر دوایی باوك و براكانت تۆ لە ماڵی ئێمەدا بدۆزنەوە شكایەتمان لێدەكەن و سەرۆماڵمان تیا دەچێت بۆیە وا باشترە سبەینێ بتبەمەوە تكریت و خەبەری پۆلیسیش بدەین كە تۆ لەلایەن شۆفێرێكەوە ئەو كارەساتەت بەسەردا هاتووە كەچی شوعلە كە ئەو قسانەی منی دەبیست هەموو گیانی دەهاتە لەرزین و دەیگوت بیكە بە خاتری خودا كاری وا مەكە باوكم قەت ناتوانێ من بدۆزێتەوە من باوەژنم هەیە لە ماڵەوە ئەوەندەش حەز لە من ناكەن تاكو بە دوامدا وێڵبن پاشان گەر ئێوە من ببەنەوە باوكم و باوەژنم ئەوەندە بێ ویژدانن یەكەوراست تاوانەكە دەخەنە ئەستۆی ئێوە و منیش دەكوژن نەشئەت دەڵێت: كە ئەم قسانەم لە شوعلەی تەمەن 22 ساڵ دەبیست پڕ چاوانم فرمێسك دەبوون بەدەستی خۆم نەبوو وردە وردە خۆشەویستی ئەو كچە لەنێو دڵمدا چەكەرەی دەكرد هەستم پەلكێش دەبوو بۆ لای لە ناخەوە هەستێك پێی دەگوتم هەوڵبدە بیكەیتە هاوسەری خۆت ئەوەبوو لە كاتێكی درەنگی شەودا گەیشتینە گوند و هەر كە گەیشتینە ماڵی شێخ محەمەدی مامم بەو شەوە چی پێویست بوو بۆ شوعلە ئەنجامیاندا ئەوە بوو ئەو شەوە تا بەیانی بە ئارامی نووست بۆ سبەینەكەی شوعلە گوتی حەز ناكەم كەس بەو حاڵ و مەسەلەی من بزانێ چونكە قسە و قسەلۆك دەڕوات و لەوانەیە خزم و كەسم بمدۆزنەوە ئەو وەختە گێچەڵێكیش بە ئێوە بكەن ئەوەبوو شێخ محەمەدی مامم بڕیاریدا شوعلە وەكو كچی ئەو ماڵە تا هەتایە بمێنێتەوە تا ئەو رۆژەی دەچێتە رێگای خۆی رۆژان هاتن و رۆیشتن زۆرێك لە دراوسێكانی ماڵی مامم پرسیاری بوونی ئەو ئافرەتەیان لێ دەكردین كە كێیە و بۆچی ماوەیەك لەوێیە مامیشم دەیگوت ئەو ئافرەتە خزمی خۆمانە و ماوەیەكە تووشی بارێكی دەروونی بووە لەشار دكتۆر پێی گوتووە بچۆ بۆ گوند و ژیانی لادێ تاكو كەمێك هەوای ساف هەڵمژی و باری دەروونت هێور بێتەوە بەهەر حاڵ بە مانەوەی ئەو كچە لەو ماڵەدا رۆژ لە دوای رۆژ پەیوەندیمانی بەهێزتر دەكرد شوعلەش زۆر قەرزاری چاكەی من بوو كە لە مردن رزگارم كرد بۆیە رۆژێكیان هەر خۆی پێی گوتم حەز دەكەم زەواجت لەگەڵدا بكەم نەشئەت هەر بۆ خۆمان لەم گوندەدا ماڵۆچكەیەكی جوان بۆ خۆمان پێكەوە دەنێین نەشئەت دەڵێت هەرچەندە من زۆر گومانم لە رابردووی شوعلە هەبوو بەڵام هەموو ئەو قسانەی دەیكردن كە ئەو بێتاوان بووە هەر كەسێكی تریش بوایە بڕوای دەكرد ئەوەبوو شێخی مامیشم تێگەیاند و لە ماوەی مانگێكدا رێوڕەسمی مارەبڕین و گواستنەوەی شوعلە بەڕێوەچوو و ژیانی هاوسەرگیریمان پێكهێنا.
شەوی یەكەم و تۆخبوونەوەی گومانەكان
دوای ئەوەی شوعلەم گواستەوە هەر لە شەوی یەكەمدا بۆم دەركەوت كە ئەو ئافرەتە كچێنی نەماوە و كراوە بە ژن زۆر باشیش هەستم بەوە دەكرد كە تەنیا جارێك وای لێ نەكراوە بەڵكو هەر لە ئافرەتێك دەچوو كە دوای چەند ساڵ مێردكردن بێوەژن كەتبێ. بۆیە بە تەواوی خۆشەویستی و عاتیفەم بۆی كەم بووەوە بەڵام نەمدەهێشت بە زەقی هەستی پێ بكات رۆژان هاتن و رۆیشتن چەند مانگێك تێپەڕی بەسەر زەواجكردنماندا بڕیارماندا ماڵمان بگوازینەوە بۆ شارۆچكەیەك لە دەورووبەری تكریت.. بەڵام من هەرچەندم دەكرد دڵم بە شوعلە خۆش نەبوو ئەویش بیانووی تەنیا ئەوە بوو دەیگوت كاتێ من بێهۆش بوومە لەوانەیە ئەو شۆفێرە دەستدرێژی كردبێتە سەرم بەڵام من نەمتوانی چیتر لە گوماندا بژیم رۆژێكیان بە شوعلەم گوت حەز دەكەی رابردووی خۆمت بۆ باس بكەم گوتی زۆریش حەز دەكەم منیش بۆ ئەوەی زاری ئەو بكەمەوە و ئەویش شەرحی حاڵی خۆی بكات هەندێ درۆم هەڵبەست و گوتم لای من پەیوەندی خۆشەویستی و عیلاقەی پێش زەواج كارەكی زۆر ئاساییە گوتی چۆن گوتم من بەر لەوەی تۆ بهێنم پەیوەندیم لەگەڵ كچێكی تردا هەبوو زۆر ژوانمان بەیەكەوە دەبەست و چیشم ویستبایە لەگەڵی دەمكرد كە وام گوت ئیتر شوعلەش ترسەكەی رەویەوە و زاری كرایەوە و گوتی كەواتە تۆش رابردووت وەك منە منیش گوتم ئەی رابردووی تۆ چۆنە شوعلە گیان خۆشەویستت هەبوو یان نا؟ پەیوەندیت لەگەڵ چ كەسێكدا هەبوو ئا لەو ساتەدا شوعلە وەك فیشەكێك ئەو قسەیە لە زاری دەرچوو گوتی خوا یوسف بگرێ وا ئاوهای بەسەرهێنام و وەختبوو بە كوشتنمدا.. گوتم یوسف كێ یە ئەمجارەیان شوعلە زانی تێكەوت گوتی: ئا مەبەستم ئەو شۆفێرەیە كە ئاوهای بەسەرهێنام نەشئەت دەڵێت من وازم لێ نەهێنا گوتم یان ئەوەتا راستیم پێ بڵێ یان هەر ئێستا تەسلیمی باوك و براكانت دەكەمەوە.
ئاشكرابوونی نهێنییەكان!!
بەڵام شوعلە زۆر گریا و پاڕایەوە كە تەنیا ئەوەی گوتویەتی راستییەكانە بەڵام من هەرگیز قەناعەتم پێ نەكرد، بۆیە بە ناچاری هەموو راستییەكانی دركاند و گوتی نەشئەت گیان ناتوانم چیتر راستییەكانت لێ بشارمەوە ئەو یوسفەی باسم كرد ئەو تاكە سەرچاوەی ئازارەكانمە ئەو چارەنووسی منی بەم رۆژە گەیاند ئەو شەرمەزاری دونیا و قیامەتی كردم ئەو وایكرد كە باوك و براكانم بڕیاری كوشتنی من بدەن كچی تاقانەی ئەو ماڵە بووم، من و یوسف پەیوەندییەكی زۆر بە هێزمان بەیەكەوە هەبوو ئەو كوڕە رۆژ دوای رۆژ بە قسەی نەرم و لوس منی فریودا تا ئەوەی كچێنی پێ دۆڕاندم ماوەی شەش مانگ پەیوەندییەكی جنسی نهێنیمان پێكەوە هەبوو زیاتر لە دەیان كەڕەت بە ناشەرعی هاتۆتە لام و هەر خۆشی حەبی دژە سكپڕی دەرخوارد دەدام تا ئەو رۆژەی خیانەتەكانم لای ماڵەوە ئاشكرا بوو بۆیە باوكم بڕیاری كوشتنمی دا و بە حەمید و سعیدی برامی گوت بڕۆن لە بیابانێكدا وەك سەگ بیتۆپێنن ئەوەبوو ئەوانیش منیان بردە ئەو شوێنەی كە تۆ منت تێدا هەڵگرتەوە ئەوبوو براكانم چەند چەقۆیەكیان لێدام بەڵام دواتر پەشیمان بوونەوە لە كوشتنم و هەر لەوێدا بە برینداری بەجێیان هێشتم.
نەشئەت دەڵێت كە ئەو راستیانەم بیست ئیتر مێشكم جام بوو خوێنم دەكوڵا گوتم بۆچی سەرەتا درۆت لەگەڵ كردم دەبێ ئێمە لە یەكتر جیا ببینەوە گوتی نا تكات لێ دەكەم بڕیاری وا مەدە چونكە من جگە لە تۆ كەسی ترم نییە و لای باوك و براكانم من مردوومە ئەی كەواتە تەڵاقم دەدەی چۆن بگەڕێمەوە لایان بە كام رووەوە بگەڕێمەوە تا دووبارە بمكوژنەوە گوتم جا ئەوە موشكیلەی خۆتە من ناتوانم لەگەڵ ژنێكی داوێن پیسدا ژیان بەرمە سەر دەبێ لێك جیا ببینەوە ئەوە بوو لە بڕیارێكی لەناكاودا سێ بە سێ تەڵاقمدا ئەویش چووە بنكەی پۆلیس و شكایەتی لێكردم و بوختانیشی بۆ هەڵبەستم منیش ئەوەتا هەموو راستییەكان دەخەمە روو ئیتر بەم شێوەیە من ئەو ژنەم تەڵاقدا و پۆلیسیش بە دوای باوك و براكانیدا نارد و بەڵێنی لێوەرگرتن كە ئازاری شوعلەی كچیان نەدەن ئەگینا بەرپرسیار دەبن ئیتر ئەویش گەڕایەوە لای باوك و براكانی بەڵام دوای ماوەیەك پرسیارم كرد گوتیان ماڵی باوكی شوعلە باریان كردووە بۆ بەغدا بۆیە لەو ساوە تا ئێستا نازانم چارەنووسی شوعلە چی بەسەر هاتووە بەڵام تاسەر ئێسقان پەشیمانم لە زەواجكردنم لەگەڵ شوعلەدا

 
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
Image Hosted by ImageShack.us
ده‌نگ بده‌ به‌م ماڵپه‌ره
 
ده‌نگ بده‌ به‌م ماڵپه‌ره
sarchil1@hotmail.com
 
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
 
Today, there have been 14 visitors (17 hits) on this page!
This website was created for free with Own-Free-Website.com. Would you also like to have your own website?
Sign up for free