وا چوبۆیه ناخی گۆرانیه‌که ئاگای له‌من نه‌بو که هاتمه‌وه
دایکیشم له‌چاوه‌روانی دابوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مومان پێکه‌وه نانی ئێواره بخۆین
دایکم به‌بینینم بانگی کردم چونکه من ئاراستمه‌ی رۆیشتنم رووه‌و ئه‌و نه‌بوو بانگی کردم که برۆم نانه‌که‌م بخۆم چونکه تا ئه‌وکات له‌به‌ر من نانیان نه‌خواردووه
شیلان به قسه‌که‌ی دایکم منی بینی پێی وتین که‌که‌مێکیش چاوه‌رێی ئه بکه‌ین تا بزانێت دیاریه‌که‌ی جوانه یان نا!!!!!
به‌بێده‌نگی خۆمکرد به ژوره‌که‌مدا بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک که‌لیمه له‌ده‌ما بێته ده‌ره‌وه!!!!
دایکم‌و خوشکه‌که‌م هه‌ستیان به‌شتێک کرد بۆیه به‌دوام دا هاتن.
دایکم پرسیاری لێکردم که‌وا چی‌بوو؟بۆ قسه ناکه‌م؟!!!!
منیش ته‌نها وتم تاقه‌تم نیه !. سه‌یر بولایان
له‌وکاته‌شدا خوشکه‌که‌م وتی ئه‌ی دیاریه‌که‌ی من؟
که‌مێک به ده‌نگی به‌رزه‌وه وتم کێ فێری کردیت له‌باتی که‌سێکی که قسه بکه‌یت؟بۆ له‌باتی من وه‌ڵامی شۆخانت دایه‌وه؟
ئه‌م قسه‌یه‌م له‌یه‌ک کاتدا دو ئیشی کرد له‌لایه‌ک هه‌ستیان کرد که شۆخانم خۆشه‌وێت!!وه هه‌ستی شیلانی خوشکم بریندار کرد به قورگی پرد گریانه‌وه چوه ده‌ره‌وه له ژوره‌که‌مدا
به‌راستی زۆر بێتاقه‌ت بوم کاتێک بینیم شیلانی خوشکم بۆتاقه‌ت کردووه
سێرێکی کاتژمێرم کرد*9* ی ئێواره بوو هێشتا بانگی عیشای نه‌دابوو به خێرای بۆ جارێکی که له‌مال چومه ده‌ره‌وه‌وه
سوپه‌رمارکێته‌کانی شار دانه‌خرابوو بۆیه به‌خێرای خۆم کرد به کۆمه‌ڵگای ئاڵتوندا که بازارێکی گه‌وره بوو له سه‌ر شه‌قامی بازنه‌ی شار تازه دروست کردابو کۆن نه‌بوو.
له‌وێ کاتژمێرێکی زۆر جوانم به‌رچاو که‌ووت له‌گه‌ل پێنوسێکدا له‌ناو پاکه‌تێکدابوو نرخه‌که‌ی (30) دۆلاری ئه‌مریکی بوو.
رابردوم بیر کرد ته‌نها له‌هه‌وڵی داهاتو بوم چۆن دڵی شیلان خۆشبکه‌م
خۆم کرد به‌ماڵدا بینیم دانێشتبو به‌ڵام چۆن دانیشتنێ!برۆکانی شێوه‌ی دوو چیایان ده‌رکردبوو و ناوچه‌وانی وه‌ک شه‌پۆلی ده‌ریا خۆیان نیشان ئه‌دابه‌نیشان دانی کاتژمێره‌که برۆکانی قسه‌یان ده‌کرد جه‌سسته‌ی که‌وتاوه ئیشراسته‌و خۆ باوه‌شی پیا کردم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر داوای لێبوردنی لێم کرد به‌ڵام که‌وتمه ناو جیهانی پرسیار کردن وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ژوری تاقی کردنه‌وه دابم به‌ڵام له‌به‌رده‌م دو مامۆستایا!! که یه‌کێکیان دایکم بو ئه‌وی که‌شیان شیلانی خوشکموه‌ک ئه‌وه‌ی خۆم ئاماده‌کردبێت بۆ ئه‌م تاقی کردنه‌وه‌یه تونیم وه‌ڵام به‌مه‌وه چونکه زۆر شێتانا ئاشق بووم بۆیه هه‌ستم ئه‌کرد دڵم پیی ئه‌وتم چی بڵێم له هه‌ر بونی پرسیارێکا!!
ده‌ستم له‌گه‌ل وته‌کانمدا ده‌چوڵا هه‌ستم سه‌رسام ببوون چاوم ئابڵه‌خ ببون چونکه یه‌که‌م جارم بو به‌مشێوه‌یه قسه بۆ ماڵه‌وه بکه‌م.........
ئه‌و شه‌وه هه‌ستم کرد که‌سێکی که‌م چونکه توانیم ماڵه‌وه تێبگه‌یه‌نم له دڵم بزانن دڵی منیش ئاشقه بزانن ئه‌شق ئێستا له ده‌رگای ماڵه‌که‌یان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زو ده‌رگای لێبکه‌نه‌وه
چونکه ئه‌شق دڵی پرکدوم له‌بیرکردنه‌وه ته به تامزرۆی بینینی بم بۆ من............
هاوین رۆی پایزی گه‌ڵاوه‌رین هات به‌ڵام باخی دڵم هه‌ر گوڵ داره چونکه تازه‌چرۆی کردوه جار جارا ئه‌م جرۆیه‌م ئه‌بینی باڵام شه‌رمن بوم له ئاستی نه‌مه‌توانی ئارازوه‌کانی دڵم بۆ ئه‌م عه‌شقه پاکه بدرکینم نه‌مه‌توانی رازه‌کانم تێکه‌ڵ به‌رازه‌کانی شۆخان بکه‌م جگه له‌وه‌ش هیچ کات ته‌نیا نه‌مده‌بینی..
زستان هات من هه‌ر له‌جێگا سارده یه‌ک نه‌فه‌ریه‌که‌م پێخه‌فم خه‌مو سه‌رینم ه به‌ردینه‌که‌م بیرم ده‌کرده‌وه‌ته‌نها خه‌میشم ئه‌وه بو چۆن به‌شۆخان بڵێم خۆشم ده‌وێیتزستان رۆی به‌هاری پرگوڵهات ته‌نها من بێگوڵ مامه‌وه له‌ژینی خه‌ریبا
ماوه‌یه‌کی زۆر شۆخانم نه‌بینی شار لام شڵه‌ژابوو دنیا لام به‌دایم تاریک بوو ته‌واو نوقمی خخه‌یاڵبوم
تاشه‌وێک له‌شه‌وه ته‌نیاییه‌کان له‌کۆتای مانگی به‌هار بوو وام به‌خه‌یاڵدا هات که هه‌رچۆنێک بێت شیلان رازی بکه‌م ته بچێت بۆ ماڵی شۆخان بزانێت بۆ دیار نیه نه‌کا خوانه‌خواسته رۆژگار شتێکی کردبێت‌و من ئاگادار نه‌بم!!!!
زۆر بیرم ده‌کرده‌وه دڵم تروسکه‌ی ده‌دا هه‌رچه‌ندم ده‌کرد رۆژ نه‌ده‌بۆوه خه‌وێشم له‌چاو تۆراندبوو
به‌زۆر ئه‌م شه‌وه‌م به‌ڕێ کرد ..
به‌یانی زوبوو تازه شیلان له‌خه‌و هه‌ڵسابوو خه‌ریکی نان خواردن بوو لای شیلان دانیشتم چاوه‌رێم ده‌کرد زو ده‌ست هه‌ڵگرێتو ویستی خۆمی پێبلێم.
بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌لسانی ئه‌و منیش ده‌ستم له‌نان هه‌ڵگرت به‌دوای شیلاندارۆیشتم بۆلای دده‌ست شۆره‌که یا چونکه لای برا گه‌وره‌که‌م نه‌مه‌توانی باسی شۆخان بکه‌م
له‌گه‌ل ده‌ست شتنه‌که‌یا به شیلانم وت هه‌رچۆنێ بێت له‌به‌ر خاتری من سه‌رێک له‌ماڵی شۆخان بدات تا هه‌واڵێک شۆخان بزانم.
دوای که‌مێک وتنم له‌گه‌ل شیلان رازیم کرد بچێت بۆماڵی شۆخان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌م بۆبێنیت.
هه‌ر ئه‌ورۆژه کاتژمێر (5)ی پاش نیوه‌رۆبوو شیلان به‌ره‌و لای ماڵی شۆخان به‌ڕی که‌وت
منیش له‌چاوه‌روانی دابوم بۆهه‌واڵی شۆخان.
به‌کاتێکی زۆر که‌م شیلان گه‌رایه‌وه هه‌ستم ترسێکی زۆر کرد
به‌خێرای به‌ره‌و روی شیلان رۆیشتم وتم خه‌به‌رێکی خۆش جوانترین دیاریته و جوانترین دیاریش بۆ تۆیه!
شیلان وتی ....
شیلان وتی به‌داخه‌وه..دیاریه‌که شمولی من ناکه..
منیش یه‌کسه‌ر هه‌ستم به نا ئومێدی کرد وتم خێرا پێم بلێ چی بوه....
شیلان وتی چوم بۆ مالیان به‌لام له مال نه بون ته‌نانه‌ت له درگای مالی دراوسێ یه‌کیشیانم دا ژنێکی به ته‌مه‌ن هاته ده‌ره‌وه...وتی به هۆی ترس‌و ئه‌گه‌ری چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن رژێمی سه‌دام حوسێن ه وه...که گوایه هه‌ره‌شه‌ی کردوه..ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مریکا بێنه ناو خاکی عراقه‌وه.ئه‌وانیش به چه‌کی کیمیاوی به‌رانگاریان ئه‌بنه‌وه..
هه‌ر بۆیه مالی شۆخانو چه‌ن مالێک...له ترسی ئه‌و هه‌والو هه‌ره‌شانه مال‌و شاریان به جێهێشتووو..
که ئه‌م قسانه‌م له شیلان بیست قورگم بۆ هه‌زاره‌مین جار پر گریان بوو...بیرم له‌وه ئه‌کرده‌وه که زۆر دره‌نگ بگه‌رێنه‌وه...یا هه‌ر نه‌یان بینمه‌وه..باشه ئه‌ی ئه‌گه‌ر موشه‌کێک له‌و جۆره که باسی لێ ئه‌که‌ن ئاراسته‌ی سلێمانی بکرێ با مه‌رگی من‌و به گه‌رانه‌وه‌ی شۆخان کۆتای پێ بێ..
باشه گه‌روابێت ئه‌م شاره بۆ شۆخان ته‌نیاییه یان ئه‌شقێکی که دوای من شۆخان ئه‌دوێنێت؟
ئه‌بێت شۆخان دوای مردنم گۆرم بزانێت‌و بێته سه‌رگۆره‌که‌م!؟
یان ده‌بێت له‌ژێر پاشماوه‌ی خانوه روخاوه‌کان ته‌رمه‌که‌م ون نه‌بێت!~؟
ئه‌وکات به‌ده‌م خۆمه‌وه گۆرانیه‌که‌ی زه‌که‌ریا عه‌بدولام ئه‌وت که زۆر له هه‌ستی منه‌وه نزیک بوو
زۆر به‌ئاسانی قورگی پرده‌کردم
ئه‌م گۆرانیه‌ی که ئه‌موت.(..نه‌م زانی رۆژێک دا دێ گیانه تۆ به جێم دێلی)
له‌و کاته‌یه حه‌زم له ئاوازێکی خه‌مناک ئه کرد....
نزیکه‌ی سێ مانگ من له چاوه‌روانیدا بوم .ئه‌م شاره به‌بێ شۆخان وه‌ک بێابان به‌و له به‌ر چاوما....
تا 4،،،9،،2003 ئه‌و کاته بو که که‌رکوک ئازاد کرا و پاک کرایه‌وه له به عسیه‌کان.
به گه‌رانه‌وه‌ی خه‌لکی بۆ ناو شاری سلێمانی دلی منیش به‌ره‌و ئازاد بون ئه‌چوو.به‌لام هه‌ر بێ
هه‌وال بوم نه‌م ئه‌زانی ئا خۆ مالی شۆخان گه‌راونه‌ته‌وه یاخود نا.. |