|
|
 |
هیچ چاره‌یه‌ک نه‌مابو ته‌واو بێ ئومێد بوم به گه‌یشتن به شۆخان..چونکه حه‌وت جار که‌سو کارم داوایان له باوکی شۆخان کرد که کچه‌کای خۆی بدات به من به‌لام ئه‌و خۆی له خوای عه‌شقی
باوان کرد‌و ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی گرته ئه‌ستۆ!!!
سالانێکی زۆر من‌و شۆخان دوو خۆشه‌ویستی پاکی ئه‌م سه‌رده‌مه بوین..هه‌ولی زۆر مان دا که به‌یه‌ک بگه‌ین به‌لام نه‌یان هێشت..بۆ چه‌ند ساتێک حه‌زه‌کانمان تێکه‌لاوی یه‌ک بکه‌ین.
که‌سو کارم بریاریان دا که ئتر ناچنه‌وه بۆ مالی باوکی شۆخان..چونکه حه‌وت جار داواکاریه‌ن
شکا بو له لایه‌ن باوکی شۆخانه‌وه..
منیش نه‌م ئه‌توانی هه‌رگیز ده‌ست به‌رداری عه‌شی پاکی شۆخان بم..چۆنکه تازه کار له کار ترازا بوو.له ژوانێکدا من شۆخانم کرد بوو به ژن.له هه‌مان کاتیشا ده‌ست به‌ردار بونی ئه‌وینێک
که پر بوبێ له سۆز‌و خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌نده ئاسان نیه..
خۆشه‌ویستیه‌ک که پر بوبی له یادگاری‌و ئه‌و ساتانه‌ی بۆ یه‌ک ئه‌ژیاینو ئه‌مردین هه‌رگیز وا به ئاسانی کۆتای نایه..
هه‌ر بۆیه ئه‌و شه‌وه چومه سه‌ر مالی شۆخان ویستم پێیان بلێم..عه‌شقی باوان هێشتا زیندوه
هه‌رگیز نامری..عه‌شقی باوان هه‌وره له‌سه‌ر هه‌مو ئاسمانێکه!!
گه‌ر ئێوه ئه‌تانه‌وێ شۆخانم له بیر به‌نه‌وه مه‌حاله..من کچه‌که‌تانم خۆش ئه‌وێ ئه‌بێ بۆ من بێ
ئه‌گه‌ر نه‌م ده‌نێ ئه‌وه ئه‌یرفێنم..
نه‌م ویست له درگا به‌م چاوه‌رێی کردنه‌وه‌ی درگا بکه‌م.به‌لکو ویستم له سه‌ر دیواری حه‌وشه‌که‌یانه‌وه بچمه ژورێ..کاتێک ئه‌و هه‌وله‌م دا مالی شۆخان منیان بینی له سه‌ر دیواری
حه‌وشه‌که‌یانه.شۆخانیش له ترسا قیژاندی.به‌لام من هه‌ر له حه‌وشه‌که‌یانه مامه‌وه تاکو
پێیان بلێم....به‌سه تا که‌ی ئازاری دوو دل ئه‌ده‌ن.ده لێمان گه‌رێن با من‌و شۆخان ژیانی خۆمان
هه‌لبژێرین..ئێمه مرۆڤین هه‌ست به ده‌ورو به‌رمان ئه‌که‌ین.هه‌ست به ئازار ئه‌که‌ین..
هه‌ست به تاوانه‌کانی ئێوه ئه‌که‌ین..
من‌و شۆخان دوو عاشقی یه‌کین بروامان به یه‌که ئێمه راست گۆین ئێمه پاکین.
ئێوه درۆن ئێوه مرۆڤ نین ئێوه هه‌ست به بونی ژیان ناکه‌ن.ئێوه هێشتا له چاخی به‌ردینه‌کان
ئه‌ژین.ئێوه مالی دوو دل گر تێ به‌ر ئه‌ده‌ن ئێوه درنده‌ن مرۆڤ نین نا بۆ نایه‌لن من‌و شۆخان
ژیانی هاوسه‌ری هه‌لبژێرین بۆ .؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
به‌لام له‌و کاته‌یه باوکی شۆخان گوێی بۆ قسه‌کانم نه گرت .په‌یوه‌ندی به بنکه‌یه‌کی ئاسایش
کرد که بێن من بگرن..ئاسایش هاتو منیان گرت هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی تاوانێکی گه‌وره‌م کردبێ.
منیان له گۆشه‌ی زیندان گیر کرت.کاتێک چومه ژوری زیندانه‌وه.به چوارده‌وری خۆمدا ئه‌م روانی.
چونکه له ژیانمدا یه‌که‌م جارم بو ژوری زیندان ببینم..
له‌سه‌ر دیواری زیندانه‌که‌ده چه‌ندین هۆنراوه‌و هه‌لبه‌ست نوسرابوو چه‌ندین تیر‌و دل کرا بوو
چه‌ندین ئاخ هه‌لکێشرا بوو ..جوانترین دێرم له سه‌ر دیواری زیندانه‌که بینی.ئه‌ویش ئه‌و دێره
جوانه بوو که نوسرا بو..
((بۆچی خۆشه‌ویستی و عه‌شق تاوانه))
((بۆ ده‌بێ بنالم له گۆشه‌ی زیندانه))
ئه‌و دو دێره پر مانا بون بۆ منی که ساس.منیش له خۆم پرسی بۆ ده‌بێ بکریمه زیندان گه‌ر
سوتاوی ئه‌وێنێک بم؟ بۆ ده‌بێ زیندانی بکرێم گه‌ر بمه‌وێ ژیانی هاوسه‌ری هه‌لبژێرم
ئایه ئه‌مه تاوانه؟؟
ئاورێکم له لای چه‌پی خۆم دایه‌وه سه‌یرم کرد کوریکی گه‌نج هه‌ر له ته‌مانی خۆمدا ئه بوو .
دوو لاوی که‌ش له سوچێکی ئه‌وبه‌ری زیندانه‌که‌وه پال که‌وتوو بون .به‌خێر هاتنیان کردم
هه‌ر سێکیان خۆیان پێ ناساندم..که ناویان ئاکۆ شۆرش و هه‌ردی بوو خۆش حالی خۆم
ده‌ر بری به ناسینیان.
منیش خۆم ناساند ناوم شێرکۆیه به باوان بانگ ئه‌کرێم...
شۆرش لێم نزیک بۆیه‌وه ..کاک باوان ئه‌توانم بپرسم بزانم له سه‌ر چی گیراوی؟
ئاکۆ له‌ولاوا هاته وه‌لام..!!جا پرسی بۆ چیه یا له سه‌ر شه‌ره یا پیاو کوشتن یا له‌سه‌ر دزیه گیراوه
خۆم بۆ نه‌گیرا منیش هاتمه وه‌لام ببوره کاک ئاکۆ من نه دزم و نه پیاو کوژیشم به‌لکو عاشقێکی
نامۆی ئه‌م سه‌رده‌مه‌م..بۆیه رێم که‌وتۆته ئه‌م زیندانه‌و که‌سێکی وه‌ک تۆم ناسی..که به‌بێ
ئه‌وه‌ی هیچ شتێک ده‌رباره‌ی من بزانی له خۆته‌وه ئه‌دوێیت
من عاشق بوم بۆیه زیندانی کرام عاشقی ئه‌وینێکی پاک من شۆخێکم خۆش ئه‌ویست ئه‌ویش
به چه‌شنی من من ئه‌م ویست ژیانی هاوسه‌ری هه‌لبژیرم له گه‌ل ئه‌و شۆخه‌ده به‌لام کۆمه‌لگاکه‌م به تاوانیان زانی..حه‌وت جار دایکم و براکه‌م داوایان له باوکی ئه‌و شۆخه‌م کرد
که کجه که‌ی بدات به من .به‌لام له لایه‌ن باوکی ره‌ت کرایه‌وه...
باوکی هه‌مو یادگاریه‌کانمی له گۆر نا هه‌مو خۆزگه کانی کوێر کرد گری له ئاواته‌کانم به‌ردا
هه‌ر بۆیه ئه‌م جاره‌یان خۆم چومه سه‌ر مالی ئه‌م شۆخه‌م.که داوایان لێ بکه‌م عه‌شقی باوان
نه‌سوتێنن.گر له جه‌سته‌ی به‌ر نه‌ده‌ن گولی هیوای هه‌ل نه وه‌رێنن من کچه که‌تانم خۆش
ئه‌وێ و ئه‌ویش به ته‌نها منی ئه‌وێ لێمان گه‌رێن با بۆیه‌ک بین ده‌سته مۆی دابرانمان مه‌که‌ن
کاکه ئاکۆ من که ئیستا له‌و زیندانه دام له گه‌ل تۆ من نه دزیم کردوه نه پیاویشم کوشتوه
به‌لکو به ته‌نها عاشقێک بوم!
ئاکۆ که گوێی له‌م چیرۆکه‌م بو به چاوه فرمێسکاویه‌کانی زۆر داوای لێ بوردنی لێم کرد بم بوره کاك ى باوان نه‌م زانی مرۆڤێکی هه‌ست ناسکی دل ته‌نگم بۆت که له پێناوی عه‌شق زیندانی
کراوی ...
منیش وه‌کو ئاکۆیه‌ک مرۆڤێکم کوشتوه بۆیه زیندانی کراوم به‌لام هۆکاره‌کای عه‌شق بوو
چه‌ند سالێک من هۆگری کچه کوردێک بوم چه‌ند جارێک چومه داوای که بیکه‌م به هاوسه‌ری ژیانم به‌لام له به‌ر ده‌ست کورتی‌و هه‌ژاریم مالی خۆشه‌ویسته‌که‌م ئاماده نه بون کچه‌کای خۆیان بده‌ن به من ..
خۆشه‌ویسته‌که‌م به هه‌مو جۆرێ به من رازی بو ئاماده بو شوم پێ بکه به‌لام ماله‌وه‌یان رێگر
بون....هه‌ر بۆیه ماله‌وه‌یان پاش ماوه‌یه‌ک به زۆر کچه‌که‌یان ئه‌ده‌ن به شوو.به کوره ده‌وله‌مه‌ندێک
باوکی عه‌شقی مال‌و سامانی زۆر ده‌بێت..ئاماده نیه کچه‌که‌ی خۆی بدات به کوره هه‌ژارێکی
وه‌ک من....
بۆیه منیش هه‌ستام به کوشتنی باوکی کچه‌که ..ئیستاش خۆم له زیندان ئه‌بینمه‌وه..
که گویم له به‌سه‌ر هاته‌که‌ی ئاکۆ گرت هه‌ستم کرد به ته‌نیا من نا ئۆمێد نیم و به‌ش خوراو بم
بیرم کرده‌وه به‌س نیه هێشتا من ئه‌مه‌لێکم ماوه شۆخان شوی نه کردوه..
من هه‌ر چاوه‌رێ بوم دوای به‌ر بونم له زیندان مالی شۆخان رازی بن ..شۆخانم بده‌نێ
وه دوای دوو رۆژ له زیندان دادگا من‌و شۆخانی بانگ کرد تا له کێشه که بکۆلێته‌وه..
کاتێک من چوم بۆ دادگا شۆخانیش له‌وێ بوو کات‌و ساتێکی ناخۆش بو چونکه نه‌م ده‌زانی دوای دادگا چیم به‌سه‌ر دێت..دادوه‌ر چی بریار ئه‌داو شۆخان چی ئه‌لیت..
خۆزگام ئه‌خواست شۆخان له ژوری دادوه‌ر بلێ من باوانم خۆش ئه‌ویتو هه‌ر ئه‌بێ بۆ ئه‌و بم.
له هۆلی دادگا دانیشتبوم کاتێکم زانی ناوم خوێندرایه‌وه بۆ ژوری دادوه‌ر.
که چومه ژوره‌وه دادوه‌ر دانیشتبهو چاوه‌رێی منی ئه‌کرد ..
سلاوێکم لێ کرد‌و له به‌رانبه‌ری دانیشتم...
دادوه‌ر لێمی پرسی......به چی مه به‌ستێک شه‌و دره‌نگانێک چویته سه‌ر مالی شۆخان
ویستت چی بکه‌ی ئه‌ی خۆت به تاوانبار نازانی؟
که گوێ بیستی دوانه‌که‌ی دادوه‌ر بوم وتم نه‌خێر دادوه‌ری به‌رێز.من تاوانبار نیم به‌لکو باوکی
شۆخان تاوانباره ...
که نایه‌لێ من‌و شۆخان بۆیه‌ک بین..ئه‌و تاوانباره که حه‌زی دوو عاشق له گۆر ئه‌نێت.په‌نجه ئه‌کاته چاوی هیواکانمان ..من شۆخانم خۆش ئه‌وێتو شۆخانیش منی خۆش ئه‌وێت
بۆ چوار سال ئه‌جێت من‌و شۆخان دلداری یه‌کین..
که‌سو کارم حه‌وت جار چونه مالی شۆخان داوایان له باوکی شۆخان کرد که شۆخان بدات به من به‌لام باوکی ئاماده نه بوو.
بۆیه وام لێ هات ئه‌و شه‌وه چومه سه‌ر مالی شۆخان تا به باوکی بلێم ئه‌بێ شۆخان ببێ
به هاوسه‌ری من .به‌لێ من به‌و مه‌به‌سته چومه سه‌ر مالی شۆخان....
دادوه‌ر که گوێی له‌و قسانه‌ی من بو داوای کرد که شۆخانیش بێته ژوره‌وه..شۆخان هاته ژوره‌وه‌و
هه‌ردوکمان له به‌رانبه‌ر یه‌ک وه‌ستاین..
من چاوه‌رێی بوم شۆخان دان به خۆشه‌ویستی چوار ساله‌مان بنێت بلێ به‌لێ من باوانم
خۆش ئه‌وێت..هه‌ر ئه‌بێ بۆ ئه‌و بم..
کاتێک دادوه‌ر له شۆخانی پرسی تۆ ئه‌و کوره ئه‌ناسی؟
شۆخان وتی!!! |
|
 |
|
|
|
|
ده‌نگ بده به‌م ماڵپه‌ره |
|
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
|
|
|
 |
|
|
|
|