|
|
 |
به‌گه‌رانه‌وه‌ی خه‌لکی بۆ سه‌ر ماله‌کانیانو بۆ ناو شار منیش تۆزیک هێور بوم به‌لام هه‌ر دو دل بوم چونکه نه‌م ئه‌زانی مالی شۆخان گه‌راونه‌ته‌وه یا نه هه‌ولم ئه‌دا هه‌ر چۆنێک بێ هه‌والێکی شۆخان بزانم.
ئه‌وه بوو دوباره داوای یارمه‌تیم له شیلانی خوشکم کرد که هه‌والێکی شۆخانم بۆ وه‌رگری ئه‌ویش دلی نه‌شکاندم به‌ره‌و مالی شۆخان به‌رێ که‌وت..دوای چه‌ند کات ژمێرێک شیلانی خوشکم گه‌رایه‌وه..
به‌لام زۆر ئه‌ترسام ئه‌م جاره‌ش پێم بلێ مالی شۆخان له مال نه بون به‌لام هه‌ر که له دوره‌وه بێنیم وا ده‌ر ئه‌که‌وت که هه‌والێکی خۆشی پێیه..که لێم نزیک بۆیه‌وه زۆر به ترسه‌وه پێم وت چی بوو له مال بون..
ئه‌ویش به رۆێکی خۆشه‌وه وتی به‌لێ له مال بون..
ئتر ئه‌و رۆژه دلم زۆر خۆش بو که‌وتمه ده‌ریای خه‌یالو حه‌زم به گریانیکی قول ئه‌کرد.له دلی خۆمدا ئه‌م وت توخوا شۆخان گیان ئه‌م جاره جێم مه‌هێله..ئه‌و عه‌شقه‌ی که له ناو دلما دروست بوه لێی گه‌رێ با گه‌وره‌تر بێ..ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی من بۆ تۆم هه‌یه فێری دابرانی مه‌که.ئه‌و دله‌ی که ته‌نها بۆ تۆ لێ ئه‌دات نا ئومێدی مه‌که.
هه‌میشه له ناخه‌وه پرسیارم له خۆم ئه‌کرد..خۆشم وه‌لامی خۆم ئه‌دایه‌وه...تۆ بلێیت به شۆخان بگه‌م..به‌لێ دلنیام پێی ئه‌گه‌م له به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌شقی من عه‌شقێکی پاکه..ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و منی خۆش نه‌وێ...نا...دلنیام ئه‌وێش سۆزێکی بۆ من هه‌یه...ئه‌ی چۆن‌و له کوێ پێ بلێم هه‌مو نهێنیه‌کانی دلم بۆ شۆخان ئاشکرا بکه‌م...
سوێندی بۆ ئه‌خۆم خۆشم ئه‌وێیت .پێی ئه‌لێم خۆشه‌ویستی من بۆ تۆ خۆشه‌ویستیه‌کی راسته‌قینه‌یه‌و ئه‌مه‌وی له داهاتوودا له گه‌ل تۆیا رۆژ بکه‌م به شه‌وو شه‌ویش بکه‌م به رۆژ
ماوه‌یه‌کی زۆر چاوه‌رێی رۆژگار بوم تاکو فرسه‌تێکم بدا ئه‌و قسانه بۆ شۆخان بکه‌م...
ئه‌وه بو رۆژێک شۆخان هات بو بۆ مالمان بۆ لای شیلانی خوشکم به‌لام به‌خت یاوه‌رم نه‌بو ئه‌و رۆژه من له مال نه بوم چه‌ند کات ژمێرێک له مالمان دانیشت بوو پاشان رۆشتبۆیه‌وه،،
ئه‌و رۆژه من که مێک سه‌ر قال بوم ئیواره دره‌نگ رۆشتمه ماله‌وه..
کاتێک رۆشتمه ماله‌وه .شیلانی خوشکم پێی وتم که ئه‌مرۆ شۆخان له مال مان بوه ..
که وای وت دلم خورپه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کرد‌و هه‌ر وه‌کو چۆن بومه له‌رزه له ولاتێک ئه‌داتو ئه‌و ولاته وێران ئه‌بێت...دلی منیش ئاوای لێ هات....زۆر رقم له خۆم بۆیه‌وه باشه بۆ له مال نه بوم ..به‌لام شیلانی خۆشکم هه‌والێکی خۆشی دامێ ..که گوایه هه‌فته‌ی داهاتو به‌شی په‌یمانگای کۆیه ئاهه‌نگیک ئه گێرن وه شۆخان منی بانگیشت کردوه وتیه‌تی ئه‌بێ شێرکۆی براشت بهێنی له گه‌ل خۆته.....
ئتر من دلم زۆر خۆش بو به‌و هه‌واله له هه‌مان کاتیشه لێ دانه‌کانی دلم په‌له تر ئه بو...
ئتر چاوه‌رێی هه‌فته‌ی دا هاتوم ئه کرد که لاوێ شۆخان ببینم‌و هه‌مو شتێکی پێ بلێم..
کاتی ئاهه‌نگه‌که هات و من‌و شیلانی خوشکم خۆمان ئاماده کرد که برۆین بۆ ئاهه‌نگه‌که‌ی په‌یمانگا..کاتێ که گه‌یشتینه په‌یمانگا شۆخانمان له‌وێ بینی..کات‌و ساتێکی خۆش بو به‌ته‌نیا چاوه‌کانم له سه‌ر شۆخان بو ..ئاگام له هیچی تر نه بو شۆخانیش زۆر رۆی خۆش بو له گه‌لم .
منیش هه‌ستم به وه ئه‌کرد که ئه‌ویش منی خۆش ئه‌وێ به‌لام نه‌م ئه‌زانی کام خۆشه‌ویستیه
له‌و ئاهه‌نگه دا من زیاتر خۆشه‌ویستی شۆخانم له لا گه‌وره تر بو چونکا زۆر کچێکی هه‌ست ناسک‌و له‌سه‌ر خۆ دیار بوو..
حه‌زم ئه‌کرد هاوار بکه‌م هه‌مو خالکی گوێیان لێ بێ من شۆخانم خۆش ئه‌وێ.
به‌لام ئه‌ونه ئاسان نه بو که به یه‌کجار هه‌مو خۆشه‌ویستی خۆم له‌وێ بۆی ده‌ر ببرم
له‌و کاته‌یه حه‌زم ئه‌کرد به گۆرانی پێی بلێم خۆشم ئه‌وێت..به‌لام ده‌نگێکی شازم نه‌بوو..حه‌زم ئه‌کرد به شحر بۆی بهۆنمه‌وه به‌لام شاحیر نه بوم
حه‌زم ئه‌کرد تیرتیر بگریم به گریانه‌وه پێی بلێم شۆخان گیان خۆشم ئه‌وێت..به‌لام نه‌م ئه‌ویست چاوه‌کانم به فرمێسک لێل بکه‌م ...شۆخانی پێ نه‌بینم..
به‌خۆشحالیه‌وه ئه‌و رۆژه زیاتر یه‌کمان ناسی‌و بوین به هاورێیه‌کی خۆشه‌ویستی یه‌ک...
له کۆتای ئاهه‌نگه‌که ژماره‌ی مۆبیلی شۆخانم وه‌رگرت..
خۆشحالی خۆمم بۆ ده‌ر بری‌و سوپاسێکی گه‌رمم کرد ...هه‌روه‌ها ئه‌ویش هه‌مان هه‌ستی هه بوو..
ئتر من‌و شیلان گه‌راینه‌وه بۆ ماله‌وه ئه‌و ئێواره‌یه من نانم نه خوارد له خۆشیه...
ئاگام له‌هیچ شتێک نه‌مابو ...به‌س به‌س بیرم له‌وه ئه‌کرده‌وه که‌ی ته‌له‌فونی بۆ بکه‌م ئه‌ی که بۆم کرد چی پێ‌بڵێم!!!!؟
نه‌مه‌توانی له‌وه زیاتر له‌گه‌ڵ ناخم دا شه‌ر بکه‌م ...بریارم دا هه‌ر ئه‌و شه‌وه ته‌له‌فونی بۆ بکه‌م
ده‌ستم دایه موبایله‌که‌مو سه‌یرێکی ژماره‌که‌م کرد به‌له‌رزه‌وه په‌نجه‌م نایه سه‌ر (ۆکه‌ی)زه‌نگ رۆیشت.....شۆخان وه‌لامی دایه‌وه پاش سلاوو هه‌وال پرسین پرسیارم لێ کرد کاتت هه‌یه
تۆزێ قسه بکه‌ین؟
شۆخانیش به خۆشحالیه‌وه وتی به‌لێ کاتم هه‌یه
منیش سوپاسم کرد به‌لام نه‌م زانی به چی زمانیکو به چی هه‌ستێک ئه‌وانه‌ی له ناخمدایه بۆی ده‌ربرم..
هه‌ر چۆنیک بێ ده‌ستم کرد به هه‌ست ده‌ر برین وه‌کو شاعیرێک ئه‌دوام..
شۆخان گیان ئه‌مه‌وێ گرێ کوێره کانی نهێنی دلم بکه‌مه‌وه..ئه‌مه‌وێ له شه‌وی تاریکی زستانه ببم به مۆمو به‌سه‌ر بالاته بتوێمه‌وه..
ئه‌و خه‌ونانه‌ی که ئه‌م بینی ئه‌مه‌وێ بیهينمه دی...ئه‌مه‌وێ له مالی دلت ئه‌وێنێک دروست بکه‌م
ئه‌مه‌وێ ببم به بولبولیکی عاشق‌و له نه‌و قه‌فه‌زی سینه‌تا به‌ندم بکه‌ی..
ئه‌مه‌وێ بتکه‌م به په‌رستگای خۆم‌و سوجده بۆ عه‌شقی پاکت به‌رم..
ده‌مێکه چاوه‌رێم بۆت بدوێم..به‌لام رۆژگار نه‌یهێلاوه...ده‌مێکه ئه‌مه‌وێ ئاواز بۆ خۆشه‌ویستی تۆ دابنێم..به‌لام مۆسیقا ژه‌نه‌که ئاماده نه بوو
ئه‌مویست شعرێک بۆ عه‌شقی تۆ بنوسمه‌وه به‌لام به بێ چاوه‌کانی تۆ ئیلهامم بۆ نه ئه‌هات...
ده‌مێک بو به نیازم ئاسمانێک له سه‌ر دلت دروست بکه‌م ..گه‌ر چی زه‌مه‌ن تۆی له من دوور کرد بوو
قسه‌کانم ته‌واو نه‌کرد....شۆخان مۆبیله‌که‌ی داخسته‌وه..
به‌راستی له‌و کاته‌یه حه‌زم به مه‌رگی خۆم ئه‌کرد..حه‌زم ئه‌کرد له ناو بجم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز توشی عه‌شق نه‌بمه‌وه..ئه‌و شه‌وه زۆر بێ تاقه‌ت بوم نه‌م ئه‌زانی له به‌ر چی و له به‌ر کام قسه‌یه‌م مۆبیله‌که‌ی داخسته‌وه......ئه‌و شه‌وه حه‌زم ئه‌کرد بومه له‌رزه‌یه‌کی به هێز بێت‌و به ته‌نیا من له ناو بچم‌و ئاسه‌وارم نه مێنێ
چاوه‌رێی لافاوێک بوم له گه‌ل خۆیه بم با...
حه‌زم به شه‌رابێک ئه‌کرد که تا مردن مه‌ستم بکا ...حازیشم نه ئه‌کرد دووباره ته‌لافۆنی بۆ بکه‌م لێی بپرسم بۆچی دات خسته‌وه...چۆنکه نه‌م ئه‌ویست بێزاری بکه‌م...چۆنکه ئه‌و شه‌وه وام هه‌ست ئه‌کرد که رقی لێمه...ئه‌و شه‌وه به نا جاری چومه ناو جێگاکه‌م که بخه‌وم..
زۆرم له خۆم کرد که خه‌وم لێ بکه‌وێ به‌لام نه‌م توانی ...بیر کردنه‌وه‌کانم ئه‌وه‌نده‌ی تر قۆل تر بوو
بیرم له قسه‌کانی خۆم ئه‌کرده‌وه که بۆ شۆخانم کرد بوو که هێچ قسه‌یه‌کم هه‌له نه بوو
ئه‌ی باشه بۆ ته‌له فۆنی داخست به سه‌رما... |
|
 |
|
|
|
|
ده‌نگ بده به‌م ماڵپه‌ره |
|
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
|
|
|
 |
|
|
|
|