
دوای ئه م سه فه ره له ساری خه میكی تر گیرسامه وه
بوم به ئه فسانه و له كتێبی رۆمانده نوسرامه وه
تخوا ئه ی نوسه ر راستی رۆمان باس بهۆنه وه
خۆت ئاگاداریت ئه زانیت جۆن سات له دوای سات اتویمه وه
من وام زانی خه م جێگیره و هه نگاو نانێت ئه وه نده ی كه
نه مزانی خه میس خێلێكه و له گست سوێنێك گوزه ر ئه كاه
خه م خه م خه م ....................
سێركه ئاخ له خه م جی ده ردیكه****
من نا زانم بۆ خه م خه سته ی نه خۆسیه و داگیر كه ری گست خه وێكه ه ه
****************************
نابێ تۆ
نابێ تۆ ته نیاو ئێمه س بێخه به ر له تۆ
نازانم كام رێیه بگرم بۆبینینی دیداری تۆ
زۆرئه ترسم به لاما بێی نه من بتناسم و نه تۆ
تۆ بێئاگایت له هاتنم بۆ ولاتی خه ریبی تۆ
ئایا وه ك منالی ماوی قسه خۆسو زۆر له سه رخۆ
كه ئه هاتی به دوای مندا كه بجوبام من بۆ هه ركۆ
من نازانم قه ده ر جۆنه تۆی لێمان ون كردوا بۆ!!!!!!
**************************
له شه‌وێکی زستانا بو که رێگای کۆچم گرته به‌ر
ڕێم کرد به‌ره‌و هه‌نده‌ران و روحم دایه ده‌ستی قه‌ده‌ر
ناڵێم په‌شیمانم گله‌یش ناکه‌م له لای سه‌حه‌ر
چونکه هه‌موی بۆم یه‌کێکه جگه له خه‌ریبی و که‌سه‌ر
له‌ولا ژیانم مردو لێره‌ش که‌وتوم به‌بێ خه‌به‌ر
هه‌مو خۆشیم چرکه‌یه‌که‌و زوو له‌ماڵم ئه‌چێته ده‌ر
ناخۆشیش هه‌رله‌گه‌ڵمایه له‌دوام ئه‌روات وه‌کو سێبه‌ر
له‌منداڵی تاکو ئێستا خۆشیم نه‌د‌ی من بوم دولبه‌ر
که واته بۆ نه‌بمه چیرۆک رێی پاڵه‌وان بگرمه به‌ر
من قاره‌مانی چیرۆکبم له‌گه‌ڵ دڵما بیکه‌م به شه‌ڕ
تا یه‌ک جار دڵم له‌ناو چێ یان خۆم بمرم له‌دوای سه‌فه‌ر
************************
دایکی خۆشه‌ویست کاتێ جێم هێشتی
قه‌ت نه‌مه‌زانی دوریت وا سه‌خته
قه‌ت نه‌مه‌زانی دڵم بێ‌تۆ به‌رگی ره‌ش ئه‌پۆشێت
قه‌ت بیرم نه‌بو رۆژێک ژیان بێ‌تۆ نابێ
نه‌مزانی زوخاوی مێشکم له ته‌نیای ئه‌کوڵێتوو ده‌بێت به پێکێک بۆ هۆشی بێوه‌فای
به‌لێ ژیان بێ‌تۆ ئێستا پێکی نامۆی نۆشی
ئێستا ژیان به‌ملاو لا ده‌که‌وێت چونکه نیه لای خۆی هه‌ستی
بلێ........
منی بێوه‌فا تۆم گۆریه‌وه به ژیانی بێتۆی
منی بێوه‌فا بیرم نه‌بوو که نه‌تبینم چۆن ده‌مرم به تامه‌جرۆی
ئێسته ده‌ناڵم له‌م وڵاته ته‌نیاییه
ئێستا ژیانم نیه
ئیستا هه‌مو هۆشم لای بێوه‌فاییه
تۆبلێی رۆژێک بتبینمه‌وه ...................تۆ بلێی رۆژێک له ئامێزی تۆدا تێر تێر بگرهیم وه‌کو مناڵی
جاران بۆ دڵۆپێک شیر بو
ئاخ ئێستا بۆ زه‌مه‌نی بێوه‌فایییی
**************************
بۆلێم ده‌که‌ی گله‌ی که هۆنراوه‌م بۆ تۆ نیه..!!!!!1
من تۆم هه‌یه له‌م دنیایه تۆ نه‌بیت مانای من نیه
من که هاتم ئاواتم تۆ بوو تۆ هه‌مویت لێسوتاندم
له‌م شاره‌دا ته‌نیات کردم گو‌ڵی هیوا ت هه‌ڵوه‌راندم
هێشتا ئه‌ڵێیت گله‌ی بێت عه‌قته قه‌ینا ئه‌ی گوڵه‌که‌م
کێ رێی دوری بۆ تۆ بری کێ شه‌یدات بو وه‌ک کاکه مه‌م
ئێستاش ئه‌لێم خۆشه‌ویستم تۆم خۆشه‌وێو تۆ بیر ناکه‌م
تکایه دواجار بێت گله‌ی وا هۆنراوه‌ت پێشکه‌ش ئه‌که‌م
***************************
له‌مانگ جوانتر وه‌ره
ده‌ستت بێنه بۆ ساتێک له‌باخی دڵ بتگه‌رێنم
من باخه‌وانم وه‌ره
مه‌ترسه به‌جوانترین سروشتت ئه‌ناسێنم
من روحی مانم وه‌ره
له وه‌رزی پایزی روته‌ڵه ده‌رتدێنم
چونکه خۆشم ئه‌وییت مه‌ترسه
قه‌ت ژیانت ناسوتێنم
**************************
له‌م شاره‌دا به‌بی سۆزم
جگه له‌وه‌ی هه‌ستم نیه
دور له‌تۆ ئه‌ی دایه گیان
ژوره‌که‌م بێروناکیه
تۆ بویت روناکی بۆ من
ئێستا ژینم به‌س تاریکیه
گه‌ر جارێک بتمبینیبایه
رزگار ئه‌بووم له‌م خه‌ریبیه
راسته هه‌ر هه‌وا‌ری ته‌نیاییه
به‌لام بینینت هه‌مو خۆزگه‌ی دنیاییه
ئه‌وکات بشمرم ئاساییه
خۆزگه‌کانم بۆتیه‌و بێ‌تۆ ژیانم نیه
******************
بولبولی عیشقم ئه‌مشه‌و
ئاوازی هه‌ر گریان بوو.....منی دێوانه‌ی توانده‌وه و چاوی پرکردم
دڵم وه‌ک پایزه خه‌مێک و
گورگم وه‌ک هه‌وری زستان بوو
زۆر تامزرۆی کردم به گریان... ئه‌ویش به عیشوه سه‌مای بۆ کردم
به هاواری خه‌م لێی پارامه‌وه
زۆر پرسیارم کرد تا وه‌ڵامی دامه‌وه
قورگی وشک بو نه‌یه‌توانی
وه‌لام باته‌وه وا به ئاسانی
ده‌نوکی هێنا بۆ چاوه‌کانم
که‌مێک فرمێسکی چاوانمی نۆشی
زانی وه‌ک ئه‌وم له‌وه‌لام وتی
ئه‌زانم ئاشق تۆش وه‌کو منی
من هاوسۆزه‌که‌م وا له‌ده‌ست چووه
ته‌رمه‌که‌ی له‌و دیو بێ‌ناز که‌وتووه
چ دڵم خۆشبێت به گو‌ڵی به‌هار
ئێستام پایزتره له پایزی پار
راستبوو ژیانم هه‌ر وه‌ک ئه‌و وابوو
منیش عه‌شقه‌که‌م له ژێر گڵدابوو
ئیتر ئه‌و شه‌وه پێکه‌وه گریاین
زۆر هۆنراوه‌مان نوسی بۆ ژیان
بۆ ژیانێکی پر له‌خه‌مو ژان
|