|
|
 |
چیرۆکێک و به‌سه‌رهاتێکم لایه زۆر ئاسانه به ده‌م یان به نوسین به‌ڵام ئه‌وه‌ی خۆی به‌سه‌رهاته‌که ببینێت زۆر ئه‌سته‌مه بتوانێت خۆی بگرێت تا کۆتایه‌که‌ی بێ وه‌ڵام.
ساڵی 2000 بوو که سه‌فه‌رم کرد هاتمه هه‌نده‌ران له ووڵاتی سویسرا وه‌ک په‌نابه‌ر ئه‌ژیام زمانم هیچ نه ئه‌زانی سه‌ره‌تا بۆ هه‌موو شوێنێک موته‌رجیمێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌ناردم ،بیرم دێت هه‌ر هه‌مان ساڵ بوو نه‌خۆش بووم چوومه لای دکتۆر که له که‌مپه‌که ده‌ر چووم لێپسراوی که‌مپه‌که پێی ووتم به‌یار موته‌رجیم لای دکتۆر چاوه‌ڕوانیت ئه‌کات،کاتێک گه‌یشتمه عه‌یاده‌ی دکتۆره‌که چه‌ند که‌سانێکی لێ بوو وه‌ک من نه‌خۆش بوون بچنه لای دکتۆر،منیش زۆر خه‌مبار بووم که چۆن دکتۆر تێگه‌یه‌نم که چیمه چونکه موته‌رجیم نه‌هاتووه،کاتێکم زانی که‌سێک له‌گه‌ڵ سکرتێری دکتۆره‌که که‌وته قسه کردن گوێم لێ بوو ناوی فامیلیه‌که‌می برد پاش که‌مێک کوڕێک هاته ژووره‌وه هات له په‌نامدا دانیش ووتی به‌ڕێزت به‌یاری،منیش زۆرم به‌لاوه سه‌یر بوو چونکه هیچ سیمایه‌کی له کورد نه ئه‌چوو کوردیه‌کی جوان قسه‌ی ئه‌کرد ووتم به‌ڵێ منم بۆ جه‌نابت کوردیت ووتی به‌ڵێ ناوم*س.س* له‌گه‌ڵ داوای لێ بووردن ئه‌و دوو پیته کورکراوه‌ی ناوی خۆی و فامیلیه‌که‌یه‌تی،ئیتر له رۆژه‌وه ئه‌و به‌ڕێزه‌م ناسی بوو به نزیکترین هاوڕێم له‌م شاره به تایبه‌تی و له سویسرا به گشتی زۆر هاوکاری ئه‌کردم به‌ڕێز*س.س* له ساڵی 1989 له سویسرا نیشته جێیه وخوێنکاره له زانکۆی جنێف ئێستابۆ موهه‌ندسی معماری ئه‌خوێنێت که‌سێکی دیاره له سویسرادا،ساڵی 2003 له ئاهه‌نگێکی میلی کوردی‌دا له ووڵاتی ئه‌ڵمانیا کچێکی ئاشوری عێراقی به ڕه‌گه‌ز کورد ئه‌ناسێت،کچه ئاشوریه‌که‌ش له هۆڵاندا ئه‌ژیا،خۆشه‌ویستی به‌ڕێز *س* له‌گه‌ڵ ئه‌و کچه ئاشوریه زۆر زۆر گه‌وره بوو تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی ساڵی 2005 چووه داوای بۆ ئه‌وه‌ی بیکات به هاوژینی زه‌واجی له‌گه‌ڵ کات به‌ڵام له‌لایه‌ن ماڵی باوکی کچه‌وه داواکاریه‌که‌یان ڕه‌فی کرده‌ووه تا 3 جار به‌ڕێز *س* ناردیه داوای من ئاگادار بووم ئاخیر ڕا ووتیان ئێمه کچ نایه‌ین به موسڵمان،ئیتر بێ ئومێد بوو به‌ڕێز *س* چی کات چونکه بیانوویان پێ ئه‌گرت تا نه‌ی ده‌نێ ، به‌ڵام هه‌ر خاوه‌ن ئیراده‌یه‌کی به‌هێز بوو ئه‌ی ووت هه‌ر دڵیان باش ئه‌بێت کچه‌که‌یانم ئه‌یه‌نێ چونکه خۆشه‌ویستیان له ڕاده به ده‌ر بوو،تا ماوه‌یه‌ک له‌وه‌و دوا ماڵی باوکه‌ی کچه‌ی ئاشوری کچه‌که‌یان دا با کابرایه‌کی ملیارد له‌ری ئیماراتی له‌به‌ر خاتری سه‌روه‌ت و سامانی،*س* که ئه‌وه‌ی بیست وه‌ک مرۆڤێکی ناته‌واوی لێ هاتبوو چونکه ئه‌ی ووت ئه‌وان کچیان نه یا به موسڵمان به‌س ئیستا کچه ئه‌یه‌ن به عه‌ره‌بێکی سامی که ئاینی ئیسلام بۆ عه‌ره‌ب هاتووه،ئیتر وای لێ هاتبوو ڕقی زۆر له ئافره‌ت هه‌ڵ گرتبوو تا له زانکۆش قسه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ کچه‌کانی هاوڕێی نه‌ئه‌کرد پێی ئه‌وتن ئه‌وه‌ی ئافره‌ت بێت بێ وه‌فایه،تا کۆتایی ساڵی 2006 ئه‌م کوڕه له ڕووی ده‌روونیه‌وه زۆر زۆر خراپ بوو،ته‌ئسیری زۆر لێ کرد به ته‌واوی *س* له کۆمه‌ڵگا دابڕابوو،ئیتر له سه‌ره‌تای ساڵی 2007 کاک *س* جارێکی تر تێکه‌ڵ بووه به کۆمه‌ڵگا زۆر خۆش حاڵ بووم به‌و شێوه‌ی چونکه زۆر لێوه‌ی نزیک بووم من باش له مه‌عاناته‌که‌نی تێگه‌یشتبووم،وه‌له نێوان ئه‌م دوو ساڵه‌دا واته 2006 و 2007 کچێکی هاوڕێ عاشقی کاک *س* بوو بوو چه‌ند جار داوای ئه‌وه‌ی لێ کردبوو کو وه‌ک خۆشه‌ویستی خۆی سه‌یر کات کاک *س* ڕه‌فزی ئه‌کرده‌وه چونکه له‌وه ئه‌ترسا که جارێکتر تووش ئه‌و خه‌فه‌ته بێته‌وه،کچه سویسره‌یه‌که‌ش تا بڵێ که‌سێکی خاوه‌ن شه‌خسیه‌تی به‌رز بوو کاری رۆژانه‌ی سکرتێر بوو له بانقی نێو ده‌وڵه‌تی سویس
UBS واته (United Bank Swiss)
ئیتر له کۆتایدا گه‌یشنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که پێکه‌وه زواج که‌ن زۆر زۆر مایه‌ی خۆش حاڵی بوو دووباره بۆ من چونکه که‌سێکی وه‌ک کاک *س* زۆر که‌س سوودمه‌ند بووه به‌هۆی هه‌ڵسوکه‌وت و ئه‌و ڕێزه‌ی که له که‌سانی چوارده‌وری ئه‌گرت،به‌ڵام هه‌موومان نه‌مان زانی زه‌واجی ئه‌م جاره‌ی کاکه *س* چی به دواوه‌یه،به‌مه‌رجێک ڕیک که‌وتببون له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ی هاوڕی تا زانکۆ ته‌واو نه‌کات نه‌ی گوازێته‌وه به‌ڵام ده‌ست نیشانی ئه‌کات،به‌رواری08/12/2007 کاک *س* ئه‌ڵقه‌ی ده‌ست نیشانی کرده ده‌ست زۆر زۆر رۆژێکی خۆش بوو له ناو ئاهه‌نگێکی کورده‌واری خۆماندا ئه‌ڵقه‌یان گۆڕیه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ست گیرانی به ناوی *ب*،رۆژێک بوو که من چاوه‌ڕوانیم ئه‌کرد زۆر زۆر دڵم خۆش بوو به‌س نه‌م زانی ئه‌م دڵ خۆشیه ئازارێکی به دواوه‌یه که خۆزگه‌م به ئازاره‌کانی پێشووم ئه‌خواست،پاش 2 مانگ تێپه‌رین به‌سه‌ر ده‌ست نیشان کردنی کاک *س* م بینی زۆر خه‌مبار بوو، وه به که‌میش ئه‌ی بینین هه‌موومان چونکه خوێندنکاره زیاتر شه‌مه‌و یه‌ک شه‌مه‌کان زیاتر مه‌جالی هه‌یه چوومه لای ووتم چیته بۆ وا کز‌و ڕه‌ش داگیرساوی ووتی هیچ سه‌ره‌تا نه‌ی ویست ڕازی دڵی بڵێت،منیش پێم ووت ئه‌گه‌ر شتێک هه‌یه تایبه‌تیه ئه‌توانی نه‌یڵێت به‌س من بۆ ماوه‌ی 8 ساڵه تۆ ئه‌ناسم زۆر متمانه‌م پێته بۆ قسه ناکه‌یت،تۆ شتێک به من نه‌ڵێت ئه‌ی لای کێ قسه ئه‌که‌یت، ووتی به‌یار گیان ده‌ست گیرانم ،ووتم چیه ده‌سگیرانت خۆ هیچ شتێک نه‌بووه ناخۆشی ئه‌م لاو لا ووتی نا ناخۆشی چی نه‌وه‌ڵلا ووتم ئه‌ی چیته،ووتی به‌یار ده‌ست گیرانم سه‌ره‌تانی خوێنیه‌تی دوو ڕۆژه زانیوومه خۆشی نازانێت،به‌س ته‌نها به دایک و باوکیم ووتوه که کچه‌که‌تان دکتۆر ئه‌ڵێت نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌ی له‌گه‌ڵه چونکه ئیستا دیاری یاوه له پڕدا ماوه‌یه‌کی زۆره له‌گه‌ڵیه‌تی به‌س چونکه گه‌نج بووه هه‌ستی پێ نه‌کردووه ئیتر زۆر خه‌مبار بووم ده‌سه‌ڵاتم نه‌بوو هیچ که‌م ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت هه‌ندێک دڵ نه‌وایم یاوه،ووتم کاک *س* ئه‌ی نیازی چیته ،ووتی به‌یار به نیازم بیبه‌مه لای خۆم به له‌ژێر چاودێری خۆمدا بێت با هه‌ست نه‌کات نه‌خۆشیه‌کی وایه‌تی،ووتم واته به نیازی بیگوزیته‌وه، ووتی به‌ڵێ ئه‌ی چی که‌م من نیازم بوو تا دوای زانکۆ نه‌ی گوێزمه‌وه، ئیتر کاک *س* به پیلان تا نه‌زانێت ده‌ست گیرانی برده لای خۆی له ئیشی بانقکه‌ی وازی پێ هێنا تا پشوو بات و له‌ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا ئه‌و دا‌و ده‌رمانانه‌ی هه‌یه‌تی به‌کاریان بهێنێت و به‌شکم چاک وه‌بێت،به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌کان بێ سوود بوون ڕۆز به ڕۆز خێزانی خراپ تر ئه‌بوو چاک نه ئه‌بوو تا له سه‌ره‌تام مانگی ئازاری 2008 که‌وته خه‌سته‌خانه خێزانی زۆر زۆر پێی بێتاقت بووین ،له ده‌سه‌ڵاتیشمانا نه‌بوو هاوکاری بکه‌ین چونکه نه‌خۆشیه‌و قه‌ده‌ره‌و هاتووه ،هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان پێ ئه‌کرا له نه‌خۆش خانه سه‌ردانی که‌ین بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر لای بمینینه‌وه،به‌ڵام له شه‌وی 20 له‌سه‌ر 21/03 که جه‌ژنی نه‌ورۆز بوو خێزانی کاکه *س* ماڵ ئاوای لێ کردین به جوانه مه‌رگی سه‌ری نایه‌وه،دوای خۆی به‌هاری بێ نێرگزی بۆ جێهێشتین،به‌هارێک که پڕه له جوانی له خۆشه‌ویستی له ڕاستی له نوێبوونه‌وه‌ی ژیان که ئه‌وه‌ی کورد بێت چاوه‌ڕوانی ڕۆژی نه‌ورۆزیه‌تی،هه‌مووی تاڵ بوو له ئاستی کاک *س* ئه‌م جاره‌ش مه‌حروم بوو له‌و خۆشیه تا بمێنێت هیچ خۆشی له نه‌ورۆزدا نابینێته‌وه چونکه له‌گه‌ڵ ووتنی *ئام ڕۆژی ساڵی تازه‌یه*کاکه *س* برینی ئه‌کولێته‌وه ، ئیستا ئه‌و هاوڕێم له بارێکی زۆر نا له باردا ئه‌ژی ،خوا سه‌بووری هاوڕیم بات به‌راستی کاره‌ساتێکه که هه‌موومانی سه‌رسام کردووه ،دووباره خوا سه‌بووری هه‌موو لایه‌ک بات،ناخۆشی و مه‌رگی ئازیزانمان نه‌بینی خوایه |
|
 |
|
|
|
|
ده‌نگ بده به‌م ماڵپه‌ره |
|
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
|
|
|
 |
|
|
|
|