|
|
 |
نه‌خێر من ئه‌و کوره‌م هه‌رگیز نه‌ناسیوه وه‌هیچ جۆره په‌یمانیکم له‌گه‌ڵ ئه‌و کوره‌دا نیه ئه‌و کوره به‌هه‌ڵه‌دا چووه
که ئه‌م جۆره وشانه‌م له شۆخان بیست سه‌رم به‌رز کرده‌وه‌و جه‌سته‌م سر بوو هۆشم لای خۆم نه‌ما ئاخم هه‌ڵکێشا بۆ ئه‌شق
ئاخ عه‌شق وه‌فای بۆم نه‌بوو شۆخان عاشای له چوار ساڵ خۆشه‌ویستی کرد له ژوری دادگا ...راسته به‌هه‌ڵه‌داچوم چوارساڵ خۆشه‌ویستیم بۆی نه‌فامانه خۆسم ویستی نه‌عله‌ت له‌ویژدانت..له ئاگری جه‌هه‌نه‌م بسوتێیت.
دادوه‌ر که وه‌ڵامه‌که‌ی شۆخانی وه‌رگرت بریاریدا به به‌ند کردنم له‌وکاته‌یا حه‌زم به‌کوشتنی خۆم ده‌کرد هه‌ربۆیه پرمدایه تفه‌نگی پاسه‌وانه‌که بۆ ئه‌وه‌ی خۆم بکوژم به‌ڵام ده‌ستیان گرتم فیشه‌کێکم ته‌قاندو به‌رقاچم که‌وت له‌هۆش خۆم که‌وتم وادیاربو بردیانم بۆ نه‌خۆشخانه به‌په‌له نه‌شته‌رگه‌ریان بۆکردمله‌تاو ئازاری ئه‌شق و بێوه‌فای شۆخان ئاگام له ئازاری جه‌سته‌م نه‌مابوو
واپێئه‌چو برینه‌کانی ئه‌شقم سه‌خت تربوبێت له‌برینه‌کانی جه‌سته‌م
دوای که‌مێک جاک بونه‌وه‌م بانگ کرام بۆ بنکه‌ی ئاسایش بۆ ته‌عقیق
هه‌میشه ئه‌یانپرسی مه‌به‌ستت چی بوو ئه‌وشه‌وه که‌چویت بۆ سه‌رماڵی شۆخان؟!!!!
بروایان به‌قسه‌کانی من نه‌بوو،،چونکه شۆخان به‌دادوه‌ری وتبوو که من ئه‌و کوره ناناسم!!
ئه‌وه‌ش کێسه‌یه‌کی گه‌وره‌بوو که‌بۆمنی دروست کرد تا به‌ئاسانی رزگارم نه‌بێت!!
به‌رده‌وام بیرم ئه‌کرده‌وه که شۆخان چۆنتوانی عاشا له‌چوار ساڵ خۆشه‌ویستی بکات!!!
ئه‌ی ئه‌و خۆ ژنی من بوو!!!خۆ په‌رده‌ی کچێنی له‌ژوانێکدا له‌ده‌ست دابوو!!!
ئه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ من نه‌بێت شۆخان چی ئه‌کات!!!
چۆن ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر ئه‌کات!!!
بیرم ئه‌کرده‌وه که شۆخان هه‌ر ئه‌بێت بۆ من بێت‌و هه‌ر خۆی بۆمن داناوه،،چونکه من بومه هۆی له‌ده‌ست دانی په‌رده‌ی کچێنی شۆخان،،شۆخانیش جگه له‌من ناتوانێت شوو به که‌سی که بکات....
هه‌میشه من له‌ناو ئه‌ندێشه‌و خه‌یاڵدابوم بولبولی ئه‌شق ئاوازی وانه‌می ئه‌هه‌ژاند ،چاوه‌کانم بێ فرمیسک نه‌بون ،،ئه‌وه‌نده‌م میوانداری خه‌م کرد خه‌میش لێم بێزار بوو
چاوه‌رێبوم شۆخان په‌یوه‌ندیم پیوه‌بکات دان به‌تاوانه‌کانی بنێت،داوای لێبوردن بکات ،بڵێت ببوره باوان من هه‌ڵه‌بوم و بچێته به‌رامبه‌ر دادوه‌ر پێی بڵێت.ئا ،به‌ڵێ من‌و باوان دوو خۆشه‌ویست بوین من باوانم خۆشده‌ویستو چوار ساڵ دڵداری بووم ،باوان حه‌وت جار داوای له‌باوکم کرد به‌ڵام باوکم رازی نه‌بوو من بدات به باوان
من هه‌رگیز چاوه‌رێی هه‌واڵێکم نه‌کردوه که بڵێن شۆخان شوی کردوه !!!!
به‌ڵێ هه‌واڵم پێگه‌یش هه‌واڵی ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ی شۆخان بۆ فه‌رهاد
چی هه‌یه له‌م هه‌واڵه سامناکتر و جه‌رگ برتر!!!!کام ئازاره سه‌خت تره!!!له‌و ئازاره‌ی شۆخان به‌منی نۆسی؟!!!!
شوی کرد بێ ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم!!
وادیار بو په‌رده‌ی کچینی دروست ئه‌کرێته‌وه ئێستا له‌کوردستان من نه‌مزانی بوو ،،،به‌ڵی شۆخان شوی کرد خۆشه‌ویستی چوار ساڵه‌ی له‌گۆرنا بێوه‌فابو قه‌ت گه‌ردنی ئازاد ناکه‌م ...
دڵنیام خوای عه‌شق له‌تاوانه‌کانی نابورێت تۆڵه‌ی منی لێئه‌کاته‌وه ،،شۆخان چاوی یادگاریه‌کانی کوێر کرد ئه‌وینی هه‌ر به‌منداڵی ناشت ،خۆشه‌ویستی زینده باچاڵ کرد عه‌شقی شه‌رمه‌زاری دڵ کرد ،ئێستا دڵ وێرانه‌یه ،بیابانه ،که‌لاوه‌یه،ئیتر چۆن دڵ پارچه پارچه نه‌بێت ئازار که هه‌میشه سه‌ماده‌کات له‌ناخمدا ،ئیتر من چۆن بتوانم جارێکی تر ببمه هاورێی عه‌شق!!!ده‌سته‌کانی ماچ بکه‌م!!په‌یمان ئه‌ده‌م له‌هه‌ر کوێیه‌ک عه‌شق ببینم به‌ردبارانی بکه‌م،ئاگری تێبه‌ربده‌م،ئه‌ڵێم تۆ درۆت کرد تۆ منت خه‌ڵه‌تاند فریوت دام...چوار ساڵ خۆشه‌ویستیم تارای بوکێنی له‌سه‌رنا ئه‌ڵقه‌ی زاوایه‌کی نامۆی له‌په‌نجه نا ،،،شۆخان به ماچێک له‌لێوی تازه زاوا گری له خۆشه‌ویستی چووار ساڵه‌ی من نا،،تاجی تاوان و روڕه‌شی نایه سه‌ری ...
منیش بومه قوربانی و له‌م گره‌وه هه‌رخۆم دۆرام تاڵی ژیانم چێشت.....
شوکردنی شۆخان بووه هۆی نه‌خۆشکه‌وتنی هه‌مو جه‌سته‌م تا ماوه‌یه‌کی زۆر له‌نه‌خۆشخانه که‌وتم وه تا ئه‌مرۆش به‌نه‌خۆشی عه‌شقه‌وه ده‌ناڵینم ...
من لێره‌دا هیچ نه‌ماوه بیڵیم ته‌نها ئه‌وه ئه‌ڵیم هۆۆۆۆ ئاشقانی وڵاته‌که‌م چاوه‌رێی وه‌فای عه‌شق مه‌بن باوه‌ک ئه‌شقی باوان گڕ له‌جه‌سته‌تان به‌رنه‌بێت و ببنه خۆڵه مێش.......
تێبینی >
چیرۆکی ئه‌شقی باوان
یه‌که‌م>ویستم ئه‌م به‌سه‌رهاته بکه‌م به‌رۆمانیکی گه‌وره ،به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی کات‌و سه‌رقاڵ بوونم به‌ئیش و کار نه‌متوانی بۆیه کردم به چیرۆکێکی دریژ
دووهه‌م>ئه‌م جیرۆکه به‌شی یه‌که‌م و دوهه‌موو سێهه‌م ی له‌نووسینی (سه‌رچڵ ئه‌حمه‌د) ه له‌به‌شی چوار تا کۆتای (په‌یوه‌ند ئه‌حمه‌د) ته‌واوی کردووه
کۆتای |
|
 |
|
|
|
|
ده‌نگ بده به‌م ماڵپه‌ره |
|
www.sarchil.page.tl
www.peywand.page.tl
|
|
|
 |
|
|
|
|