|
|
 |
سڵاو....
هاورێیان فه‌موون له‌گه‌ڵ ئه‌م چیرۆکه به ناوی " راسپارده "
له به‌رده‌م بیتاقه‌فرۆشیه‌که‌دا راوه‌ستاو داوای جیگه‌ی بۆ تاکه‌که‌سێک کرد. کابرا لێی پرسی ــ به نێوی کێ بنوسرێ
ــ سه‌عید، سه‌عیدی ره‌شیدی
بیتاقه‌که‌ی گرت به ده‌سته‌وه و جانتاکه‌ی به ده‌سه‌که‌ی تری هه‌ڵگرت کردیه شانی ورده ورده به‌ره‌و ئوتوبوسه‌که وه‌ڕێکه‌وت. به‌ده‌م رێوه سه‌رنجی بیتاقه‌که‌ی ئه‌دا،له به‌ر خۆیه‌وه بژارده‌ی ئه‌کرد،چه‌ند سه‌عات رێگه‌یه‌و بۆ که‌ی ئه‌گاته ئه‌وێ.گه‌یشته په‌نای ماشینه‌که و به دوای دوو که‌سی ترا سوار بوو. له رووی بیتاقه‌که‌یه‌وه ژماره‌ی کورسیه‌که‌ی دؤزیه‌وه.جانتاکه‌ی خسته ژێریو دانیشت و پاڵی لێ دایه‌وه.له سه‌ر سه‌عاتی دوازده ماشین وه‌رێ که‌وت.تازه له شار دوور که‌وتبونه‌وه ویستی جغاره یه‌ک دایسێنێ،بؤ شه‌مچه‌که‌ی ده‌گه‌ڕا له پڕ چاوی به نووسراوه‌ی به‌ر ده‌م شؤفیره‌که که‌وت. جغاره قه‌ده‌غه‌یه.زؤر به هێمنی ده‌نکه جغاره‌که‌ی خسته‌وه ناو پاکه‌ته‌که‌ی نایه‌وه باخه‌ڵی. له ژێرلێوه‌وه وتی ئه‌مه‌شمان نه کێشابێ. له په‌نجه‌ره‌که‌وه چاوێکی له ده‌روده‌شتی به‌رچاو کرد و هه‌ناسه‌ێکی هه‌ڵ کێشا له ده‌رونه‌وه ده‌یگوت ئه‌ی کێوه به‌رزه‌کان چاوتان لێیه ،ئه‌وا من ئه‌بی به نه به‌دڵی ته‌واوه‌وه ئیوه به جێ بێڵم و بچمه ئه‌و جێگایه وا هه‌مووشتێکی بۆ من نامۆیه، کو‌لتوور و ده‌رو ده‌شتی ڵه‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خۆما جیاوازیان هه‌یه.ئه‌مه سه‌فه‌رێکی ناچاریه و له تاوی داگیر که‌ر ده‌یکه‌م ،ئه‌گه‌ر نه‌رۆم ده‌مگرن و سزای نا حه‌قم ئه‌ده‌ن .وا چاکه برۆم و ماوه‌ێک له ماڵی خوشکم رابوێرم به‌ڵکو ئاو له ئاسیا‌و بکه‌وێ ونه‌ختێ شار هێمنایی تێکه‌وێ ده‌ستمان لێ هه‌ڵگرن .هه‌ر ناوم نه‌درابێ به پۆلیسه‌کانی سه‌ر جاده و نه‌مگرن چاکه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بگه‌مه ماڵی خوشکم خه‌یاڵم ئاسووده ده‌بێ،باشه مێردی خوشکم خوی پۆلیسه وله‌وێ که‌س لێم نا پرسێ.بڕێک خۆی باره وبار کرد و لاقه‌کانی پاڵ دا به کورسییکه‌ی به‌رده‌می، سه‌ری خست به پشتا وپیلووه‌کانی چاوی ورده ورده به‌ر بوونه‌وه و به ده‌م خه‌یاڵه‌وه خه‌وی لێکه‌وت. زۆری پێنه‌چوو‌له پڕ شتێک که‌وت به سه‌ریا و رای چڵه‌کاند که چاوی کرده‌وه ڕوانی هاو کورسییه‌که‌ی بوو،له پێچ هه‌ڵپێچی جاده‌که‌دا که‌و تبو به‌سه‌ریا. به توره‌ییه‌وه‌پاڵێکی پێوه‌ناو حه‌وایدا ئه‌و لاوه،به‌ڵام کابرا هه‌ر به خه‌به‌ر نه‌هات و تاو نه‌تاوێک به‌ر ده بۆوه به سه‌ریا،ناچار خێری ئه‌و خه‌وه‌شی به‌خشی و هه‌ستا قنج دانیشت، هه‌رگا په‌نا ده‌سه‌که‌ی بۆ لای ئه‌م ده‌هات جێیگای بۆ چۆڵ ده‌کرد و کابرا به‌سه‌ره‌وه ده‌ڕما، به هه‌زار چڕه چڕ خۆی ده‌گرته‌وه. ماوه‌ێک به‌م چه‌شنه گوزه‌را تا کابرا به ده‌نگه ده‌نگی خه‌ڵکه‌وه وه خه‌به‌ر هات و ئه‌ویش ڕرزگار بوو.ماشین به‌رده‌وام ده‌ڕۆیی و ڕێگه‌ی ده‌بری چه‌ن شارێکیان به جێ هێشتبو ،له چه‌ن جێگه پۆلیسه‌کان هاتبونه سه‌رو چاوێکیان به نێو رێبواره‌کاندا گێڕابو، وله‌چه‌ند که‌سێکیان پرسیبو و داوای پێناسه‌یان لێ کردبوون، ،هه‌مو جارێ ترسێکی زۆری لێ ده‌نیشت وله عه‌زره‌تا خۆی به شتێکه‌وه‌خه‌ریک ده‌کرد تا پۆلیسه‌کان ده‌چوونه خوواره‌وه. جا ورده ورده ده‌هاته‌وه سه‌ر خۆی .زۆری نه مابوو بگاته شاریدیاری کراو ،ماڵی خوشکیشی له وێ چاوه‌روانی ئه‌و بوون،خۆیشی هه‌ر چه‌ند له‌وێ نزیک ده‌بۆوه و له وڵاتی خۆی دور ده‌که‌وته‌وه‌هێمنایه‌تی پتری له‌دڵ ده‌نیشت ،هه‌ستی به مه‌ترسی که‌متر ده‌بوو،بڕێک نێو چاوانی کرابۆوه به دڵنیای سه‌یری ئاسه‌واری نزیک بونه‌وه‌ی شاری ده‌کرد. سیمای کارگه وشه‌ریکه و شه‌قامه‌کان مزگێنی نزیک بونه‌وه‌یان ده‌دا ،مسافره‌کان تێکڕا که‌وتنه خۆ،که‌ل و په‌له‌کانیان کۆ کرده‌وه و خۆیان بۆ دابه‌زین ئاماده کرد ، له دوره‌وه تابلۆی پۆلیس و دایره‌ی پۆلیسی ئه‌منی سه‌ره‌تای شار ده‌رکه‌وت ، شۆفیره‌که ورده ورده ماشینه‌که‌ی هێواش کرده‌وه ، له به‌ر ده‌رکی بنکه‌ی تایبه‌تی پشکنین ڕاوه‌ستا . دوای چه‌ن چرکه‌ێک ده‌رکی ماشین کراێه‌وه، پۆلیسێک هاته ژوره‌وه چاوێکی به ناو ڕێبواره‌کاندا گێڕا ، دیار بو له که‌سێک ده‌گه‌ڕا،پاش هه‌ڵوێستێکی کورت به ده‌نگێکی به‌رز وتی : سه‌عیدی ره‌شیدی کێیه ؟بێته خوارێ.
که وای وت مچۆڕکێ سه‌ر تا پای دا گرت،ڕه‌نگی هه‌ڵپڕوسقا تف له ده‌میا وشک بوو، ماق و کاس بوو ئاگای له خۆی نه‌ما ، که‌وته ناو گێژاوه‌ی خه‌یاڵه‌وه ، ئه‌گه‌ر بچمه خواره‌وه بڵێم منم ده‌مگرن به‌ره‌و زندانم ده‌به‌ن، ڕه‌نگ بێ له داریشم بده‌ن ، گه‌ر خۆشم گێل که‌م ئه‌وا دێن پێناسه کانمان ده‌بینن وهه‌ر ده‌مناسنه‌وه ئه‌و کاته‌یه که عوزر له قه‌باحه‌ت خراپترده‌بێت .ئه‌ی چی بکه‌م چار چیه له‌م بیره‌دا بوو کابرای پۆلیس ده‌نگی هه‌ڵێنایه‌وه: وتم سه‌عیدی ره‌شیدی کێیه وتویانه ده‌بێ له‌م سه‌یاره‌دا بێت .
له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌که وه‌ک که‌سێ له گوێی بنه‌وێ، بێ ئیختیار بڕێک له جێی خۆی جوڵا و به ده‌م هه‌ستانه‌وه پێی له جه‌رگی خۆی نا، به ده‌نگێکی شکاو و له‌رزۆکه‌وه وتی منم.
پۆلیسه‌که رووی له شوێنی ده‌نگه‌که کرد وله‌گه‌ڵ سه‌یرێکی سه‌رنجاوی وتی: وه‌ره با بڕۆین.
ته‌واو هه‌ستا به‌ڵام هه‌ستی کرد لاقەکانی به دوایدا نایه‌ن زۆر قورس بوون . به نه‌به‌دڵیه‌کی زۆر و هه‌زاران دڵه‌خورپێوه، خۆی دایه ده‌س شانس و چاره‌نوس،مه‌شیا له ماشین بێته خواره‌وه وه‌دووی پۆلیس که‌وێت .به‌ره‌و بنکه‌ی پۆلیسی پشکنین ڕۆیین،له پێشدا پۆلیسه‌که و ئه‌ویش به دوایدا چوونه ژووره‌وه،ئه‌فسه‌رێک و دوو پۆلیسی دیکه‌ی لێ‌بوو.کابرای پۆلیس له کاتێکدا به ده‌س ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م ده‌کرد وتی: ــ قوربان ئه‌مه ش سه‌عیدی ره‌شیدی .
ئه‌فسه‌ره‌که سه‌یرێکی کرد و وتی: تۆی سه‌عیدی ره‌شیدی؟
ــ به‌ڵێ قوربان منم.
ــ ده‌ک به‌خێر بێیت ده‌مێکه ئێمه چاوه رێی تۆین ، مه‌شیا زووتر بگه‌یشتای، ماشین نه ماوه نه‌یپشکنین چونکه وتیان زوو وه‌ڕێ که‌وتووه پێشتر به‌رێز شوکری پێمانی راگه‌یاندبوو که ئه‌مرۆدێیت، راسپارده‌ی کردوین ئاگامان لێت بێت،تا خۆی ده‌گاته‌وه ئێره .
هه‌ر که وای وت ڕۆحێکی نوێ، خوێنێکی تازه هاته‌وه‌ناو له‌شی، سوور هه‌ڵگه‌ڕا، بزه‌یه‌کی شیرین که‌وته سه‌ر لێوه‌کانی، له ناو ده‌روونه‌وه خۆی به خۆی وت:ده‌ک ماڵت ئاوه‌دان بێت زاوا بۆ ڕاسپرده‌ت. |
|
 |
|
|
|
|
ده‌نگ بده به‌م ماڵپه‌ره |
|
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
|
|
|
 |
|
|
|
|