|
|
 |
پێی ووتم : پێش هه‌موو شتێ داواكردن و خواستنی تۆ بۆ من لــه بیر خـۆت به‌ره‌وه !! و به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌وه مه‌كه‌ره‌وه رِۆژێك خوازبینیت بكه‌م !! و ببیت به هاوسه‌رم ئه‌مه‌وێ پێكه‌وه بژین وه‌كو ژن و مێردێك به‌ڵام به‌بێ ماره‌برِین و داخوازی !! و... و... هتد.
كه ئه‌م هه‌ڵوێست و ووشه ناشایستانه‌م له‌م كورِه‌وه بیست به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به خۆم بكه‌م ده‌ستم به‌رز بووه‌وه ، و زلله‌یه‌كم له رِومه‌تی دا ، به چه‌شنێك لێم‌دا وه‌خت بوو بروسكه له چاوانییه‌وه ده‌رپه‌رِێ .
پاشان پێم ووت : وام زانی بانگت كردووم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه رِاست كه‌یته‌وه كه كردوته ، به‌ڵام به چه‌شنێك بینیتم زۆر جیاواز له‌وه‌ی كه من بیرم لی ده‌كرده‌وه ، به چه‌شنێك ئه‌تبینم پیاوێكیت نه رِه‌وشتت هه‌یه نه ئه‌ده‌ب ، له پیسیشدا هیچ شتێك هاوشانت نییه . به‌ده‌م گریانه‌وه به په‌له له سه‌یاره‌كه‌ی دابه‌زیم .
پێی ووتم : به یارمه‌تیت تۆزێك رِاوه‌سته . بینیم شریتێكی ڤیدیۆی به په‌نجه‌كانی ده‌ستیا هه‌ڵواسیوه و پیشانی منی ئه‌دا ، به ده‌نگێكی به‌رز ووتی : به‌م شریته هه‌موو ژیانت تێك و پێك ده‌شكێنم .
پێم ووت : جا چی له ناو ئه‌و شریته دایه ؟
ووتی : وه‌ره له‌گه‌ڵما بۆ ئه‌وه‌ی به چاوی خۆت بیبینی چی له ناو ئه‌م شریته دایه .
بۆ ئه‌وه‌ی بزانم چی له ناو شریتی ڤیدیۆكه دایه له‌گه‌ڵیا رِۆیشتم كه شریته‌كه‌ی لی دا بینیم هه‌موو ئه‌و تاوان و كرداره ناشایستانه‌ی كه له نێوانماندا به ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه به كامێرای ڤیدیۆ گرتوویه‌تی ، به ته‌واوی چیمان كردبوو ئێستا له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن به چاوی خۆم ده‌یبینم .
پێم ووت : ئه‌وه چ كارێكه كردووته هه‌ی بێ شه‌ره‌ف هه‌ی بێ رِه‌وشت .
ووتی : كامێرای شاراوه‌مان له سه‌ر بووه هه‌موو جوڵه و چركه‌یه‌كی نێوانمانی وێنه گرتووه‌و وا له ناو ئه‌م شریته دایه . ئه‌م شریته‌ش باشترین چه‌كێكه بۆ من ، بۆ ئه‌وه‌ی بتخه‌مه ژێر فه‌رمانه‌كانی خۆم و به پێی فه‌رمانی من هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ی ، ده‌نا به‌م شریته تێكت ده‌شكێنم و دوا رِۆژیشت ده‌سوتێنم .
منیش ده‌ستم كرده گریان و هاوار كردن چونكه كێشه‌كه به ته‌نها كێشه‌ی من نه‌بوو به‌ڵكو كێشه‌ی هه‌موو كه‌س و كاره‌كانمه به تایبه‌تی ماڵوه‌مان .
به‌ڵام ووتی : هه‌رگیز ... لــــه ئه‌نجامدا بووم به دیلی ژێر ده‌ستی ئه‌م كورِه . ئه‌م كورِه‌ش به ئاره‌زووی خۆی چۆنی بوویستایه له پیاوێكه‌وه ده‌یگواستمه‌وه بۆ ژێر ده‌ستی پیاوێكی تر و له گه‌نجێكه‌وه بۆ گه‌نجێكی تر به‌م شێوه‌یه ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستی به من ده‌كرد ، و پاره‌ی له سه‌رم وه‌ر ده‌گرت . به هه‌ر حالڕ ئه‌م كورِه منی كرده سه‌رچاوه‌ی پاره ده‌ركردنی خۆی ، و رِازی كردنی گه‌نجه شه‌هووه‌ت بازه‌كان ، نه‌شم ده‌وێرا هیچ بڵێم ، كه‌وتمه نێو ژیانی له‌ش فرۆشه‌كان و به یه‌كجاری ماڵ‌ئاوایم كرد له ژیانی پاكی و بێگه‌ردی .
تا ئه‌و ساته وه‌خته‌ش كه‌س و كاره‌كه‌م ده‌رباره‌ی ئه‌م رِه‌فتار و كردارانه‌ی من هیچیان نه‌ده‌زانی ، چونكه متمانه‌یان پێم بوو !!! به‌ڵام شریته‌كه‌ش به نێو گه‌نجه‌كاندا بڵاو بووه وه . یه‌كێك له‌و كورِانه‌ی كه شریته‌كه‌ی كه‌وته ده‌ست ئامۆزاكه‌م ( كورِی مامم ) بوو ، به‌م شێوه‌یه‌ش رِوداو و كێشه‌كه‌م ئاشكرا بوو ، باوكم زانی و كه‌س و كاره‌كه‌م به‌م به‌زمه‌ی منیان زانی ، وه ئابرِو چونه‌كه‌ش بڵاو بووه‌وه و گه‌یشته زۆربه‌ی شوێنه‌كانی شار ، ماڵه‌وه و كه‌س و كاره‌كه‌م به‌م كاره‌ی من له‌كه‌دار بوون . منیش بۆ پاراستنی گیانی خۆم هه‌ڵهاتم و خۆم له چاو وون كرد پاشان كه زانیم باوك و خوشكه‌كانم له شه‌رما ماڵیان به‌جێ هێشتووه و هه‌ڵهاتوون بۆ وڵاتێكی تر .
تا وای لی هات هه‌موو كۆمه‌ڵه خه‌ڵك و دانیشتن و باسێكی ئه‌م شاره ده‌بوو باسی ئه‌م حه‌یا چوونه‌ی ئێمه‌ی تیا بكریایه و به‌و شێوه‌یه‌ش شریته‌كه له گه‌نجێكه‌وه ده‌كه‌وته ده‌ست گه‌نجێكی تر ، و بڵاو ده‌بووه‌وه و منیش له نێوان ژیانی بێ عاری و له‌ش فرۆشه‌كاندا ده‌ژیام . وه ئه‌م بێ نرخی بێ رِه‌وشته ، یه‌كه‌م ئاراسته كار بوو كه وه‌ك بووكه شووشه‌یه‌ك چۆنی بویستایه جوڵه‌ی پێده‌كردم و ده‌یجوڵاندمه‌وه ، نه‌شمده‌توانی به ئاره‌زووی خۆم بجوڵێمه‌وه ، وه هه‌مان ئه‌م گه‌نجه بووه‌ته هۆی شێواندن و پارچه پارچه كردنی چه‌ندین خێزانی تر و ماڵی تر ، بووه‌ته هۆی له ده‌ست دان و سووتاندنی دوا رِۆژی چه‌ندین كچی وه‌كو من ، كه له سه‌ره‌تای چرۆ ده‌ركردن و پێگه‌یشتندا بووین بۆیه : برِیارم دا تۆڵه‌ی خۆمی لی بكه‌مه‌وه ، رِۆژێك بوو وه‌ك رِۆژه‌كانی تر كورِه به سه‌رخۆشی خۆی كرده ژووردا و له‌وپه‌رِی سه‌رخۆشی دا بوو ، منیش ئه‌م ساته وه‌خته‌م به‌هه‌ل زانی و چه‌قۆیه‌كم لێدا و به‌م كاره‌م ئه‌و شه‌یتانه‌م كوشت كه له نێو جه‌سته‌ی مرۆڤێكدا خۆی نواندبوو ، خه‌ڵكیشم له شه‌رِی ئه‌و شه‌یتانه رِزگار كرد ، دوا رِۆژی منیش ئه‌وه بوو ، له پشت ده‌رگا داخراوه‌كانی زنداندا خۆم بینییه‌وه . تاڵی و سه‌ر شۆرِی ته‌نهاییم ده‌چه‌شت ، وه ئێستاش په‌شیمانم له‌و كرده‌وه ناشرینانه‌ی كه كردومه وه په‌شیمانیشم له‌و ژیانه‌ی كه‌م ته‌رخه‌میم تیادا كرد .
وه هه‌ر كاتێ شریتی ڤیدیۆم ده‌هاته‌وه یاد وام هه‌ست ده‌كرد له هه‌موو شوێنێك دا كامێرا‌كان به دوامه‌وه‌ن و رِاوم ده‌نێن ، وه ئه‌م چیرۆكه‌ی خۆمم نووسییه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كچێك به خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه كه ، په‌ند و ئامۆژگاری لی وه‌رگرێ و ببێته په‌ندێك بۆ ئه‌و كچانه‌ی كه‌وتونه‌ته نێو دنیای سۆزداری و نامه‌ی رِازاوه و دره‌وشاوه به ووشه‌ی سۆزداری ، بۆ ئه‌وه‌ی به نامه و ووشه‌ی جوان و په‌یمانی كورِان خۆش باوه‌رِ نه‌بن ، و جوانترین و رِازاوه‌ترین ووته و ووشه‌ی كورِان به دوژمنی سه‌ره‌كی خۆیان بزانن .
بۆیه : ئاگاداری ته‌له‌فون به خوشكی خۆم ئاگاداری به !
خوشكی حیشمه‌ت و حه‌یا ویستم : خۆ گوێت لی بوو سه‌ر گوزه‌شته‌ی ئه‌م كچه خوێندنه‌وه‌ی چه‌نده به ئازاره ، سه‌ره‌تا قایل نه‌بوو ، پاشان گۆرِانی دڵی و خۆش ویستنی كورِه‌كه پاشان كوشتنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ، و پاشان له ژووری تاریكی زنداندا خۆی بینییه‌وه !! بۆچی ؟! چونكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دوژمنی ده‌رچوو !!
سه رجاوه:سايتى به هه شت
|
|
 |
|
|
|
|
ده‌نگ بده به‌م ماڵپه‌ره |
|
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
|
|
|
 |
|
|
|
|