چه‌ند شه‌وێك پێش ئێستا له كه‌لاوه‌یه‌ك خه‌وتم ...دوێنێ شه‌و ویستم له‌مزگه‌وت بخه‌وم نه‌یان هێشت ئێستاش خه‌م له‌م شه‌و ده‌خۆم چونكه نازانم له‌چ تاریكی كه‌لاوه‌یك له‌گه‌ل سه‌گ و پشیله شه‌وێكی پر له ناخۆشی به‌سه‌ر ده‌به‌م , ساهر محه‌مه‌د له دایك بووی ساڵی 1991 له‌گه‌ل باس كردنی ئه‌و قسانه ناوه ناوه هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵده‌كێشا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئێمه له كێشه‌و گرفت و به‌سه‌ر هاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێ .
ئه‌و گه‌نجه كاتێك قسه‌ی بۆ ده‌كردین خه‌واڵی بوو خه‌وی ده‌هات چاوه‌كانی سور سور ببوون ئه‌و ده‌ی گوت له‌گه‌ل رۆژ هه‌ڵاتن دیسان ترس سه‌رتاپای گیانم ده‌گرێت چونكه ده‌بێت كه‌لاوه‌یك یان قوژبنێك بدۆزمه‌وه تا شه‌و تێدا بخه‌وم , پاشان ئه‌و گه‌نجه ده‌ی گوت بم بوورن ئه‌گه‌ر به هێمنی قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م باوركه‌ن چل رۆژ ده‌بێت شه‌وانه به خه‌وێكی بچر بچر رۆژ ده‌كه‌مه‌وه , ساهر وه‌ك خۆی بۆی باس كردین باوكی پاش مردنی دایكی ساهر ژنێكی تر ده‌هێنێت و له‌م ژنه‌ش 3 منداڵی ده‌بێت كاتیك ته‌مه‌نی ساهر ده‌بێته نزیكه‌ی 12 ساڵ باوكی ساهر به هۆی نه‌خۆشی ئه‌ویش گیان له‌ده‌ست ده‌دات بۆیه بۆ ماوه‌یه‌ك ساهر لای باوه‌ژنی ده‌بێت پاشان وه‌ك ساهر ئاماژه‌ی پێكرد باوه‌ژنه‌كه‌ی ئه‌و كوره گه‌نجه له مال ده‌ر ده‌كات ئینجا لێره چیرۆكه پر خه‌مه‌كانی ساهر له‌گه‌ل شه‌و و كه‌لاوه و تاریكی ده‌ست پێ ده‌كات .
ئه‌و كوره گه‌نجه وه‌ك خۆی ده‌لێت له‌به‌ر بێ شوێنی زۆر شه‌وان له‌لایه‌ن پۆلیس له كه‌لاوه‌یه‌ك یان له قوژبنێك ده‌ستگیر كراوه پاشان پاش ئه‌وه‌ی هیچی له‌سه‌ر نه‌بووه پۆلیسه‌كان ئازادیان كردووه , ساهر كاتێك باسی ئه‌و كاتانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌ستگیر كراوه به‌سه‌ر هاتی شه‌وێكی زستان باس ده‌كات و ده‌ڵێت شه‌وێك زۆر سارد بوو شوێنێك نه‌بوو لێ بخه‌وم ناچار بووم رووم له‌ماڵی زر براكه‌م كرد و له ده‌رگام دا كه براكه‌م ده‌رگای كرده‌وه پێم گوت به‌س ئه‌م شه‌و رێگام پێ بده له قوژبنێكی موته‌به‌خه‌كه بخه‌وم چونكه زۆرم سه‌رمایه ئه‌و شه‌وه براكه‌م له ترسی ژنه‌كه‌ی نه‌وێرا لایان بمێنمه‌وه و ده‌ری كردم بۆیه ئه‌و شه‌وه كه سه‌رتاپای گیانم ته‌ر ببوو ویستم له دیواری مزگه‌وتێك پازده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌وه له ماڵی خوا له مزگوت به‌سر به‌رم به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك پۆلیسه‌كان ده‌ستگیریان كردم و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌یان كردم دوایش بۆ به‌یانی ئازادیان كردم ساهر كه باسی به‌ندیخانه ده‌كات ئه‌و ده‌لێت باورده‌كه‌ن من كه‌سێكی بێ گوناهم و خراپه‌م بۆ هیج كه‌س نیه شتی خراپیش ناكه‌م به‌ڵام له‌به‌ر بێ شوێنی و بێ جێگایی حه‌ز ده‌كه‌م له به‌ندیخانه بمێنمه‌وه خۆ له‌وی بێخه‌ف و سه‌رینێكی گه‌رم هه‌یه سه‌ری پێبكه‌م ئه‌وه‌ی قه‌سدی به‌نیخانه‌یه له تاریكایی كه‌لاوه‌كان و پاخچه بێ سه‌رپه‌رشته‌كان باشتره بۆ من !
پاشان ساهر باسی خوشك و برا بچوكه‌كانی ده‌كات و ده‌لێت من به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وان ببینم ئه‌وانیش حه‌ز ده‌كه‌ن بم بیینن به‌ڵام چی له باوه‌ژنم بكه‌م كاتێك ناهێلێت من بچمه لایان یان جی له ژنی براكه‌م بكه‌م كه براكه‌می كردۆته دوژمنم ساهر به سه‌رسورمانه‌وه ده‌لێت نازانم چ گوناهێكم بۆ ئه‌وان هه‌یه كه وام لێده‌كه‌ن ؟
ساهر هه‌میشه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت فلسی له گیرفانی نیه زۆرجاریش به دوای كار ده‌گه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی رۆژانه‌ی پێ مه‌یسه‌ر بكات به‌لاَم نازانی بۆ كه‌سێك ئاماده‌نیه له‌گه‌ل كاركردنی شوێنێكی بۆ مانه‌وه‌ش بۆ دابین بكات , ساهر ته‌مه‌ن 17 ساڵ كه قسه‌ی بۆ ده‌كردین باسی له هاورێیه‌كی خۆی ده‌كرد و ده‌ی گوت هاورێیه‌كه‌م له چێشت خانه‌یه‌ك كار ده‌كات هه‌موو رۆژ ئه‌و هاوریێه‌م پاشماوه‌ی خواردنی خه‌ڵكم بۆ كۆده‌كاته‌و بۆم پاك ده‌كاته‌وه ئینجا كه چوومه لای له چێشتخانه‌كه به‌م شێویه هه‌موو رۆژ خۆم تێر ده‌كه‌م , دوایش ئه‌و كوره گه‌نجه پاش تۆزێك پێ ده‌نگی ده‌پرسێت و ده‌ڵێت ده‌بێت كه‌سێكی تر وه‌ك من بی َشوێن و جێگا هه‌بێت ؟؟
|